لە وڕێنەکانی مەریوان قانع و پرسیارگەلێك
08/01/2022
لە یەكێك لە نوسینە وڕێنەکانی مەریوان قانع کە لە خوارەوە لینکەکەی دادەنێم ئەوە دەر دەخات کە مەریوان هێشتا جیاوازی دەکات لە نێوانی دەسەڵاتەکانا ، دژ بە یەك دوانێکیان دەوەستێتە وە ستایشی ئەوانی دیکەیان دەکات، زۆرینەیان لای ئەم حورمەتدارن و دانە دانەشیان بێ حورمەت ، زۆرینەیان مایەی ستایش و بەرگریکردنن و دانە دانەشیان مایەی لۆمە و ڕەجمن بۆ ئەو …
ئەوەی فکری مەریوان بناسێت نابێت تاسبیباتەوە ، ئەو وەکو ئەکادیمییەکی خزمەتگوزاری سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەت هەر دەبێت ئەوە کاری بێت.
تکایە تەنها دوو سێ خولەکی خۆت لەم وڕێنەیەی مەریوان قانعدا سەرف بکە و بزانە دەڵێت چی. من تەنها سێ نموونە لە وڕێنەکانی دادەنێمەوە بە کۆمێنت و پرسییاری خۆمەوە :
- ”کۆمەڵگای بەحورمەت“ ئەو کۆمەڵگایەیە کە دەزگا سیاسییەکانی، وەک پۆلیس و سوپاس و دادگا و پارتە سیاسییەکان، ھتد.. ئیھانەی خەڵک ناکەن. ئەو دەزگایانە خەڵک زەلیل و کەرامەتشکێن ناکەن، وایان لێناکەن شەرم لە بوونی خۆیان لەناو کۆمەڵگایەدا بکەنەوە. “
ئایا مەریوان دەتونێت پێمان بلێت کە دەسەڵاتێكی بە حورمەت هەیە؟ ڕێز لە بۆچونی ڕەخنەیی و داواکاری گەلەکەی بگرێت ؟ ئایە دەتوانێت تاکە نمونەیەکمان لەم جیهانەدا بۆ بێنێتەوە لەنێوانی ئەو وڵاتانەی کە ئەو خۆی بە دیمۆکراتی دەزانێت و دەسەڵاتەکانیان و پۆلیس و دەزگەکانی دیکەی خەڵك زەلیل و سووك ناکەن؟ ئایا دەکرێت ڕای ئەو بزانین سەبارەت دڕندەیی پۆلیسەکانی وڵاتەکەی ئەو ، هۆڵەندە، کە چۆن بە حورمەت ڕێزەوە دەچونە سەر پشت و سنگی خۆپیشاندەران ، بە شەق و لەقە لە سەر و شوێنی ناسکی پیشاندەرانیان دەدا ؟ نەك هەر لە پرۆتێستەکانی مانگی پێشو و پێشتریش، تەنها ئەمانەی ئەم دواییە؟ ئایا ئەو دەسەڵات و دەزگەیەی ، ئیسرائیل، کە ئەو نموونەکەی لەوێوە سەریگرتووە وە دەستپێکی نوسینەکەیەتی ، بە بەحورمەت و شایستەی خەڵکەکەی دەزانێت؟
- “لای ئەم فەیلەسوفە ”کۆمەڵگای بە حورمەت“ جیاوازە لە ”کۆمەڵگای دادپەروەر“. ”کۆمەڵگای دادپەروەر“ پلەیەکبەرزتر و گەشەکردوتر و پێشکەوتوترە لە ”کۆمەڵگای بەحورمەت“. لە ”کۆمەڵگای دادپەروەر“دا نەک تەنھا دەزگاکان ئیھانەی کەس ناکەن و سیاسەتی زەلیلکردن غائیبە، بەڵکو خەڵکەکە خۆیشیان لەگەڵ یەکتریدا یەکسانن و ئەوەی حوکمڕانە دادپەروەرییە، بەڵام کۆمەڵگای بەحورمەت کۆمەڵگایەکی دادپەروەر و یەکسان نییە، بەڵام کۆمەڵگایەکە دەزگاکان ئیھانەی خەڵک ناکەن، کەرامەتی کەسەکانی تیادا ناشکێت.“
ئەو خۆی ڕای چییە؟ جیاوازی چییە لە نێوانی کۆمەڵەگەی بە حورمەت و کۆمەڵگە دادپەەروەر؟ ئایا لە شوێنێکدا کە دادپەروەری نەبوو حورمەت دەبێت؟ کەسایەتی تاکەکان و ڕێزیان دەمێنێت ؟ ئایا کە حورمەت نەبوو دادوەری هەیە؟ چؤن چۆن خەڵکەکە لەگەڵ خۆشیانا یەکسانن؟
- “ئیھانەکردنیش، وەک وتمان، ئەوکاتە دروستدەبێت کە حوکمڕانان دەزگاکانی حوکمڕانیی بەکاردەھێنن بۆ مامەڵەکردنی خەڵک یان بەشێک لە خەڵک، وەک کەسانێکی کەمتر و بێنرختر، بەمەش زەلیلکردن و شکاندنی کەرامەتیان. “
ئایا مەریوان قانع دەتوانێت پیمان بلێت کە حوکمڕانان دەزگاکانی حوکمڕانییان بۆ داپڵۆسین و زۆر کردن و کۆنترۆڵنەکردنی خەڵکی دروستنەکردووە؟ لە شوێنێکی ئەم دونیایەدا دیارەدیەکی ئاوا هەیە؟
Food y Drug Administration (FDA) aprobó Cialis para el tratamiento de los signos y síntomas de la hiperplasia prostática benigna (HPB) así como una combinación de HPB y la disfunción eréctil (ED) cuando las condiciones coinciden. https://sevillaconsciente.org/foros/usuario/lelandnaive/