لەوە دەکات پێگەی ئەردۆگان و دەوڵەتی تورکیا بەرەوە پتەوتر بڕوات

لەوە دەکات پێگەی ئەردۆگان و دەوڵەتی تورکیا بەرەوە پتەوتر بڕوات

15/04/2021:

ئەردۆگان ئەوە سیاسییە قیرسیچمە زیرەکەی کە بە دەگمەن لە چەرخی رابوردوودا وێنەی  هەبووە،  لەسەر ئابووری وردو خاشی تورکیا، لەسەر لاشە و کەلاکی بەکرێگیراوەکانی و سوپا و میلیشیاکانی، لەسەر کردنی سیاسسەتی سەرکەوتوانە و کە هیچ شتێك ، هیچ بادانەوەیەك و هیچ سازش و هیچ شەرم و شکۆیەك ، کە ئەمە حەقیقەتی سیاسەتە، لای ئەو عەیب نەبێت، بۆیە تا ئێستا هەرچی کردووە سەرکەوتو بووە.

لە ئێستادا لە هەوڵی چاککردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و میسردایە و ئامادەیە هەر داخوازخییەکیان هەبێت، بەجێیبهێنێت.  لە لیبیا بەرەو کشانەوەی میلیشیاکەی دەڕوات و ڕێکەوتنی تر لەگەڵ حکومەتەکەیدا دەکات .  لەم لاشەوە گونی هەر سێ لا : ئەمەریکا و ڕوسیا و ئەوروپای گرتووە ئەوان مەممنونی ئەون کە هەر تۆزێك دەستی شل بکات، ئیتر  ئەوان هەموو شتێکی بۆ دەکەن وێرای ئەو هەموو سوکاییەتییەی کە پێیان دەکات بە تایبەتی ئەمەی ئەم دواییە کە بە سەرۆکی کۆمیسونی یەکێتی ئەورپای کرد .

ئێستاش ئەمریکا مەمنوونییەتی کە ئەردۆگان لە ئەفغانستانا ڕۆڵی پیاو باشی و ئاشتەوایی لە نیوانی تالیبان حکومەتی ئەفغانستانا بگێڕێت.

ئەمەریکا پاش نیمچە تێشکانێکی لە ئەفغانستانا بە سەرفکردنی چەند تریلۆنێك دۆلار، دان بە کوشتی زیاتر لە 2300 سەربازی ئەمەریکی و برینداربوونی بەخراپی 20 هەزاری تر و پاش مانەوەی نزیکەی 20 ساڵ ئێستا لەوە زیاتری بۆ ناکرێت بڕیارە لە مانگی ئەیلولدا بە تەواوی لەوێ بکشێتەوە .  بێ گومان کشانەوەی ئەمەریکاش یانی کشانەوەی هەموو هێزەکانی تر کە 36 وڵاتن و بە جۆرێك لە جۆرەکان ڕؤڵیان هەیە لە ئەفغانستانا بەڵام کەسیان وەکو بریتانیا زیانبەخش نەبوو بە بەکوشتدانی 450 لە هیزەکەی و هەزاران بریندار.

لەم بارەدا  ‘بایدن’ پەیوەندی بە ئەردۆگانەوە کردوەو دوغڵی بووە کە هەرچۆن هەیە حکومەتی ئەفغنساتان و تالیبان ڕێكبخات.  ئەویش ئامادەیە وێڕای ئەوەی کە سەرۆک ‘پوتین’ لە 09/04 زەنگی بۆ لێداوە و کە ئەوان ئەوەیان پێناخۆشە ناکرێت ئەوە بکات ئەمە جگە لە چوونی وەزیری دەروەی پوتین بۆ پاکستان تاکو بتوانێت ڕۆڵێكیان هەبێت لە کاتی ئاوادا.

بێ گومان نەك ئەردۆگان گوێ بۆ پوتین ناگرێت بەڵکو ئەم پەیامەی ئەمەریکا زۆر باش بە قازانجی خۆی و تورکیا بەکاردەهێنێت ، چونکە یەکەم دەتوانێت ئەوە بکات ، دووەم بەمە پێگەی تورکیان لە ناوچەکەدا بەهێزدەکات. سێیەم؛ نزیكدەبێتەوە لە ئازەربایجان و ئەمەش بە زەرەی ڕوسیایە .  چوارەم:  ئەوەندەی تر ئیدارەی ڕوسیا ناچار دەکات کە هەرچؤن بێت دەبێت سازش لەگەڵ ئەردۆگانا بکەن و هەرچی بوێت بۆی بکەن لەسەر حسابی کورد و موعارەزەی دیکەی تورکیا و سوریا و لیبیا تاکو بوونی تورکیا لە ئەفغانستان و ناوچەکەدا جێگە بە ڕووسەکان لەق نەکەن ئەردۆگانیش نەبێتە چقڵی چاوی مەلاکانی ئێران.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *