باڤڵ و بەرهەم و دەستەی ژنان و شێخی کەسنەزانی

باڤڵ و بەرهەم و دەستەی ژنان و شێخی کەسنەزانی

29/12/2020

ئەوەی کە لەم رۆژانەدا رویدا، واتە بەسەرکردنەوەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانیی لە لایەن ئەو  کەسانەی سەرەوە، من دەربارەی ئەمە بۆچونێکی دیکەم هەیە.

ئەوەی کە هانی باڤڵ و بەرهەم و هەروەها بارزانییەکان و کازمی و سیاسەتمەدارانی کوردستانیی و عێراقی، دەدات کە لا داهاتوودا بێنە خزمەتی شێخ،  ئەوە نییە کە ئەمان خۆشییان بە شێخدا بێت بیشیانەوێت برەو بە کەسایەتی و نفوز و تەریقەتی شێخ بدەن ، بەڵکو هۆکاری گرنگتر و سەرەکی تر، هەیە.

ئەوەی کە لە دەسەڵاتا بێت و ئەوەشی دەسەڵاتخواز بێت ، هەردوولایان پێویستیان بەم کەسایەتییە هەیە ، پێویستیان بە نفوز و دواکەوتوانی و موریدەکانی ئەم شێخە هەیە .  ئەم شێخە هەر ئێستا قوو بکات بە عەشرەتی تەریقەتەکەیدا بە قەدەر هەموو ئەندامەکانی هەر هەموو حیزبەکانی عێراق-ی لێگرددەبێتەوە و کە ڕەنگە سەراپای ئەم مورید و دەروێشانە بە یەك ‘ دەی’ شێخ خۆیان بدەن بە کوشت .  بەڵام چەندێك لە ئەندامانی هەموو ئەو حیزبانەی عێراق ئامادەن خۆیان بدەن بە کوشت؟!! .

جا کە دەروێشێك ، موریدێك ئامادەبێت خۆی بدات بە کوشت ، بەیانیش ئامادەیە بە ‘ دەی’ یەکی دیکە دەنگ بدا بە هەر حیزبێك کە شێخ ئەمری پێدەکات، ببێتە دۆست یا دوژمنی هەر حیزبێك کە شێخ فرمانی پێدەکات.

 

کەواتە ئەمەیە ئەسڵی مەسەلەکە کە سەرچاوەکەی دەسەڵات و دەسەڵاتخوازییە کە ئەم شێخە هەموویان لە دەوری خۆی وەك مەیمون [ ڕێز بۆ مەیمون] هەڵدەپەڕێنێت .  ئەوەی کە حیزبی نییە ، حیزبیی نییە، دەسەڵاتی ناوێت ، لە دەسەڵاتا نیە ، لە دوژمنایەتیی و نیزاعدا نییە ، پێویستی بەوە نییە بچێت بۆ لای شێخ ، پێویستی نییە بچێت کلکە لەقێی بۆ بکات .  گەر ‘مام’ و باوکی هەژارانیش لە ژیاندا بوونایە ، ئەوانیش ئێستا دەچوونە خزمەتی . 

 

کەواتە بڕوخێی دەسەلات و بمرن دەسەڵاتخوازان کە پارێزەر و بەردەوام پێدەری ئەم سیستەمەن کە سەرچاوەی خولقاندنی ئەم جڕ و جانەوەرانەن.

ئەوەی کە دەیەوێت سەرە ڕمی خۆی بگرێتە سنگی ئەم شێخە ، ئەوەی کە دەیەوێت ڕق و کینەی خۆی لەم شێخەدا بەتاڵبکاتەوە ، باشترە ئەوە دژ بە سییستەمەکە بکات ، دژ بە دەسەڵات و دەوڵەت بکات .

 

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *