نابەرپرسیارێتی لە قسەکردنا
17/04/20:
بەڕاستی نادروست ناڕەوایەتییە کە بە بێ بەڵگە قسە بکەیت و چەمکی سیاسەتمان بە ” زانستی سیاسەت” پێبناسێنێت ، من دڵم بەو خۆێندکارانەی زانکۆ دەسوتێت کە بە هەڵە شیکاری بارودۆخ و چەمکەکانیان بۆ دەکرێت.
من لێرەدا تەنها و بە تەنها ئاماژە بە 3 خاڵ دەدەم :
یەکەم: سیاسەت یانی درۆ و دەلەسە و ملشکاندنی بەرانبەر و مشەخۆریی و گەندەڵیی و وێرانکاری و هەژارکرنی بەشی هەرە زۆری کۆمەڵ و تیرۆر و کوشتن و بڕێن دەسەڵات ….. ئەگەر ئەمە بە ‘ زانست ‘ بو خۆێندکار و خەڵکانی دیکەمان لێکبدرێتەوە، هەی قوڕ بەسەر زانست و من خۆم هەر لێی بێ بەریی دەکەم نامەوێت هیچی لێبزانم .
هاوکات ئەوەش دەزانم کە بۆچی دەکرێت بە ‘ زانست ‘ چونکە گەر نەکرێت بە زانست بڕوانامەی قەبەی لەسەر وەرناگیرێت ، بروانامەشی لەسەر وەرنەگیرا ئەو کاتە خەڵکی و قوتابی بۆ ناگەمژێنرێت، کە کراش بە زانست واتە ئیتر سیاسەت تایبەتمەند دەکرێت، لە ئیشی خەڵکانی عەوام و نەخوێنەواری وەکو من و ملیۆنەهای دیکە دەردەچیت و دەچێتە دەستی ” پسپۆڕەکانەوە”
لە ڕاستیدا ئەو برادەرەمان ” عەبدوڵا…” [ببورن ناوی گوندە یا شوێنەکیەتی لەبیر چۆتەوە] کە لام وایە نەخوێنەوارە بۆ گاڵتەجاڕیی هەندێك جار پەیامنێرەکان لەناو بازاردا دیمانەی لە تەکدا دەکەن، سەد ئەوەندەی هەر هەموو سیاسییەکان باشتر و ڕاستتر قسە دەکات ، هەقە مامۆستا کامەران چێگاکەی خۆی بۆ بەڕێز عەبدوڵا چۆڵ بکات ، با ئەو وانەی سیاسەت بە خۆوێندکارەکانی بڵێتەوە.
دووەم: ئاخر مامۆستا کامەران بەڵگەت چییە گەر شەر بکرێت باشوور دەچێتە سەر تورکیا؟!! پێمانناڵێیت لە کوێوە ئەم زانیاریانە دەهێنیت و ئەمە چۆن ڕوودەەدات ؟؟ کە لە کاتێکدا هێشتا کورردستان بەشێکە لە عێراق و هەندێك یاسا و ڕێسای نوێدەوڵەتیش، هەر هەیە . مامۆستا کامەران وادەزانێت سەردەمی 1974 کە تورکیا هێڕشی کردە سەر قوبرس و توانی بەشە تورکییەکەی ببچڕێت.
سێیەم ؛ مامۆستا کامەران دەبێت بزانێت کە زۆر زۆر دوورە شەڕ لە نێوانی پارتی و یەکێتی-دا ڕووبدات . ئەو زەمانە ڕۆیشت. ئەوەی کە ڕویداوە و ڕودەدات بە لابردنی سەرنج و قسەوباسی خەڵکییە لەسەر کێشە بنەڕەتیەکان کە لە پێش هەمویانەوە پرسی موچە و بژێوی خەڵکی و تەوقبوونیانە لە ماڵدا. جگە لەمەش ئەو 2 فەزیحەیە کە لە هەردوو لایان ڕویداوە: تەسلیمکردنەوەی مستەفا سەلیمی لە لایەن یەکێتییەوە بە ئێران، دەرکەوت کە پێشـەرگەی ڕۆژ لە لیبیا لە بەرەی شەردان کە ئەمان دروستکراوی پارتی-ن . ئەوەی کە ڕوود دەدات ئێستا بۆ داپۆشینی کێشە سەرەکییەکانە و غافڵکردنی هاووڵاتی کوردستانە .
من نامەوێت لەسەر شتەکانی دیکەی نێو دیمانەکەی مامۆستا کامەران بدێم ، لەبەر بێ وەختیم و هەروەها تاکو سەری خۆێنەریش زیاتر نەیەشێنم .