حکومەت زەخیرەی بوونی 2 ساڵی دەسەڵاتی ڕەها، دەخات :
19/03/2020
لێرە لە بریتانیا ڕۆژانە بڕیاری نوێ دەردەچیت و بڕیارەکانیش تا ئیستا نە ڕای ژاوەژاوکەرانی هۆڵی پەڕلەرمانی لەسەرە و نە هیچ ، بەڵام شێوەی یاساییان وەرگرتووە . بڕیاری دوێنێی حکومەت داخستنی قوتابخانە و دایەنگا و دانشگایە لە ڕۆژی 2 شەمەی ئایندەوە، تەنها بۆ منداڵانی key workers’ children ، واتە منداڵانی ئەوانەی کە لە خەستەخانە و بەشی تەندروستی و بەشی ئاگر کوژانەوە و بەشێك لە پۆلیس و لایەنی دیکەش دەگرێتەوە .
لە ئینگلەند نزیکەی 8 ملیون قوتابی هەیە کە لەمانە 1.5 ملیۆنیان باری خێزانیان ئەوەندە دژوارە کە دەبێت لە قوتابخانە نانی نیوەڕوان بە خۆڕاییی بخۆن .
هەنگاوەکان بە پلان دەکرێت و بڕیارەکان بە پەلە دەدرێت ئەمەش بارودۆخەکەی زیاتر خراپکردووە، ئەمە جگە ترساندن و تۆقاندنی حکومەت بە تەسریحەکانیان. سەرەی دوکانەکان هەندێك لە سوپەرمارکێتەکان بۆ نزیکەی 1 کیلۆمەتر درێژە ، گۆشت و شیر و هەندێك پیداویستی دیکە هەر دەستناکەوێت ، بەشی هاتوچۆ لە لەندەندا 40 محەتەی قیتاری ژێڕ زەمینییان داخستووە ، بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە هاتۆچۆیان هێواش ببێتەوە وەکو هاتوچۆی ڕۆژانی شەموان و یەكشەمان و ڕۆژای دیکەی پشوو. بە گوێرەی ڕاپۆرتیان لە سەدا 50 نەفەریان لە بەکارهێنانی قیتاردا کەمیکردووە و لە بەکارهێنانی پاسیشدا لە سەدا 40 کەلەمەشدا تا ئێستتا نزیکەی 700 ملیۆن پاوەندیان لە کیس چووە. بریاریش درا کە لەمەولا ژمارەی ئەوانەی کە تێست دەکرێن سەرکەون بۆ 25 هەزار ، [ بەڵام لە ئێرانێکی هەژاردا تا ئێست 23 ملیۆن خەڵک تێست کراون ] لای ئێمە هێشتا نەچۆتە 150 هەزار.
پلانی مەترسیداری داهاتو کە وا پێشبینی دەکرێت کە دەکرێت لە وتارەکان و تیڤییەکانەوە ئەوە ئیستنتاج بکەیت کە بەم شێوەیە دەبێت:
- هێنانی 20 هەزار سەرباز بۆ سەر شەقامەکانی لەندەن. بڕێک لەمانە بارێزگاری سوپەرمارکێتە گەوەرەکان دەکەن و گوایە ناهێڵن ڕیزی خەڵکی لە 100 کەس زیاتر تێپەڕێت.
- وەستاندنی تەواوی قیتار و پاسی هاتووچۆ جگە لە یەك دوو خەتێك نەبێت.
- ئیعلانکردنی قەدەخەکردنی هاتوو چۆ .
- دەسەڵاتدان بە پۆلیس کە گومان لە هەر کەس بکات کە توشی کۆرۆنا بووە بیگرێت و تەسلیمی بە جێگایانی دیاریکراو بکات بۆ ماوەیەكی نادیار لەوێ بمێننەوە.
- ژاوەژاوکەران و چەنەبازەکانی نێو پەڕلەمان بڕیار بوو کە ئەمڕؤ کۆببنەوە ، بەڵام دواخرا بۆ ڕۆژی 2 شەمە، 23/03 تاکو دەنگ لەسەر ئەو یاسایە بدرێت کە حکومەت ئەم بارە نا ئاساییە بۆ 2 ساڵ ڕ بگرێت. واتە 2 ساڵ حکومەت دەسەڵاتی ڕەهای دەبێت هەر چی بوێت دەتوانێت بیکات، ئەمە لە کاتێکدا کە ئەو بارە تایبەتییە دەبێت هەر 28 ڕۆژ جارێك پیادابچنەوە و بڕیاری لەسەر بدەنەوە. گەرچی ئەمەیان هەندێك لە پەڕلەمانتارە چەپەکان دژینی لە ئێستادا ، بەڵام ئەوە هەر دەبێتە یاسا و ئەمان هیچیان پێناکرێت چونکە بە زۆرترین دەنگ دەردچێت.
- حکومەت دەتوانێت گەر بییەوێت بارودۆخەکە باش بکات ، دەتوانێت وەکو هۆنگکۆنگ و ئەمەریکا هەر نەفەری خێزانێ 1000 دۆلاری بدەنێ. تەنانەت میڵتن فرێدمان ، Milton Friedman، مامۆستای ئابوریناسانی لیبراڵ دەڵێت ” حکومەتەکان لە کاتی داڕمانی ئابووریدا هەمیشە دەتوانن ڕایگرن، دەتوانن ئامادەکاری بکەن بۆ پڕکردنی کۆپتەر لە پارەو و بەخشینەوەی هەر لە ئاسمانەوە بێ ئەوەی ئەو پارەیە بدرێتەوە . بەوە خەلکی دەتوانن زۆر تر خەرج بکەن و ئابووریی لە وەستان ڕزگار بکەن” بەڵام دەولەت و حکومەت خۆیان زۆر بە باشی دەزانن کە بۆ ئەمە ناکەن، تاکو ئەوەندەی دیکە خەڵکی و بزوتنەوەکەیان تێکبشکێنن.