Categories
Kurdish

بەڕاستی من لەم کەسانە تێناگەم !!

بەڕاستی من لەم کەسانە تێناگەم !! 15/04/2026 دژی جەنگە و کەچی لایەنگری ئێرانە . فرمێسك بۆ غەزل مەولان دەڕێژی و کەچی پشتگیری ئێران دەکات . لە شێنەییدا ڕژێمی ئێران بە ڕژێمی سێ دارە ناو دەبات ، لە ئێستادا سەپۆرتی ئێران دەکات. هەر لە مانگی یەك و دوودا بوو هاوسۆزی و پشتگیری بۆ خۆپیشاندەران دەردەبڕی ، […]

Categories
Kurdish

هاوڕێیان و برادەرانی فەیسبوك

هاوڕێیان و برادەرانی فەیسبوك 15/04/2026 هاوڕێیان و برادەرانی فەیسبوك ، ئەم لینکەی لە خوارەوە دامناوە دیمانەیەکی یا چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنوسێکی فەرەنسییە لەگەڵ عەبدولکەریم قاسم کە تا ئەم نزیکانە بڵاوکردنەوەی قەدەخە بووە . بە خوێندنەوەی، من زۆر چێژم لێوەرگرت زۆر ڕاستیش یا ڕای شاراوە کە هەرگیز لە میدیای عێراقی و حیزبی شیوعییەوە یاخود ی  بزوتنەوەی کوردییەوە نەمان […]

Categories
Kurdish

کۆمپانیا تایبەتەکان کە خزمەتگوزاری بە بەشی تەندروستی دەکەن لە ئینگلتەرەدا لە ماوەی دوو ساڵدا 1.6 ملیار پاوەند قازانجیان کردووە

 کۆمپانیا تایبەتەکان کە خزمەتگوزاری بە بەشی تەندروستی دەکەن لە ئینگلتەرەدا لە ماوەی دوو ساڵدا 1.6 ملیار پاوەند قازانجیان کردووە 11/04/2026 کاتێك کە مارگرێت تاچەر هاتە سەر حوکم لە ساڵی 1979 دا وەکو خۆیان دەڵێن ڕیفۆرمی گەورەی لە بریتانیادا کرد، لەوانە لێدان لە نقابە و فرۆشتنی خانووەکانی شارەوانی و خانووبەرەی جەمعییەکان ، بەتایبەتکردنی کەرتە دەوڵەتییەکانی وەکو […]

Categories
Kurdish

کورد دەڵێت : گەر خوا غەزەب لە بزن بگرێت نانی شوان دەخوات

کورد دەڵێت : گەر خوا غەزەب لە بزن بگرێت نانی شوان دەخوات 11/04/2026 ئەوەتا ئەردۆگان هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات ، نانی شوانەکەی کە ئیسرائیل و ئەمریکایە دەخوات. دەی با ئەو کەرێتییە بکات وەکو چۆن فاشستەکەی برادەری کردی لە گرتنی کوێت دا. ئەگەر ئیسرائیل لغاوی ناتۆی لە دەمدا نەدەبوو کە تورکیا ئەندامی ناتۆیە دەمێك بوو تۆزی […]

Categories
Kurdish

دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران لە لەندەن

دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران لە لەندەن 12/04/2026 دوێنێ یەكشەمە ، 11ی مانگ ، لە خۆپیشاندانی چالاکی بۆ فەلەستین  لە لەندەن زیاتر لە 500 کەس دەستگیرکران  ئەمەش لە یەکەم خۆپیشاندانی بە کۆمەڵیدا لەبەرگریکردنی فەلەستین دژ بە ئیسرائیل ڕوویدا لەو کاتەوەی قەدەغەکردنی گروپەکە لەلایەن دادگای باڵاوە بە نایاسایی حسابی بۆ کرا . لە مانگی تەموزی پارەکەدا […]

Categories
Kurdish

ناڕەزایی گرانبوونی گازۆیل و بەنزین لە ئیرلەندە

ناڕەزایی گرانبوونی گازۆیل و بەنزین لە ئیرلەندە 11/04/2026 ناڕەزایی گرانبوونی گازۆیل و بەنزین لە ئیرلەندە چوار ڕۆژە بەردەوامە هەتا دوێنێش کە هەینی بوو هەر بەردەوام بوو گەر چی حکومەت لەگەڵ نقابەی سایەقەکانی لۆری و شاحنەکاندا کۆبونەوەی کردووە ، بەڵام هیچ حسابێك بۆ ئەوانە کە ڕێگەی سەرەکی دیبلن ، پایتەختی ئیرلەندەیان گرتووە و هەندێك لە مەسفاکانی […]

Categories
Kurdish

دۆاڕاو و براوەی شەڕەکە

دۆاڕاو و براوەی شەڕەکە 09/04/2026 وەستانی جەنگەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە لانی کەم پشویەکە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دابەزینی نرخی نەوت و غاز ئەگەر گەروی هورمز بکرێتەوە . ئاشکرایە کە ئەمریکا و ئێران هەردوولایان بە جەنگەکەوە هیلاك بوون، حەزیان بە وەستانی شەڕەکە دەکرد بە تایبەت ئەمریکا. ئەو دە مەرجەی کە ئێران خستویەتییە بەردەم ئەمریکا بۆ […]

Categories
Kurdish

یاسای نوێ لە ئەڵمانیا کە داوا دەکات پیاوان ڕەزامەندی سەربازی وەربگرن بۆ مانەوەی درێژخایەن لە دەرەوەی وڵات

یاسای  نوێ لە ئەڵمانیا کە داوا دەکات پیاوان ڕەزامەندی سەربازی وەربگرن بۆ مانەوەی درێژخایەن لە دەرەوەی وڵات 06/04/2026 بڕگەیەکی سەیر لەیاساکەدا کە داوا دەکات پیاوای تەمەن 18 ساڵ تا 45 ساڵ پێش هەر مانەوەیەکی بەرچاو لە دەرەوەی وڵات، تەنانەت لە کاتی ئاشتیدا، مۆڵەت لە هێزە چەکدارەکان وەربگرن. یاساکە کە لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە کەوتە بواری […]

Categories
Kurdish

دەوڵەتی سەربەخۆ، نەتەوەی سەربەخۆ نییە

دەوڵەتی سەربەخۆ، نەتەوەی سەربەخۆ نییە 03/042026 لە زۆربەی نوسراوە سیاسییەکان و ئابوورییەکاندا وا ڕادەگەیەنرێت کە فڵان دەوڵەت دەوڵەتێکی سەربەخۆیە ، دەوڵەتی سەربەخۆمان دەوێت ، یاخود دەوترێت نەتەوە دەبێت سەربەخۆ بێت . بەڵام ئایە دەوڵەتێك ، نەتەوەیەك هەیە بە مانای تەواو سەربەخۆ بێت؟ سەبارەت بەمە زۆر بەڵگە هەیە کە شتێکی ئاوا نییە و ئەو چەمکە زۆر […]

Categories
Kurdish

سەرمایەداری و حەقیقەتی

سەرمایەداری و حەقیقەتی 01/04/2026 پیاوی وەکو دۆناڵد ترامپ.مان دەوێت ، ڕووی ڕاستی کاپیتالیزممان بۆ دەردەخات  کە بێ بەزەییانە مرۆڤایەتی لەناو دەبات ، ژینگە وێران دەکات ، ئایندە بێ بەها دەکات ، کۆمەڵگە تەفلیش دەکات ، ئەوەی دەکرێت بیکات دەیکات . سەرمایەداریی باش و خراپی نییە، باڵی راست و چەپی نییە ، میانڕەوی و ناوەڕاستی نییە […]