ئایا ناگەندەڵی بە تەنها مەرجی سەرەکییە لە دەنگدان بۆ بەربژێردا؟

ئایا ناگەندەڵی بە تەنها مەرجی سەرەکییە لە دەنگدان بۆ بەربژێردا؟

بەربژێری [ کاندیدی ] ناگەندەڵ، ناگەندەڵی مەرجی سەرەکی نییە بۆ هەڵبژاردنی.  لە ڕاستیدا لە وەزارەتا یاخود پەڕلەماندا زۆر دیاردە و شتی تر دێتە پێشەوە کە هەندێکیان کاراییی خراپتریان لە گەندەڵی لەسەر کۆمەڵ و ژینگە، هەیە .

گەر بە ڕوونتر قسە بکەم دەڵێم بۆ نموونە کە بەربژێر وەزیرە یا هەر ئەندام پەڕلەمانە لە کاتێکدا کە دەنگ دەدات بۆ کەمکردنەوە و بڕینی بیمەکان ، کاتێك کە دەنگدەدات لەسەر فرۆشتنی خانووبەرەی شارەوانی ، کاتێك کە دەنگدەدات لەسەر پەلاماردانی وڵاتێك یاخود هەڵگیرسسانی جەنگێك وەکو ئەوەی کرا بەرانبەر ئەفغانستتان یاخود عێراق یا سوریا، کاتێك کە دەنگدەدات بۆ کەمکردنەوەی ئازادییەکان ، کاتێك کە دەنگدەدات بۆ زیادبوونی دەسەڵاتی پۆلیس، کاتێك کە دەنگدەدات بۆ دانانی یاسایەكی خراپ، کاتێك کە دەنگدەدات بۆ کەمکردنەوەی کرێی کار یاخود هەڵپەساردنی زیادبوونی کرێ، کاتێك دەنگدەدات بۆ ڕیفۆرمنەکردنی ژینگە، کاتێك دەنگدەدات بۆ دانانی جۆرێکی نوێ لە تەکس لەسە خەڵکی ، کاتێك دەنگدەدات لەسەر فرۆشتنی چەك و تەقەمەنی بە دەوڵەتێك کە هیچ مەرج و بنەمایەکی مافی مرۆڤی تیادا نییە وەکو تورکیا ، سعودییە ، قەتەر ، ئەمارات ، پاکستان ، فلیپین ، عێراق هەر هەموو ئەوانی دیکە ، کاتێك دەنگدەدات بە بەتا یبەتکردنی قوتابخانەکان زیادکردنی سوی قەرز لە سەر قوتابییانی زانکۆ و بڕینی ژەمی خواردنی قوتابییانی سەرەتایی ، کاتێك دەنگدەدا بە دەیەها دیارەدەو شتی تری زۆری لەم بابەتانە …

دەنگدان لەسەر هەر یەکێك لە وانەی سەرەوە لە بوونی گەندەڵی کاندید خراپترە گەرچی من هەر هەموو ئەمانە دەخەمە قاڵبی گەندەلییەوە ئەو کەسانە بە گەندەڵ دەزانم .

شتێکی دیکەش هەیە لە کارایی خراپی دواتری بەربژێر وەکو کاتێك کە چی تر پەڕلەمانتار یا خود وەزیر بە هەر هۆکارێك بێت ، نییە.   لەبەر ئەوەی  لەو ماوەیەدا کە لە پەڕلەمان و وەزارەتدا بووە پێگەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆخۆی دروستکردووە  کە لە دوای سوڕی پەڕلەمان گەر نەیەوێت خۆی هەڵبژێرێتەوە دەیەها کۆمپانیای  جیاواز ، شوێنی جیاواز سوپاسگوزای دۆستی بەربژێرمانن کە لە مانگێکدا تەنها 20 کاژێر ساڵانە  بە 100 هەزار دۆلار کاریان بۆ بکات ئیدی ئامۆژگارییان بکات ، ڕاوێژکاریی یا دەڵاڵییان [ لۆبی ] بۆ بکات .

About author View all posts

Zaher Baher

2 CommentsLeave a comment

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *