لە هەموو دەرد و کارەساتەکانا هەتا کارەساتی سروشتیس، ژنان بەشی هەرە سەرەکییان بەردەکەوێت

لە هەموو دەرد و کارەساتەکانا هەتا کارەساتی سروشتیس، ژنان بەشی هەرە سەرەکییان بەردەکەوێت

10/01/2021:

لە سەردەمی کۆرۆنادا بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژانەی  ڕۆژنامەی گاردیان کارایی کۆرۆنا زۆرتر لەسەر ژنان بووە.

ڕاپۆرتەکە دەلێت:

  • ژنان دووجار مۆڵەتی بێ مووچەیی سەر کار وەردەگرن . جاری دووهەم لە کاتی لۆکداون، واتە نەچوونە دەرەوەی خەڵکی مەگەر نەتوانێت لە ماڵەوە کار بکات، بە داخستنی قوتابخانەکان، بەشی ژنانە، کە زۆربەی کات بەدیار منداڵەکانیانەوە بە بێ موچەی سەر کار دەمیننەوە.
  • بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە کە سەرچاوەکەی دوو ڕێکخراوە و ئامارەکانیان نیشاندەدات کە لە سەدا 15 ژنانی کرێکار دەڵین بێ مووچە بە وەرگرتنی مۆڵەتی سەر کار لە ماڵەوەن و ئاگایان لە منداڵەکانیانە. لە بەرانبەر ئەم ڕێژەیەدا ڕێژەی باوکانێك کە بەدیار منداڵەکانیانەوە دەمێننەوە بە دانی مۆڵەتی بێ مووچە ، ڕێژەیان لە سەدا 8 .
  • ئەمە لە کاتێکدا کە لە سەدا 57ی باوکان دەڵێن دەتوانن لە ماڵەوە کار بکەن لە کاتی داخستنی قوتابخانەدا بەڵام ئەو ڕێژەیە لە نێو ژنانا دێتە سەر لە سەدا 49 .
  • كچانێك کە لە خوار 18 ساڵییەوەن لە سەدا 57 یان، ئێستا کار ناکەن و شتێك لە پارەی موچەکەیان لە دەوڵەتەوە وەردەگرن ، ئەم ڕێژەیە بۆ ژنانی تەمەن نێوان 18 و 24 ساڵ لە سەدا 53یە.
  • لە سوڕی یەکەمی لۆکداوندا کە لە مانگی 8 دا کۆتایی هات لە سەدا 91 پیاوان کە لە سەدا 80 موچەکەیان وەردەگرت و لە ماڵەوەبوون ، توانییان بگەڕینەوە سەر کارەکانیان ، واتە دەرنەکرێن .  بەڵام ئەم ڕێژەیە بۆ ژنان هاتە خوارەوەو بۆ لە سەدا 89 .
  • بە گشتیش لە سەدا 10 ئەوانەی کە پێشتر کاریان بۆ هەمان خاوەنکار دەکرد ئێستا نایکەن.
  • 5 ملیۆن ژن لەوەتی کە کۆرۆنا هاتووە ، کارەکانیان لە دەستداوە . لە سەدا 69یان بۆ یەکەم جاریانە کە بیمەی بێکاری وەردەگرن .  750،000 دەچنەوە سەر کار وێڕای ئەوەی لە  سەر کارەکەیان زەمانەتی پاراستنی سەلامەتییان ددهەبێت .
  • لە لایەکی دیکەشەوە لە ماوەی ئەم 10 مانگەی کۆرۆنادا زیاتر لە 70،000 خانەوادە بێ خانوو بوون هاوکاتیش لە نێوانی مانگی نیسان و نۆڤەمبەردا 207،543 کەس سەردانی شاراوانییەکان، بەشی خانووبەرەیان، کردووە سەبارەت بە نەبوونی جێگا و ڕێگایەك .

 لە ڕاستیدا لە هاتنی کۆرۆناوە دەوڵەت یاسای قەدەخەکردنی دەرکردنی  کرێچی لەم بار و دۆخەدا دەرکردووە کە نابێت کرێچی بەگوێرەی یاسای نوێ دەربکرێت لە خانووەکە.  بەڵام هیشتا ناتوانرێت ئەوە جێ بەجێ بکرێت چونکە کۆرۆنا بە تەنها  هۆکاری دروستبوونی ئەو حاڵەتە نییە ، بەڵکو هۆکاری دیکەش هەیە لەوانە:  ڕاکردنی ژنان لە دەست توندوتیژیی مێرد و کەس و کار، هەندێك لە خاوەنخانووەکای هێشتا هەر نایاسایانە کرێچییەکانیان دەردەکەن، یاخود تێکچوونی پەیوەندی نێوانی ژن و مێرد و کەپڵەکان .

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *