بۆ خاتری خوا حیزب خواردینی، فریامان کەون

بۆ خاتری خوا حیزب خواردینی، فریامان کەون

17/01/2021

لە ئەوروپا بۆ خەڵکی بگێڕیتەوە کە 433 حیزب لە عێراقدا بۆ 38 ملیۆن کەس بە منداڵ و گەورەوە هەیە و هەر ئەمساڵ 63 حیزبی نوێ دامەزراوە و بۆ هەڵبژاردنی داهاتوش تا ئێستا 225 حیزب بەشداری دەکات، باوەڕت پێناکەن.

 ئاخر چۆن باوەڕت پێبکەن کە هەموو ئەوروپا و ئەمەریکا و ڕوسیا و کەندا و ئۆسترالیا، بە هەر هەموویان ئەوەندە حیزبیان تیادا نییە. بەڵام ئەوان بێ ئاگان لەوەی کە ئەمە چ بزنزێكی بە فەڕو بەرەکەتە هەر دروستیبوونی حیزبی نوێ کە ساڵ بە ساڵ ژمارەیان سەردەکەوێت ، بەڵگەیە بۆ ئەوە.

قوڕ بەسەر ئەم میللەتە هەژارە وەڵا لە  حیزبە کۆنەکان زۆریان هەڵتڕاند ئینجا نۆرەی حیزبی نوێییە .هههههههههههههه

دەگێڕنەوە لە شارۆچکەی قەرداخ لە کۆندا مام یوسف یادی بەخێر لە گوێی حەوزی مزگەوتەوەکەی قەرەداخ دادەنیشێت ، کۆتایی بەهارە و دونیا گەرمی کردووە و سەر حەوزەکەش فێنکە.  لە پڕ هەندێك لە پیاوەکانی شێخ مەحمود خۆیان دەکەن بەوێدا و کە مام یوسف دەبینن لێی دەپرسن ئەرێ تۆ ناوت چییە ؟ ئەویش دەڵێت: برای بچوکتان یوسف. یەکێك لە پیاوەکانیش دەلێ: ئا برای ئازیزمان یۆڵفس ، ئەی باوکت ناوی چییە؟  مام یوسف-یش دەڵێت :  وەڵا خۆم زۆرم هەڵتڕان ، نۆرەی باوکمە.

بەڵام برا ئێمەش لەوانەی پێشو زۆرمان هەڵتڕان، نۆبەی ئەم حیزبە نوێیانەمانە.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *