کە تۆ ئەمە دەبینیت ئیتر دەزانی چی لە کۆمەڵدا دەگوزەرێت و چۆن بەڕیوەدەبرێت

کە تۆ ئەمە دەبینیت ئیتر دەزانی چی لە کۆمەڵدا دەگوزەرێت و چۆن بەڕیوەدەبرێت:

06/01/2021

بە گوێرەی وتارێکی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی گاردیان سەبارەت بە موچەی بەڕیوبەرە گەورەکان کە بری موچەی هەر یەکەیان 115 جار لە بڕی موچەی کرێکارێك ، کارمەندێك زیاترە.  ئەوە کابرایەی کە لە وێنەکەدا دەیبینیت موچەی ساڵی 2019 ی 58.7 ملیۆن پاوەند بووە . ئەمەی ئەم کابرایە 2605 جار زیاتر بووە لە بری موچەی ساڵانەی کرێکارانی کە دیلیڤەری بۆ کۆمپانیاکە دەکەن کە موچەی ساڵانەیان تەنها 22،500  پاوەند بووە.  ئەوەی کە ئەم کابرایە کە لە یەك ڕۆژدا پێی  دراوە 10 ئەوەندەی موچەی ساڵانەی یەكێك لەو کرێکارانە بووە .

بەڕیوەبەری 100 کۆمپانیا بڕی موچەی هەریەکەیان 3.6 ملیۆن بووە لە ساڵێکدا کە 115 جار زیاتر لە بڕی موچەی ساڵانەی کرێکارێك کە 31،461 پاەند بووە .

بە واتایەکی دیکە کرێکارێك کە کرێی سەعاتێکی کارکردنی 8.72 پاوەندە 212 ساڵی ئەوێت تاکو موچەی ساڵیکی بەڕیوەبەرەکەی دەستبکەوێت.

لە کۆمەڵێكدا کە ئەمەی تیادا دەبینیت ، ئیتر دەبێت بزانیت کە چەوساندنەوە چەند زۆر و بێ سنورە و فشاری سەر کار چەند وزەپڕۆکێنە ، ئیتر دەزانێت ئەو کۆمپانیایە،  ئەو کارگەیە دەبێت چ قازانجێکی خەیاڵی بکات گەر بەڕیوەبەرەکەی 58.7 ملیۆنی لە ساڵێکدا پێبدرێت یاخود قازانجی ساڵانەی هەر یەك لەو 100 کۆمپانیایانە دەبێت چەند بێت کە بری ساڵانەی هەر بەڕیوەبەرێکیان کە پێی دەدرێت 3.6 ملیۆن پاوەند بێت؟!!

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *