مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای غازی بریتانی،British Gas

مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای  غازی بریتانی ،British Gas

08/01/2021

ئاشکرایە کە پەتای کۆرۆنا زیاتر کراوە بە پرسێکی سیاسی.  دەوڵەت و خاوەنکار و کۆمپانیاکان تا ئێستا زۆر بە باشی توانیویانە کە بە قازانجی خۆیان بە کاری بهێنن.  من لێرەدا تەنها هۆکاری مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای غازی بریتانی باسدەکەم چونکە هەر لە سەرەتای هاتنی پەتای کۆرۆناوە بە درێژی وتارێکم لەسەر نوسی .

کۆمپانیای غإزی بریتانی  کۆمپانیایەکی سەرەکییە لە تەك چوار کۆمپانیای دیکەدا لە دابینکردنی غازدا لە بریتانیا.

نقابەی کرێکاران کە لەم کۆمپانیایەدا خاوەنی 9 هەزار ئەندامن کە 2000 یان تەنها لە سێنتەرەکانی وەڵامدانەوەی تەلەفوندا کاردەکەن،  کاری تەلەفونکەرانی کە گرفت و کێشەیان هەیە ڕایی دەکەن.  ئەم کرێکارانە  لەدوێنێوە ، 5شەمە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ دەستیان کردووە بە مانگرتن .  ڕێژەی دەنگدەران بۆ مانگرتن لە سەدا 89 یە .

 هۆکاری مانگرتنیان ئەوەیە کە کۆمپانیاکە سیاسەتی ” دەرکردن و وەرگرتنەوەیان یاخود وەرگرتنی کرێاکاری دیکە ” بەڕێ دەکات .  ئەمەش یانی کۆمپانیاکە هەلی دەردی کۆرۆنای قۆستۆتەوە بەوەی کە سوپایەکی گەورەی بەتاڵەی کرێکاران لە بازاڕدا هەیە و ئەمیش دەیەوێت کۆنتراکتی پێشینەی نێوانی کرێکاران کۆمپانیاکە هەڵوەشێنێتەوە تاکو کرێکاران ناچار بکات بە کۆنتراکتێکی تر بە پارەیەکی کەمتر ، هەل و مەرجێکی خراپتر.

 کرێکاران و نقابەکەیان بەمە ڕازی نین و وتووێژی نێوان نقابە و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە هەرەسی هێنا و کرێکارانی ناچار بە مانگرنتی 5 ڕۆژ کرد بەو هیوایەی کە کۆمپانیاکە لەم بڕیارە تازەیەی پاشگەز ببێتەوە یا هەر هیچ نەبێت بکەوێتە گفتۆگۆوە تاکو حەلێك دەدۆزنەوە.

بەداخەوە 7000 کرێکاری تر کە سەر بە نقابەیەکی دیکەن [ نقابەی Unison ]  مانگی پێشوو لەسەر کۆنتراکتی نوێ رەزامەندی خۆیان نیشاندا و 4000 ی تریان کە ئەندامی نقابە نین، ئەوانیش ڕازی بوون بە کۆنتراکتە نوێیەکە.

ئا لێرەدا دەزانین کە بوونی لە  نقابەیەك زیاتر لە کارگەیەکدا ، کۆمپانێیەکدا ، هەر شوێنێکی سەر کار،  زیاتر بۆ دابەشکرنی کرێکاران و جیاکردنەوەیانە نەك بۆ هاوکاری و یارمەتیدانیان .

کۆمپانیای غاز تاکە کۆمپانیایەك نیە کە ئەمە دەکات پارەکە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بریتانی هەمان سیاسەتی گرتە بەر بەرانبەر بە 39 هەزار کرێکار و کارمەندیان بە ناچارکردن هەندێك کرێكار کە ژمارەیان 9000 کرێکار بوون  کە خۆبەخشانە دەست لەکار بکێشنةوە لەبەرانبەر بڕێك پارەی کەمدا.  بەڵام دواتر لە ئەنجامی وتووێژی نێوانی نقابە و کۆپانیاکەد ، کۆمپانیاکە لە ئێستادا وازی لەو پرۆژەیە هێناوە ، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمە وەختییە و دواتر ئەمە هەر دەکەن زۆرێکیشیان لەسەر کار دەردەکەن .  چونکە بوونی بەتاڵەیەکی زۆر و خراپبوونی بارودۆخەکە،  کرێکاران ناچار دەکات کە بە نیوەی ئەو پارەیەش کار بکەن .

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *