ئەوەی کە میدیای فەرمی باسی ناکات:

ئەوەی کە میدیای فەرمی باسی ناکات

04/01/2021:

بەزۆری ئەوەی کە دەیبیستین لە میدیای فەرمییەوە ئەوە ئەو هەواڵ و توێژینەوە و لێکۆڵینەوانایە کە بە قازانجی سیستەمەکە و پایە هەر گرنگەکەی کە دەوڵەتە.  ئەو هەواڵانەن کە بۆ شۆردنەوەی  مێشکی گەلێکمانە، برەودانە بە دیمۆکراسی / دیکتاتۆریی ،  ئابووریی و بازاڕی ئازاد ، چەواشەکاری بوونی هەل لەبەردەم تاکەکانا، شەڕو جەنگی ناڕەوا، برەودان بە تاك لە خۆ پەرستی و بەتەنگهاتنەوەی خۆیەوە، پاگەندە بۆ دین و پایەکانی ، پاساوهێبنانەوە بۆ هەموو ئەو نایەکسانی و نادادوەورێتیی و نەبوونییەی  کە ئەمڕۆ لە دونیادا هەیە و زۆری تر لەمانە.

میدیای فەرمی زۆر بەدەگمەن راستییەکان دەڵێت ، یا زۆر جاریش بە شێواوی دەیڵیت ، یا جاری واش هەیە لەژێر فشاری خەڵکدایە .

هەر لێرەدا دوو نموونە دەهێنمەوە لە دەیەها نموونەی زیندوو:  یەکەم: تورکیا: میدیای فەرمی لە  بریتانیا بە خۆشحاڵییەوە باس لە پەیوەندی دەوڵەتی بریتانیا و تورکیا دەکات ، باس لەو پەیوەندەییە ئابووریانەی کە کە لە ڕۆژی 01/01 دا لە نێوانی ئەم دوو وڵاتەدا مۆرکراوە کە هەردوولا و زیاتر تورکیا تێیدا سوودمەندترە. بێ ئەوەی گوێ بداتە ئەوەی کە تورکیا دەوڵەتێکی فاشییە دەیەها هەزار کەسی کوشتووە و لەناو بردووە ، دەیەها هەزاری تر لە بەندیخانەکانیا لەژێر زەبر و زەنگ و ئەشکەنجەدان ، هێچ جۆرە ئازادییەك نییە دەمیرتاش کە داگای ئەوروپی بڕیاری ئازادبوونی دەرکردووە بەڵام ئەرۆدگان قوونی بە بەبڕیارەکە دەسڕێت، کوردستانی ئەوێی وێرانکردووە ، پریشکی دیکتاتۆرییەت و جەنگی ناڕەوای ئەو دەوڵەتە باشووریشی گرتۆتەوە .  لەگەڵ ئەوەشدا بریتانیا مێشك میوانی نییە . لە ساڵی 2013 تا ئێستا بایی 1.3 ملیار پاوەند چەك و تەقەمەنی بە تورکیا فرۆشتووە بە بێ ئەوەی یەك ڕێکەوتن لە پەڕلەمانی بریتانیادا دەنگی پێدرابێت .  بەرقەرار بێت دیمۆکراسیی.

نموونەی دووهەم:  هیندستانە:  کە لە لە مانگی نۆڤەمبەرەوە بە سەدەها هەزار جوتیار و کێڵگەوان لە ناڕەزایی و خۆپیشاندانان بە هۆکاری سەپاندنی یاسای نوێ دەربارە ئەوان و زەوی زارەکانیان کە سێ یاسایان : ئاسانکردن و شلکردنی یاسای بازاڕ واتە ئازاکردنی زەوی زارەکان بۆ فرۆشتن، لابردنی گەرنتیدانی  نرخ  کە نر لەسەر بەروبوومەنایان دانرابوو، هەروەها کار ئاساکردن بۆ کۆمپانیا گەورەکان و بانگکردنیان بۆ بۆ دەستبەسەراگرتنی زەوی و ماڵاتیان بە نرخێکی هەرزان و بە هاوکاری یاسای نوێ.

هاوکاتیش زۆربەی دانیشتوان دەزانن کە هەر جوتیاران نین کە باجەکەی دەدەن و بێ کار دەبن ،  بەڵکو ئەوانیشە ، چونکە بێ جوتیاران  و کیڵگەوانان نە خواردن هەیە و نەبەروبووی وەکو شیر و ماست و پەنیر و ڕۆن و هی تر . هەر ئەمەش وای کردووە کە هاوپشتییەکی یەکجارە گەورەیان هەبێت ، نزیکە 250 ملیۆن کرێکار لە مانگرتن و لە شەقامەکانان بۆ هاوپشتی ئەوان .

لە لایەکی دیکەشەوە، سیاسەتی ‘ مودی’ سەرۆکوەزیران لە هیندستان سیاسەتێکی ڕاستڕەوانەیە و کەمتر گوێ دەدات بە ئازادیی بیر و ڕا دەربڕین هەر ئەمەش وای کردوە کە لە دەڤەری ‘ ئەسام’  لەم ڕۆژانەدا بە بڕیاری سەرۆکی دەڤەرەکە 700 قوتابخانەی دینیی موسڵمانەکان داخراوە بە بیانوی ئەوەی گوایە دەوڵەت ئیمامی ناوێت بەڵکو کرێکاری چالاك و بە سەلیقە و خاوەن مەهارەی دەوێت.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *