چوونی ئەردۆگان بۆ بەشە تورکیییەکەی قوبرس
17/11/2020
وبرس ئۆردۆگان لە چونی بۆ بەشە تورکییەکەی قوبرس ڕووبەڕووی ناڕەزایی و خۆپیشاندان، دەبێتەوە
ئۆردۆگان بۆ یادکردنەوەی 37 ساڵەی دابرینی بەشە تورکییەکەی قوبرس لە قوبرس، دوێنی، ڕۆژی یەکشەمە ، چوو بە ئەوێ. هەر لە چوونیا ڕووبەرووی ناڕەزاییەکی کارا بوەوە، کە زۆرێك لەوانە ئەوانە بوون کە کاتی خۆی دەنگیان بە سەرۆکە ڕاستڕەو و قەومییەکەی ئێستای بەشە تورکییەکەی قوبرس، دابوو.
لەبەر ئەوەی کە ئەو بەشە تورکییە بە تەنها لە لایەن خودی تورکیاوە ناسراوە بەبەردەوامی لە قەیرانێکی گەورەدا ژیاوە و دەژی. ئێستا تورکەکانی ئەو بەشە گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی کە ژیانی ئەوان بێ یەکگرتنەوەیان لەگەڵ قوبرسییەکاندا، زۆر گران و سەختە.
ئەردۆگان زۆر بە ئاشکرا دەستوەردەدا لە کاروباری ئەوێ، تەنانەتە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەم دوایەی ئەوێ بۆ ئەوەی ئەرسین تەتەر دەرچێت کە کەسێکی ڕاستڕەو و دۆستی ئۆردۆگان و ئاکەپەیە ، هەڕەشەیەکی زۆر لەو تورکانە کرا کە گەر دەنگ بە تەتەر نەدەن، ئەوە لەوێ دەردەکرێن و هەناردەی تورکیا دەکرێنەوە .
لە دروسشمی خۆپیشاندەران ” نا بۆ پیکنیك [ سەیران] بە سەر ئازارەکانمانەوە” هاوکاتیش لە لایەن نقابییەکی زۆر ناسراوی چالاکەوە دژایەتی زیارەتەکەی ئۆردۆگان کرا وتی ” یا ئێستا یاخود نا….. تورکە قوبرسییەکان مەحف دەبنەوە ئەگەر وڵاتەکەمان یەكنەگرێتەوە…..ئۆردۆگان تۆپێکی جێنەگیرە و دەتوانیت هەر شتێك بکات”
ئامانجی ئۆردۆگان لەمەی کە دەیکات جگە لەوەی بۆ زیندووکردنەوەی گیانی قەومیی و هەڵدانەوەی پرسەکەیە بە جوڵاندنی حکومەتی قوبرسی و یۆنان و یو و ئێن ، هەروەها بۆ لکاندنی ئەو بەشەی قوبرسیشە بە تورکیاوە ، کە ئەمەش مەترسی هەموو لایەکە. ئۆردۆگان کە ئەمە دەکات لەبەر بەرژەوەندی دانیشتوانە تورکەکانی قوبرس نییە بەڵکو لە بەر ئەوەی ئەو جەزیرەیە بە سامانە سروشتییەکان دەوڵەمەندە.