بڕینی بوجەی کوردستان
13/11/2020
بڕینی 320 ملیار دینارەکە نابێت ڕووکەشیانە بیبینین و بڕوا بە پاگەندە و پاساوی حکومەتی هەرێم بهێنین:
هیوادارم ئەم هەواڵە ناخۆشە بۆ موچەخۆران و هەمو توێژاڵەکانی دیکەی کوردستان نەبێتە دروستبوونی ڕۆحی ڕایسیزم و توڕەیی و زیندووبوونەوەی گیان کوردایەتی و کوردچێتی بەرانبەر بە خەڵکانی عەرەب کە ئەوانیش هەمان گرفتیان لەگەك حوکمڕانیانی عێراق-دا گەر بەزیادەوە نەبێت ئەوە کەمتر نییە . بەواتایەکی دیکە ئەمان هەردوولایان یەکێتی نێوانیان و بەررژەوەندییە هاوبەشەکانیان زۆر زیاترن لەوەی کە هەیانە لەتەك دەسەڵاتدارانیانا، کورد لەگەڵ هەرێم و ئەوانیش لەتەك مەرکەزدا.
لە ڕاستیدا موچەو و پێداویستی ژیانی خەڵکی کوردستان لەدەست حکومەتی کوردی-دایە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە ، نەك لەدەست حکومەتی ناوەندیدا.
ئەوە ئەمان بوون کە بڕیاریان لەسەر دەستوری عێراق داو واژۆیان لەسەر کرد. هەر ئەمانیشین کە بە گوێرەی ئەوەی کە لە دەستوردا هاتووە سەبارەت بە دەستڕۆیشتن [ صەلاحییەت] و مافی حکومەتی کوردی کە جێ بەجێ ناکەن ، میللەتەکەی خۆیانیان ڕووتوڕەجاڵ کردوە .
بەرپرسیارێتی لە ژیانی خەڵكی کوردستان لە هەموو بوارەکانی ژیانا : ئابووریی، کۆمەڵایەتی ، سیاسی، پاراستنی ئاسایش ، خوێندن و پەروەردە، خەستەخانە و تەندروستی …..، لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە نەک حکومەتی مەرکەزی . ئاخر ناکرێت ئێوە لە لایەکەوە واژۆی دەستورتان کردووە و کەچی لە لایەکی دیکەوە ناتانەوێت جێ بەجێی بکەن ، ئێوە ناتوانن خورمژتان هەبێت یا دەبێت بە گوێرەی دەستور بڕۆن و ئەو کاتەش حکومەتی مەرکەزیی بە گوێرەی ئەو دەستوورە مامەڵەتان دەکات ، یاخود کە بە گوێرەی دەستور ناڕۆن ئیتر دەبێت ئەوەندە پارە و داهاتتان هەبێت ، کە میللەتەکەتانی پێبژێنن، کە من دڵنیام هەتانە.
ئەوە راستیی و ئەسڵی مەسەلەکەیە ، هەر لەبەر ئەو ڕاستییەش خەڵکی لە کوردستانا دەکرێت سەرەڕمی ڕق و کینەیان دژ بە حکومەتی هەرێـم و حیزبانی بەشداربوو لە حکومەتەکەدا ، بێت ، نەك حکومەتی عێراق . گەر حکومەتی هەرێم بیەوێت سەرەوەت و سامانی سروشتی و ناشروشتی عێراقی لە دەستدا بێت هاوکاتیش بڕی تەواوی بوجەکەشی کە لە دەستوردا بۆ دابین کراوە ، لە عێراقەوە پێبگات ، ئاخر ئەمە کورد وتەنی لە قوتوی چ عەتارێکدا هەیە ؟!!!