ناڕەزایی خۆێندکارانی زانکۆی مانشستەر

ناڕەزایی خۆێندکارانی زانکۆی مانشستەر

06/11/2020

خوێندکارانی زانکۆی مانشستەر بە پرۆتێستەکەیان توانییان سەرۆك و دەزگەی زانکۆی ئەوێ ناچار بکەن بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیان و لابردنی ئەو  تەیمانەی کە کێشابوویان .

لەم ڕۆژانەدا کە بریتانیا لە سووڕی دووەمی کەرەنتینەکردنی هاووڵاتیاندایە ، هاتوون تەیمانێکی بتەوێیان بە دەوری کەمپەکەی [ بینای مانەوەی خوێندکاران] زانکۆکەدا دروستکردووە بێ ئەوەی کە ڕاوێژ و وتووێژ لە تەک خودی خوێندکارانا بکەن بە پاساوی ئەوەی کە بیانپارێزێن لە پەیای کۆرۆنا، نە ئەمان بچنەو دەرەوە لە شوێنی غەیری دەرگاری سەرەکی کەمپەکە و نە کەسی دیکەش بێتە ناوەوە .  ئەمەش بۆ خوێنکاران یانی کۆنترۆڵکردنیان و سجنکردنیان تۆزێك بەڕێزەوە.

خوێندکاران بەمە ڕازی نەبوون ئەو پرۆتێستەیان کرد و تەیمانەکانیان، ئەوەی فریای کەوتن تێشکان و لەبن دەرهێنا و ئیدارەی زانکۆش ئەوەی مابووەوە هەڵیانوەشاندەوە و بە فەرمیش داوای لیبوردنیان لە خوێندکاران کرد بۆ بڕیارە هەڵەکانیان.

ڕق و توڕەیی خوێنکاران بە دانانی ئەو پەیمانە ئەم هەڵوێستانەی دروستکرد:

 جۆرج دەڵێت ” زیادکردنی پارێزگاریی و کۆنترۆڵکردنە لەسەر ئەو ژیانە فشاردارەی کە لەناو ژینگەی کەمپەکەدا هەیە…. زۆرێك لە خوێندکاران چونەتەوە ماڵەوە … من تێناگەم بۆچی دەیانەوێت ئێمە بپارێزن لە ڤایرۆسەکە…وا هەستدەکەم کە متمانەیان بە ئێمە نییە ، ئەوە دەگەیەنێت کە بیانەوێت لە ژوورەکانی خۆمانا بەندمان بکەن ”  خوێندکارێکی دیکە بەناوی ئێزابیل دەڵیت ” زانکۆ ئەکسێسمانی بۆ شوێنە سەوزاییەکان تەسک کردۆتەوە .. وا هەست دەکەین  ئا لەم کاتەدا ئێمە بەندین [ سجنین]  لەم ڕۆژانەدا یەكێك لە کوڕەکان خۆی کوشت کەچی ئەمەش وەڵامی زانکۆیە بۆمان کە لە ژوورەکانمانا بەندمان بکەن … ئەمەش سەخافەتە”  لەم کۆمێنتانەو زۆری تریش.

قسەی من لێرەدا لەسەر ئەوە نییە کە ئایا کەرەنتینەکردنی هەر هەموو نەتەوە ڕاستە یا هەڵەیە [ گەرچی من قسە و ڕای خۆمم لەسەر ئەمە هەیە] بەڵام ئەوەی کە بۆ من گرنگە ئەوەیە کە دەسەڵات ئیتر دەوڵەت بێت ، خێڵ بێت، بەڕیوەبەری کارگەیەك، خەستەخانەیەك ، قوتابخانەیەك ، ئۆفیسێك یاخود خێزانێکیش بێت نابێت قەبوڵبکرێت هەر هیچ نەبێت دەبێت بە ڕاوێژو وتووێژو ڕاو تەگبیری هەردوو لابێت.  لە کاتی سەپاندنی دەسەڵاتدا دژایەتیکردنی دەسەڵات و یاخیبوون ئەرك و وەزیفەمانە و زەروورییە. 

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *