پۆلیس و ئاسایشە خوێڕییەکانی ئەمانیش وەکو ئەوانەی لای خۆمان بۆ گیانی ڕەش و ڕووتەکانی خۆیان ئازان :
20/10/2020
ئەوە دوو هەفتەیە لە چەند دەڤەرێکی نایجیریا خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەردەوامە و زۆربەشیان گەنجەکانن کە دژ بە دڕندەیی و بکوژیی پۆلیسن. خۆپیشاندانەکان دوێنێ ، 20/10، 3 شەمە لە پایتەختی نایجیریا، ئەباجۆ و شاری لاگۆس گەیشتە خۆێنڕشتنی ئەو گەنجانەی کە تەنها و تەنها تاوانیان ناڵاندنە لەژێر ترس و لەرزی گروپە تیرۆریستەکان و بێ کاریی و نەبوونی مافی دەنگ هەڵبڕین لە نادادوەرییەکان و نەبوونی بژێوی و زەبروزەنی پۆلیسە .
دوێنی بە گوێرەی سەرچاوەیەك 7 کەس بە گولە کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندارن. سەرچاوەیەکی دیکە قوربانییەکانی بە 24 کەس خەمڵاندووە و بریندارانیش بە 50.
دەوڵەت بۆ ترساندنی خەڵکی تیمێکی پۆلیسی دروستکردووە بە ناوی Special Anti-Robbery Squad (Sars) police : تیمی تایبەتی پۆلیس دژ بە تاڵانی و ڕاووڕووت . بەڵام خودی ئەم تیمە خۆی مەترسی گەورەی بۆ خەڵکانی شارەکە دروستکردووە ، نەك ڕەوانەوەی ترس . گەرچی حکومەتی چەند دەڤەرێك کە خۆپیشاندانی لێیە، یاسای قەدەخەکردنی 24 کاژێر هاتووچۆی ڕاگەیاندووە، بەڵام هێشتا خەڵکی بەردەوامن لەسەر خۆپیشاندانەکانیان ، ئەمەش حکومەتی ناچار کرد بە حەلکردنی ئەو تیمە و کردنی هەندێك چاکسازیی . بەڵام هەر زۆری نەخایاند کە تیمێکی دیکەی لە جێی ئەوان دروستکردووە بە ناوی : Special Weapons and Tactics (Swat) team تیمیێك لە چەکەمەنی و تاکتیکە تایبەتییەکان .
خۆپیشاندەران بۆ ئەوەی کە بتوانن کە ئەوانەی دسگیردەکرێن بپارێزرێن و داوو دەرمانیشیان دەستبکەوێت دەستپێشکەری ئەوەیان کردوە کە لە ڕێگای ئۆنلاینەوە داوای کۆمەك و یارمەتییان کردووە بەمەش تا ئێستا 200 هەزار پاوەندیان کۆکردۆتەوە.
لە بەرانبەر ئەم خۆپیشاندەرانەدا خەڵکانێکی دیکە هەن کە دژن پێیان و هەڵگرانی چەقۆ و کێردی گەورە و کەرەسە کوژەرەکانی دیکەن و هێڕش دەکەنە سەر خۆپیشاندەران و برینداریان دەکەن و هاوکاتیش پۆلیس بە ئاگایە و چاوپۆشییان لێدەکات و هیچ شتێك بەرانبەریان ناکات.
ئەم پۆلیس و ئاسایشانەی نایجیریا هەر وەکو پۆلیس و ئاسیشە خوێڕێییەکانی خۆمانن کە بە خەڵکە ڕەش و ڕووت و برسییەکانی خۆیان دەوێرن و کەچی لە بەردەم هێڕشی بوکوحەرامی تیرۆریستا نەك هەر هچیان پێناکرێت بەڵکو بە ڕۆژی نیوەڕۆ ن بە سەدەهایان لێدەگرن دەیاندەنەبەر و دیلیان دەکەن.