ماکرۆن و ئەردۆگان و بەڵتەچییەکانی پەڕلەمانی کوردستان

ماکرۆن و ئەردۆگان و بەڵتەچییەکانی پەڕلەمانی کوردستان:

 

هەمەیشە دەسەڵات لە ڕێگای میدیاکەی و پیاوانی ئاینیی و  ڕۆشبیر و قەڵەم بەدەستە خۆفرشەکانیەوە کارئاسایی دەکات بۆ سەرلێشێواندنی خەڵکی و بەهەڵەبردنیان و چاو لەسەر لابرنیان لەسەر کێشە سەرەکی و زەروورییەکانی خودی خەڵکەکە بە هێنانەکایەی  شتێك ، یا ڕووداوێکی لاوەکی کە هیچ لە بارودۆخی خودی خەڵکەکەی ناگۆڕێت و پەیوەندی پێیانەوە نییە.

لەمڕۆدا کوژرانی مامۆستایەکی بێتاوانی فەرەنسا لە لایەن بەچکە داعیشێکەوە هاوکاتیش خیتابە حەماسییەکانی ئەردۆگان و هەروەها ماکرۆنن-یش بۆ لەدەستنەدانی جەماوەرەکەیان ، بوونەتە بابەتی گرنگی ڕۆژ.

شەڕی دەمیی نێوانی ئەردۆگان وماکرۆن کاتیە و هاوکاریی و هاوپشتی نێوانیان بە عەمەلی بۆ لێدانی خودی گەلەکانیان ، هەمیشەییە . دژایەتیکردنی یەکدی تەنها خۆڵکردنە چاوی خەڵکانی سادە و کاڵفام ناهۆشیارە، بەڵام دژایەتیکردنی هەردوکیان بۆ کرێکاران وهەژاران و هەرە زۆرینەی میللەتەکەیان هەمیشەییە.  یەکێتی سەرۆکانی وڵاتەکان هەتا هەتاییە هەروەکو چۆن دژوەستانەوەشیان بە گەلەکانیان هەر هەتا هەتاییە .

ئەردۆگان و ماکرۆن دوو دیوی هەمان دراون ، دوو دیکتاتۆری هەمان دونیای زوڵم و زۆرن، کە هەردوکیان لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە هاتوونەتە سەر حوکم ، دوو دوژمنی سەرسەختی میللەتەکەیانن ، دوو دۆستی گیان و بەگیانی یەکدین و دووکەسی هاوئامانج و هاوبەرنامە و هاوپلانن لە سەرجەمی پرسە سەرەکییەکانا.

ئەوەی کە مایەی قەشمەری و گاڵتەجاڕییە، بەلام نەك سەرسوڕمان، بەڵتەچییەکانی نێو پەڕلەمانی کوردستانە کە بوونەتە دەسکەلای دەستی داعش و ئیخوانەکان کە هەر یەکەیان بە جۆرێك دژ بە فەرەنسا دەوەستنەوە و داوای بایکۆتکردنی دەکەن و وەلای خۆیان بە ناڕاستەوخۆیی بۆ سەرکردەی مەزنیان ، داگیرکەری خاکیان ، بکوژی سەدەها و هەزاران منداڵان و خەڵکانی مەدەنی نەتەوەکەیان و نەتەوەکانی دیکە ، سەرەك ئەردۆگان ، دووبارە و سەدبارە دەکەنەوە.

هەی بەڵتەچییەکان ، هەی بێ ئەدەبەکان ، هەی کۆکەرەوەی پارەو سامان، هەی خاکفرۆشان ، هەی میللەت برسیکەران ، هەی تاڵانکەران … لەو هەموو ڕوداوەی کە زیاتر لە دەیەیەکە کە بەشێك لەهەژارانی باشوور دەیچێژن بە کوژران و ماڵوێرانکردنیان و ژینگە کاولکردنیان و ماڵات لەناوبردنیانەوە لە لایەن ڕژێمی ئەردۆگانەوە، بۆچی دەنگتان لیوە نەهات؟!! ئەو هێڕشە ناڕەوایەی ئەردۆگان بۆسەر باکور و ڕۆژاوای کوردستان و داگیرکردنی عەفرین و شوێنەکانی دیکە و دەرکردنی خەڵکەکانی لە زێدی هەزاران ساڵەی خۆیان …. بۆچی نقەتان لە خۆتان بڕییبوو نەك هەر قسەیەکتان دژ بە ئەردۆگان نەکرد ، نەك هەر نەچون داخوازی وەستانی زوڵم و زۆری لێبکەن یا هەر هیچ نەبێت جارێك  بانگی والییەکانی ئەردۆگان لە باشوردا بۆ پەڕلەمانتان بکەن بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکاری ئەوەی کە بۆچی ڕژێمی ئەردۆگان ئەم هەموو کوشتن بڕینە لە 3 بەشی کوردستانا دەکات ؟ بۆچی وا بە ئاسانی هەر کات بیەوێت سنوری تاوانی خۆی دەبەزێنێت و ڕوو لە داگیرکردنی بەشەکانی دیکەی کوردستان دەکات؟

هەی بەڵتەچییەکان ، تاکەی دەتانەوەێت بە ڕسوایی بژین؟ تاکەی خەریکی درۆ و دەلەسە و بەڵێنی دانی درۆن بە خەڵکی کوردستان ؟ تاکەی لە تاوانکاریی و درۆزنیی و تاڵانیی و پشتگیری زاڵمان و ملهوڕان ناوەستن ..  هەی بەڵتەچییەکان!!!

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *