خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی پۆڵۆنیا بەردەوامن و لە گەشەکردندایە

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی پۆڵۆنیا بەردەوامن و لە گەشەکردندایە

26/10/2020:

لە دوای هاتنی نقابەی هاوپشتی [سۆڵیدارەتی ] بۆ سەر حوکم بە هەرەسهێنانی دەوڵەتی بەناو سۆشیالیست، خەڵکی لە پۆڵۆنیا وەکو سەراپای بلۆکە بەناو کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکانی ڕۆژ هەڵاتی ئەوروپا و شوێنەکانی دیکە،  هەوای ئازادیی و ئابووریی لیبراڵ لەکەلەی دابوون ، نەیاندەزانی کە لەژێر ڕژێمە بەناو بەناو کۆمۆنیستەکانا دەمیان كڵۆم درابوو ، بەڵام ئێستا لەژێر ڕژێمی لیبراڵدا  دەمیشیان و سکیشیان كڵۆمدراوە .  ئەوەیە جەوهەری سیاسەت و ئابووریی لیبراڵ و نیێولیبراڵ .

هەر لەو کاتەوە بارودۆخی ژیانی زۆربەی زۆری خەڵکی لە پۆڵۆنیا و لە خراپبوون و داڕماندایە ،  زائیدەن  زیادبوونی گروپ و ڕێکخراوی فاشی و ڕایسسیزم و ڕۆژ بەڕۆژ کەمبوونەوەی ئازادییەکانی دانیشتوانیی، بەتایبەت ژنان.

لە ڕۆژی 5شەمەی ڕابوردووەوە خۆپیشاندانەکانی ژنان بۆ مافی ئاسایی خۆیان کە مافی بڕیاری  لەباربردنی کۆرپەکانیانە ، بەردەوامە .  لە ڕۆژانی شەمە و یەكشەمەدا خۆپیشاندانەکان زیادیان کرد، لە دوێنێوە، 2شەمە، گەیشتۆتە 150 شار و شارۆچکەی  پۆڵۆنیا و کرێکارانێکی زۆریش بۆ هاوپشتییان لە مانگرتن دان ، لەوانە کرێکارانی کانەکانیش.

خۆپیشاندانەکان دژ بە دەستوری حکومەت و دەوڵەت هەروەها دژ بە پیاوانی کەنیسە و ئەو گروپە ڕاستڕەو و فاشیانەشە کە لەگەڵ کەنیسە و قەشەکان و دەوڵەت و یاساکانیانن.  لە ئێستادا پۆلیس پارێزگاری هێڕشی خۆپیشادنەرانی بۆ سەر کەنیسەکان، بۆ ناکرێت، بۆیە لە لایەن گروپە ڕاستڕەواکان و فاشییەکانەوە پاسەوانییان لێدەکرێت و دەپارێزرێن.   

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *