ناردن و دەساودەسکرنی ڤیدوێیەك

ناردن و دەساودەسکرنی ڤیدوێیەك

05/09/2020

لەم ڕۆژانەدا کەوتم بەسەر ڤیدوێیەكدا ، هەروەها هەندێك برادەریش لە مێسنجەرەوە بۆیان ناردوم، کە پێشکەشکاری بەرنامەکە ، بێژەرەکە ، تیایدا بە تیرێك 3 نیشانی شکاندووە.

ڤیدویکە باس لە ئافرەتێك دەکات کە بە ڕەچەڵەك دەگەڕێتەوە سەر خێڵی ئیبراهیم ئەحمەد و خێزانەکەی ، کە لە ڕاستیدا کابرای بێژەر کە باسی دەکات وەکو ئەوەی کە هەنگوینی لە کولۆرەداردا دۆزیبێتەوە بۆمان.  ئەو 3 نیشانەی کە شکاندویوتی:

یەکەم: باس لەم پیاوە ڕەشپێستە دەکات کە چۆن بووە بە خاوەنی دارایی و سامان ، بناوانی ئەم حیکایەتەشما بۆ دەردەخات کە دەیگێڕێتەوە بۆ گەندەڵی بنەماڵە و یەکێتی نیشتمانی .  گوایە لێرەدا دەیەوێت لە یەکێتی نیشتمانی بدات و وەکو ئەوەی کە بەڵگەی دیکە لەسەر گەندەڵی ئەم حیزبانە نەبێت یا هەر هیچ نەبێت بەحسابی خۆی ئاگادارمانەکاتەوە.

دووەم: هەر لەوێوە سوکایەتی بە ئافرەتێك دەکات کە ” دوای ” پیاوێکی ڕەشپێست کەوتووە .  کە وەکو ئەوەی کە ئافرەتان نابێت ئازادییان هەبێت لە هەڵبژاردنی ئەوەی کە دەیانەوێت خۆشیان بوێت ، هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەن ، یاخود هەر وەکو کەپڵ بەیەەکەوە بژین تەنانەت لە ئەوروپاشدا.  ئەو ئافرەتە کە لام وایە ناوی ” سەلوایە” کارێکی خراپی نەکردووە و زەرەریشی  لە کۆمەڵ نەداوە کە هاوسەرگیریی کردووە لەتەك ئەو پیاوەدا ئیدی پیاوەکە پێستی هەر ڕەنگێك بێت و لە هەر نەتەوەیەكەوە هاتبێت.

سێیەم: بێژەر ، بەرنامە پێشكەشکار،  لێرەدا بە تۆنێکی زۆر دژ و بێ ئابڕاوانەوە ، هێڕشی کردۆتە سەر پیاوەکە هەر لەبەر ئەوەی کە ڕەشپێستە ، کە زۆر چار شەدە دەخاتە سەر قسەکانی  و دانی لێجیڕدەکاتەوە بە پیاوە ” ڕەشەکە” ناوی دەهێنێت .  کە نەك کابرای پێشكەشکار بەڵکو هەموو کوردیش بە قەدەر نەك هەموو ڕەشپێستەکانی ئەفەریقا و جامایکاو ئەمەریکییەکانیان پێناکرێت بەڵکو دەبەشێکی لایەنێك لەوانەشیان بۆ ناکرێت .  کورد هیچ خزمەتێکی بەخۆی نەکردوە ئەوە هەر لێگەڕێ بە جیهان ئەوە هەر هیچ نەکردووە، جگە لە ڕۆڵی بەکرێگیراوی و پیاوێتی و سیخوڕیی و دەڵالی نەوت و سامانی سروشتیی …. تد ئادەی جگە لەمانە چی ترمان پێشکەش کردووە؟!!! .

تکایە پێش ئەوەی ڤیدوێیەکی ئاوا شەیر بکەیت یا بینێریت بۆ برادەرەکانت ، یەکەم تەماشای ناوەرۆکەکەی بکە دووهەمیش هەڵبژاردەیەك لە نێوانی برادەرەکانتا بکە تاکو بە هەڵە بۆ یەكێکی وەکو منی نەنێریت ، کە تا سەر ئێسقان دژ بە ڕایسست و فاشییەت و سوکایەتیکردن بە ئافرەتم ، دژ بە جوداخوازی و هەڵاواردن و زۆری ترم .

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *