من بەرگریی لە مەلابەختیار ناکەم ، بەڵام

من بەرگریی لە مەلابەختیار ناکەم ، بەڵام

17/09/2020

ئەمەی کە دەیڵێم بۆ بەرگریی لە مەلابەختیار نییە ، ئەو ڕۆڵی سەرەکی و سەرکردایەتی لە کۆمەڵە و لە بزوتنەوەی ڕەشی نوێی کوردایەتییدا هەبووە هەر لەناوبوونییدا لە کۆمەڵە و دەرچونی و بوونی بە ‘ئاش’ و گەڕانەوەی بۆناو یەکێتی ، ئەمیش وەکو هەر سەرانێکی دیکەی سەرەلوێنکی کوردیەتیی، پشکی شێری بەردەکەوێت ، هەر هەموویان تاوانبارن. بەڵام من دژ بە تیرۆری فکریم هەر وەکو چؤن دژ بە تیرۆری جەسەدیم . مەلا بەختیار ئەم ڕۆژانە تیرۆرێکی فکریی زۆر گەورەی لەسەرە لە هەموو لایەکەوە بە تایبەت بەناو گۆڕانخوازەکان ، کە ئاوا پەشۆکاو و شێواون ، ئاوا خەمبار و تێشکاون گەر ڕێگایان بدەیت وەکو چۆن موجاهیدین نەجیبوڵای کۆنە سەرۆکی ئەفغانی هەڵواسی بەو شێوەیەی کە دیمان ئەمانە خراپتر دەکەن لە مەلابەرختیار، ئەویش هەر لەبەر ئەوەی کە دەستی بۆ بتەکەیان ، نەوشیروان موستەفا بردووە ، لە ” پیرۆزییەکە” ی کەمدەکرێتەوە . ئەمان نایانەوێت یاخود شارەزای مێژوو نیان و تێناگەن کە تاڵەبانی و نەوشیروان موستەفا گەورەترین تیرۆریست و فاشی بوون ، ئاو لە سەرچاوەکەوە لێڵە.

ئەم تیرۆری فکرییەی کە لەسەر مەلابەختیار هەیە، ئەو نیشاندەدات لە دروستبوونی بەناو گۆڕان و گۆڕانخوازانەوە تا ئێستا هەر ماکی سەرۆك و دامەزرێنەرە فاشییەکەیان ، نەوشیروان ، تیادا ماوە . ئافەرین نەوشیروان موستەفا بۆ ئەو پەروەردەیەی کە لە قوتابخانەی ” گۆڕان و گۆڕانخوازانا” دەتکرد و دەتوتەوە، لە ئەندام پەڕلەمانتارێکەوە تاکو کەسێکی خوارەوەیان ، لەوانەی کە هاتوونەتە جواب، ڕۆحی فاشییەت و تیرۆر لەناو هەناویانا لە برە و گەشەدایە.

مەلابەختیار وەکو هاوڕێیەکم وتی دەبێت دەستخۆشکەری لێبکرێت هانی بدرێت تاکو ئەوەی کە لە سەرەلوێنکی کوردایەتییدا بووە ، لە بنی بەڕەدا بووە، بهێنرێتە سەر بەڕە. ئەوە حەقیقەتی ئەو بزوتنەوەیە بووە لە شاخ هەر بۆیەش لە شاریش ئەمە سەرەنجامەکەیەتی .

من و گەلێك لە هاوڕێکانم لە گروپی مارکسی و لینی ئەو سەردەمەدا، حەفتاکانا، ئەمەمان لەبەر چاو بوو ، دەمانزانی کە بزوتنەوەی کوردایەتی بزوتنەوەیەکی فاشیانەیە و کە دەسەلاتیشیان گرتە دەست خراپتر دەبن، کانی ماسی و کوشتنی ڕۆژی نیوەڕۆی شیوعییەکانمان لە ناوەڕاستی شەقامەکان و لە بەردەم منداڵەکانیانا، بینیبوو، ژنکوشتن و  خەلان و ڕایاتمان بینیبوو، دواتر پشتئاشان و قەڕناقەو … . هەر لەبەر ئەمەش زۆر زەروورە کە شانازی بەوەوە بکەین کە نەك هەر لەگەڵ ئەو بزوتنەوەیەدا نەبووین بەڵکو زۆر دژیش بە بزوتنەوەکە و ‘کۆمەڵە. و گروپ و ڕێکخراوەکانی دیکەشیان، دواتریش کە لە یەکێتی و جود و جوق-دا خۆیان گرتەوە ، دژ بە هەر هەموویان بوین .

مەلا بەختیار لە ئێستادا پێویستی بە پاڵپشتی و دەستخۆشکەریی هەیە لەبری تانە و تەشەر و چوونە ڕیزی فاشییەکانی “گۆڕان” و ئەوانی ترەوە کە وەکو وتم گەر بۆیان بکرێت هەڵی دەواسن ، یاخود خۆڵ و دۆی دەکەن بەسەردا و نەك هەر شار بەدەر بەڵکو وڵات بەدەریشی دەکەن . من لەگەڵ هەموو ئازادییەکی ڕادەربڕین دام ، تیرۆری فکری بۆ سەر هەر لایەنێك ڕەتدەکەمەوە و دژیم.

لێگەڕێن با ئەوەی کە نایزانین پێمان بڵێن ، لێگەڕێن با ڕووی ڕاستەقینەی کوردایەتی و بزوتنەوەکەیمان لە دەمی خۆیانەو بۆ دەرخەن، لێیگەڕێن با دەرس بە نەوەی نوێ بدەن و ڕؤشبیریان بکەن بە مێژوی ڕەشی کوردایەتی و بوونی شاخ و شاریان … لێگەڕێن …. پێویستە بڵێین دەستخۆش مەلا بەختیار و دەستخؤش ئەوانەی کە تیشك دەخەنە سەر لاپەڕە ڕەشەکانی ئەو بزوتنەوەیە لەشاخ و ئەو دەسەڵاتە لە شار

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *