لە پەیوەندی نێوانی هەرێم و دەوڵەتی تورکییە، كێیان پێویستی زیاتری بەوی تریانە؟

لە پەیوەندی نێوانی هەرێم و دەوڵەتی تورکییە، كێیان پێویستی زیاتری بەوی تریانە؟

05/09/2020

دەتوانم ئەو تایتڵەی سەرەوە بگۆڕم بەوەی : كی گونی کێی لە مشتدایە؟ کاتێك کە حکومەتی هەرێم بە هەموو لایەنەکانەوە بهێنیتە گیر و گاز سەبارەت بە پەیوەندییان لەتەك تورکیا و قەبوڵکردنی ئەم هەموو زوڵم و زۆر و شکاندنی سنور و بۆردمانکردنی خاك و کوژرانی خەلكێکی زۆر لەتەک کوژران و لەناوبردنی ئاژەڵ و گیانلەبەرەکانی گوندییەکانی سەر سنور و بناری قەندیل و وێرانکردنی ژینگە … ئەوان هیچیان بۆ نامێنێتەو دەڵێن ئاخر ئێمە پیویستمان بە تورکیایە و بێ ئەوان ناژین. بەڵام ئایە وایە ؟

من لێرەدا هەر بە کورتی چەند خاڵێك دەنوسم لە پێویستیبوونی هەر یەکەیان بەوی تریان [ واتە تورکیا بە کوردستان و کوردستان بە تورکیا]

بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە کوردستانا:

  • فرۆشتنی نەوت بە نرخێكی زۆر کەم بە تورکیا و بەستنی چەندەها گرێبەستی پیشەسازیی.
  • هاوردەکردنی کەرەسە و پێداویستی دانیشتوان و شمەكی زۆر و خواردەمەنی و دەرمانی وەخت بەسەرچوو کە هەموو ئەمانە سالانە بە چەند میلیار دۆلارێك خەمڵێننراوە.
  • هەبوونی چەند هەزارێك لە لە کۆمپایانیای تورکی لە کوردستانا.
  • هەبوونی چەند پەیمانگا ئاینی و فێربوونی زمانی تورکی.
  • تەراتێنکردنی سیخوڕی تورکییە و پۆلیسی نهێنی و بڵاوبونەوەی تۆڕی جاسووسیی.
  • بە دەیەها هەزار کورد ساڵانە پارەی خۆیان لە گەشتی تورکیا سەرف دەکەن و ئابوریی تورکیای پێدەبوژێننەوە.
  • هەبونی چەندەها بنکەی سەربازیی دەوڵەتی تورکییە لە کوردستانا.
  • هەبوونی تورکمان لە کوردستانا وەکو کەمایاتیی نەتەوەیی و بەرژەوەندی سیاسی و ئابوریی ناوکۆیی لە گەڵ کوردانی عێراقدا.
  • هەبوونی پەکەکە کە لە دیدی دەوڵەتی تورکییەوە زۆر مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایش و کیانی تورکیا.

ئەی کورد چ پێویستییەکی بە تورکیا هەیە و بەرژەوەندییەکانی چین ؟

  • هاتنی فڕۆکە بۆ کوردستان کە بە سەر ئاسمانی تورکیادا تێدەپەڕێت. کە لە ڕاستیدا گەر پەیوەندەی هەرێم لەتەك تورکیا تێك بچیت ، ئەم خاڵە هیچ نییە و ڕەنگە هەرێم تەنها چەند هەزار دۆلارێك مانگانە زیان بکات بەڵام بە دڵنییاییەوە تورکیا زەرەرمەندی سەرەکی دەبێت .  کە لە کاتێکدا ڕیگای دیکەی وەکو هاتن لە ئێرانەوە ، لە قەتەرەوە ، لە ئەردەنەوە و لە شوێنەکای دیکە هەر بەردەوام دەبێت .
  • بازرگانیکردنی لەگەڵ تورکیا، هەر زەروور نییە چونکە حکومەتی هەرێـم هەڵبژاردەی زۆری لەگەڵ دەوڵەتانی دیکەدا هەیە ، لە بری تورکیا.
  • بڕینی نەوت لە تورکیا کە میللەت وەکو میللەت قورشێ زیان ناکات ، چونکە هیچی بۆ ئەو تیادا نییە .
  • هاوردەنەکردنی شمەك و کەرەسە و پیداویستی لە تورکیاوە، یاخود لەسەردەستی کۆمپانیا تورکییەکانا دروستدەکرێت . کە زەروور نییە چونکە بازاڕی دیکە زۆرە بە مەمنونییەوە  ئەو شتانەی لێوە هاوردە بکرێت.
  • نەبوونی پەیوەندی دییبلۆماسی لەتەك تورکیا ، ئەسڵەن ئەمە هەڵوێستی هەرێم بەهێزتر دەکات لە بەرانبەر ئێران و دەوڵەتە عەرەبییەکانا ، نەك لاوازی بکات . کەواتە هیچ پێویست نییە .
  • داخستنی هەموو جۆرە پەیمانگا تورکییەکان لە کوردستانا لە قازانجی خەڵکی کوردستانە لە هەموو ڕووەیەکەوە .
  • هەبوونی پەکەکە لە کوردستانا ، کە هەمیشە حکومەتی هەرێم دەتوانێت وەکو کارتێك دژ بە تورکیا بەکاری بهێنێت ، پێویستیشی بەوە نییە کە هاوکاری بکات و یارمەتی سەربازی و ئابووریی پەکەکە بدات ، بەڵکو هەر لێی گەڕێ تاکو بە ئازادی خۆیان چالاکییان هەبێت ، ئەو کاتە تورکیا ئامادەیە هەموو سازشێک بۆ هەریم بکات و هەرێمیش هێشتا پیویستی بەوە نییە کە دوژمنایەتی پەکەکە بکات.
  • بوونی تورکمانەکان وەکو کەمایەتییەك ، لەمەشدا هەرێم دەتوانێت مەرجی خۆی بەسەر تورکیادا بسەپێنێت نەك پێچەوانەکەی . دیارە مبەستم ئەوە نییە کە هەرێم ئازادیی لە تورکمانەکان بسەنێتەوە و ژیانیان لێهەراسان بکات.
  • کوردتکردنەوەی دەستی تۆڕە سیخوڕییەکانی دەوڵەتی تورکییە لە کوردستانا وهەراسانکردنی هەر ڕیکخستنێك کە لە کوردستانا هەیە و بەڵام پشت و پەناکەی حیزبی ئاکەپەیە.

ئەم لیستە دەکرێت درێژبکریتەوە بۆ زۆر خاڵی تر .  دەی برادەرانی فەیسبووك پێمبلێن کە کێ گونی  لە مشتی کێدایە ؟ گونی هەریم لە مشتی تورکیا ؟ یاخود پێچەوانەکەی ؟ کێ زەرەمەندی سەرەکی و کۆتاییە لە نەمانی پەیوەندی تورکیا و هەرێم دا ، کوردستان یا تورکیا؟

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *