چین و کۆیلایەتیی
24/07/20

ئەم وێنانەی کە دەیبینیت وێنەی کەمپی بەرهەمهێنانی لۆکەیە لە دەڤەری Xinjiang لە وڵاتی چین کە کاری زۆرەملێییە لەو کەمپانەدا .

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ڕۆژنامەی گاردیان کە وێنەکان بەراواریان لەسەر نییە وێنەی موسڵمانە چینییەکان و خەڵکانی ئەو دەڤەرەن ن کە ڕاهێنانیان لەسەر ئەو کارە پیدەکەن کە بە ملیۆنەها خەڵکی ئەو دەڤەرە وەکو کۆیلە ئەو کارە دەکەن ، ئەمەش قسەی 180 گروپی مافی مرۆڤە.

بە گوێرەی ئەو گروپانە ئەو دەڤەرە سەرچاوەی لۆکە و چننیی زۆرێك لە وڵاتانی دیکەیە 1.8 ملیۆن لە خەڵکی ئەو دەڤەرە و تورکە موسڵمانەکان لەم کارەوە ئاڵاون .  چین گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری لۆکەیە و لە سەدا 84 ی ئەم بەرهەمەش هی ئەو دەڤەرەیە کە لە سەرەوە ناوم هێنا. هەر ئەم بەرهەمەشە لە کارگەکانی پۆشاکا لە وڵاتانی وەکو بەنگلادش و ڤێتنام و کەمبۆدیادا بەکاردەهێنرێت.  گەلێکیش لە پۆشاکە فاشنەکانی ئەم کارگانە لە م شۆپانەدا دەفرۆشریتەوە:  Gap, C&A, Adidas, Muji, Tommy Hilfiger ،Calvin Klein. .

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *