ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی لە ساڵی 2100 دا بە بڕی 2 ملیار دادەبەزێت

16/07/20.

لە کاتێکدا کە زۆرێك لە ئێمە چاوەڕوانمان  دەکرد کە لە ساڵی 2100 دا ژمارەی دانیشتوان ئەوەندە بەرز ببێتەوە کەچی تر زەوی هەڵینەگرێت.  بەڵام ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیانی دوێنی، 4شەمە، 15/07 پێچەوانەی پێشبینییەکانی ئێمە نیشاندەدات .

منیش لێرەدا حەز دەکەم کە ئەم زانیارییەتان لەتەکدا هاوبەش بکەم.

خاڵە گرنگەکانی ئەم ڕاپۆرتە ئەمانەن:

  • لە کۆتایی ئەم چەرخەدا ژمارەی دانیشتوانی جیهان پێچەوانەی ئەوەی کە چاوەڕوان دەکرا، بە 2 ملیار دادەبەزێت.
  • ژمارەی دانیشتوان لە ساڵی 2064 کە جاوەڕوان دەکرێت خۆی بدات لە 9.7 ملیار کەس ، کەچی لە کۆتایی ئەم چەرخەداد دادەبەزێت بۆ 8.8 ملیار کەس.
  • ئاوا دەبینرێت کە دانیشتوانی وڵاتانی یابان، ئیسپانیا، ئیتالیا بۆ نیوەی ژمارەی ئێستایان، لە ساڵی 2100 ، دابەزێت.   هاوکاتیش وڵاتانی بیابانی گەورەی ئەفەریقای باشوور، لە 80 ساڵی داهاتوودا سێ قات زیاددەکات.
  • ژمارەی خەڵکانی بە تەمەن کە لە 65 ساڵ و زیاترن ژمارەی گەنجان لووشدەدات، کە 2.4 ملیار کەسانی لە سەر و 65 ساڵەوە دەبێت، لە بەرانبەر تەنها 1.7 ملیار گەنج کە تەمەنیان تەنها 20 ساڵە.
  • ژمارەی مرۆڤەکانی کە تەمەنیان دەگاتە تەمەنی کارکردن لە وڵاتی چین دا کە لە ساڵی 2017 دا 950 ملیۆێن بووە بەڵام لە ساڵی 2100 دادەبەزێت بۆ 360 ملیۆن کرێکار. هندستانیش لە 762 ملیۆنەوە دادەبەزێت بۆ 560 ملیۆین. هاوکات تەمەنی کرێکاربوون لە نایجیریا لە 86 ملیۆێنەوە لە ساڵی 2017 بەرزدەبێتەوە بۆ 460 ملێۆن لە کۆتایی ئەم چەرخەدا.
  • بە بێ هاتنی کۆچبەران ، بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، لە 23 وڵاتا ژمارەی دانیشتوان دێتە سەر نیوە ، لەو وڵاتانە: یابان ، ئیتالیا ، ئیسپانیا، تایلەندن .
  • ا پێشبینی دەکرێت کە ژمارەی دانیشتوان لە ساڵی 2050 دا خۆی بدا لە 10 ملیار و لە ساڵی 2100 دا تەنها بچێتە 11 ملیار کەس.
  • ئەمەس لینکەکەیە بۆ ئەوانە کە دتوانن لە ئینگلیزی تێبگەن:

https://www.theguardian.com/world/2020/jul/15/world-population-in-2100-could-be-2-billion-below-un-forecasts-study-suggests?CMP=share_btn_link

 

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *