ژنکوشتن لە تورکیا

ژنکوشتن لە تورکیا

23/07/20

ئەو وێنەیەی سەرەوە، وێنەی Pınar Gültekin کە کچێکی گەنجی 27 ساڵە  لە لایەن دۆستە ژندارەکەیەوە کوژراوە بە شێوەیەکی یەکجار دڕندانە. هەندێك لە فێمەنیستەکان لە ڕۆژی 19ی ئەم مانگەدا پرۆتێستێکیان ئەنجامدا بۆ یادەکردنەوەی Pınar و دژایەتتیکردنی ژنکوشتن .

بە گوێرەی راپۆرتێکی 2009 لە سەدا 42 ژنانێك کە تەمەنیان لە نێوانی 15 ساڵ بۆ 60 ساڵە بە دەستی توندوتیژی جەسەدی یاخود سێکسشیۆڵی، ناڵاندویانە.

لە ساڵی 2019 دا 474 ژن، کە هەفتانە دەکاتە زیاتر لە 9 ژن،  بە زۆری لە لایەن مێرد و کەسوکاریانەوە کوژراون . زیاتر لە ئەم ژمارەیە بۆ ئەمساڵ 2020 پێشبینی هەڵکشانی دەکرێت بە هۆی بارودۆخی کۆرۆناوە کە بووەتە هۆی کەرەنتینەکردنی خەڵکی لە ماڵەوە.  جگە لە توندوتیژی لاقەی جنسی کە بووەتە دیاردەیەکی ئاسایی لە تورکیا بەهۆی لێنەپرسینەوەی پیاوانەوە، ئەگەریش ڕووبەڕووی بەرپرسیاریی بووەوە ئەوە گەر ئامادەیی مارەکردنی قوربانییەکەی هەبێت ، ئەوە سزاکەی لەسەر هەڵدەگیرێت.

لە وڵاتێکدا کە سەرەك کۆمارەکەی ، ئەردۆگان، و ئاکەپە بڵێن ئەوەی کە ئافرەت دەیکات بێ ڕەوشتییە و شووڵهەڵکێشانە و یاری پێکردنیانە لە لایەن کۆمۆنێتی فێمەنیست و هاوڕەگەز خوازانەوە ، کە ئەمەش زۆر هەڵەیە، یاخود   خودی ئەردۆگان ، بڵێت  ”  ژنان یەکسان نین بە پیاوان و ئەوانەشیان کە منداڵیان نییە، نوقسانن”   هەروەها کۆنە سەرەكوەزیران، بینالی یاڵدریم بە لایەنگرانی خۆیانی وتوە ” ئەو ئافرەتانەی کە پۆشاکی کورت لەبەردەکەن لە بری ئەوەی هێڕشی جەسەدییان بکەنە سەر، ئەوە لەسەر شەقامەکان بە دەمی هەراسانیان بکەن”   جا کە سەرەکكۆمار و سەرەكوەزیران ئەمە بۆچون و ڕایان بێت لە میدیای فەرمی و نافەرمییەوە ئتر چی تر چاوەڕاون دەکەیت ، جگە لە کوشتنی زیاتری ئافرەتان؟!!!

کاتێک کە پیاوان بە کاری توندوتیژی هەڵدەستن و دەدرێنە داگا ، گەر پۆشاکی جوان لەبەر بکەن، بە ڕەسمیانی ئیسلامیانە بچنە پێشەوە سزاکانیان لەسەر کەمتر دەبێت.

لەگەڵ هەموو ئەو توندوتیژییەشدا هێشتا ڕێژەی جیابوونەوە، ڕۆژ بە ڕؤژ لە زیادبوندایە.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *