ناڕەزایی و مانگرتنەکان لە پاکستانا بەردەوامن

ناڕەزایی و مانگرتنەکان لە پاکستانا بەردەوامن:

27/05/2020

دەوڵەت و خاوەنکار و خاوەنزەوییەکان وەکو هەموو کاتتێکی دیکەیان هەر کارەساتێك سروشتی یا ناسروشتی کە دێتە پێشەوە زۆر بە چاکی بەکاریدەهێنن بۆ لێدانی خەڵکی بەدەستهێنانی بەژەوەند و دەسکەوتی زیاتری خۆیان.

ئافاتی کۆرۆناش یەكێکە لەوانە کە لە سەرانسەری دونیا گەر لە ئێستاشدا لەسەری خەڵکانی هەژار و بەشمەینەتی وڵاتاکانیان نەشکابێتەوە ، ئەوە بە دڵنیاییەوە لە دوو مانگی ئایندەدا ئەوە ڕوودەدات.

پاکستانیش بەدەر نییە لەو وڵاتانە و خاوەنکارەکانیشی دەبەنگترنین لە خاوەنکاری دیکەی دونیا، بۆیە لە هێڕشێکی گەورەدان بۆ سەر کرێکاران و کارگەران بە نەدانی موچە بە زۆریان هەر لە مانگی ئازارەوە، دەرکردنی زۆرێکی دیکە بێ ئەوەی کە هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختیان پێبگات، کەمکردنەوەی موچەی ئەوانەی کە دەمێننەوە لەسەر کار، نەدانی پارەی زیادەکاریی ، ئۆڤەرتایم ، نەدانی پارەی ڕۆژانی هۆڵیدەی.

ئەمانەش بە ئاسانی بەسەر خاوەکارانی پاکستانا تێنەپڕیوە بۆیە لە هەفتەی پێشووە ناڕەزاییەکان و مانگرتنەکانی کرێکارانی چنین و ڕستن و دروستکردنی پۆشاك بەردەوامە لە شاری لاهور و کەڕاچی و هەندێك شاری دیکەدا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێك لەو مانگرتن و ناڕەزاییانەدا پۆلیس تەقەی لە 100 کەس کردووە ، ئەنجامەکەی هێشتا دیارنییە.

‘باست’ کە کرێیکارێکە لەوێ دەلێت ” من  89 پاوەندی بریتانیی موچەی مانگانەمە و دەبێت 7 سەرخێزان بژێنم، ئەم جەژنە نەمتوانییوە بگڕێمەوە بۆ ناویان و جەژنیان لەگەڵدا بکەم چونکە نرخی کەرەسەکان گرانبووە و پارەی هاتۆچۆش گران بووە”

‘مەنسور’ کە کرێکارێکی دیکەیە ” دەلێت قەیرانەکە هەر هەبووە بەڵام کۆرۆنا باشتری خستە ڕوو، یاساکانی دژ بەکرێکارانشی ڕونترکردەوە و پەلەی دا بەجێبەجێکردنیان ، لە ئێستادا کە کرێکارەکان دێنە سەر کار هەر لەدەرگای هاتنە ناوەوەی کارگەکەوە ، پاسەوانی دەرگاکە ناوی پێیە و پێی دەلێت تۆ ناتوانیت ئیتر کار بکەیت.  زۆرێك لە کرێکاران ئاوا دەزانن کە دەرکراون “

بەرهەم و داهاتی کاری رستن و چنین و دروستکردنی پۆشاک لە پاکساتان لە سەد9ی داهاتی هەموو پاکستانە و لە سەدا 70 هەناردەی پاکستانیش پێکدەهێنێت.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *