جیاوازی نێوانی حکومەتی بریتانی و کوردستان لە گەمژاندنی خەڵکیدا

جیاوازی نێوانی حکومەتی بریتانی و کوردستان لە گەمژاندنی خەڵکیدا:

07/05/20

لە کوردستانا حکومەت ڕووداوەکان دەخولقێنێت و دوای ئەوە ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان و میدیای کوردی خەڵکی پیوە سەرقاڵ دەکەن وەکو پێشتر وتم تاکو خەڵکی سەرنجیان لەسەر کێشە سەرەکییەکان لابچێت.

لە بریتانیا پێچەوانەیە میدیای هاوپشتی حکومەت ڕووداوەکان دروستت دەکات و هەڵیان دەگرێت بۆ ئەو کاتانەی کە حکومەت دەبێتە جێگای ڕەخنە و سەرزەنشتکردن.

بۆ نموونە بەزمی  چەپڵەڕێزانیان  بۆ کارمەندانی بەشی تەندروستیی دروستکرد کە لە کاتێکدا خەڵکی زۆر باش دەیزانی کە گرفتی سەرەکی خەستەخانەکان نەبوونی زۆری پیداویستییەکان بوو بۆ ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا.

دواتر پیرێکی 99 ساڵە کە مانگێك کەمتری مابوو ببێتە 100 ساڵ و خۆی کۆنە کاپتنی سەربازیی بوو ویستی چەند هەزار مەترێك پیاسە بکات تاکو 3000 پاوەند کۆبکاتەوە بۆ هاوکاری بەشی تەندروستی.  بەڵام میدیا کە هەر لەو کاتەدا حکومەت لەو پەڕی قەیراندا بوو کە لێشاوی مردنی خەڵکی لەبەرزبوونەوەدا بوو بەهۆی بێ دەربەستیی و ویستی ئەمانەوە،  میدیا چووە ژێڕ ڕیشی کابرای پیری داماو وایان لێکرد نزیکەی 3 هەفتە بە یارمەتی ئامرازیكی ڕێکردنەوە، ڕێکردنەکەی زیاد بکات و بە هەمان شێوەش کۆکردنەوەی پارەکەش.  ئیدی کابرا بەشێکی زۆری میدیا و هەواڵی تی ڤی و ڕادیۆکانی داگیر کرد و تا بووە هەواڵی سەرەکی بریتانیا و پلەی ” کۆڵۆنیالی” لە لایەن شاژنەوە بەدەستهێنا و 30 ملیۆن پاوەندیشی کۆکردەوە . کابراش بەر نەدەکەوت بۆ دیمانەکردن و بردنی بۆ سەکەنە سەربازییەکەی کاتی خۆی کاری لیدەکرد و تەیارەیان بۆ خستە ئاسمان و ڕیزێ سەربازو ئەوفسەریان خستە بەردەمی لە کاتی یادکردنەوەی تەمەنی 100 ساڵییەکەیدا،  و بە دەیەها هەزار کارتی پیرۆزبایی پێگەیشت و گەر ئەم زروفەش نەبوایە ڕیزیی وێنەگرتن لەتەکیا لانی کەم دوو سێ کیلۆمەترێك درێژەدەبووەوە.

لە ئێستاشدا، یەکەم ڕاوێژکاری بەشی تەندروستی بۆ حکومەت لەم وەختی کۆرۆنایەدا، کە پڕۆفیسۆرێکی 53 ساڵە کابرایەکی زۆر بە توانا یە لە کار و باری زانستا کە هەمیشە ئامۆژگاری خەڵکی دەکرد کە لە ماڵەکانیانا بمێننەوە و نەچنە دەرەوە .  بەڵام ئەم کابرایە دۆستێكی ژنێکی بە شووی هەبووە کە لە ڕۆژی لە 30/03 و 08/04 دا دۆستە ژنەکەی هاتووە بۆ لایی و ماوەتەوە لای .  کەچی ڕۆنامەی تەلگراف کە دۆست و هاوپشتی حکومەتە کە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە دەیزانی ئەم چیرۆکەی دوای 37 ڕۆژ لە جاری یەکەمەوە و 28 ڕۆژ لە جاری دووهەمەوە کەشف کرد .  بۆچی هەر یەکسەر نەی وت و هەڵی گرت بۆ ئەم دواییە؟

وەڵام: لەبەر ئەوەی ئەو کاتە ڕوداوی تر هەبوو بۆ گەمژاندنی خەڵك.  بەڵام ئێستا کە بریتانیا بووە بە یەکەم وڵاتی ئەوروپی لە قوربانییەکانی کۆرۆنا کە لە 30 هەزار تێپەڕیوە ، زۆر لایەن حکومەتیان خستۆتە ژێر فشارەوە بۆچی ئەمە؟ هۆکاری مردنی ئەم هەموو خەڵکە چییە؟ بۆچی زۆربەی کارمەندانی بەشی تەندروستی کە مردون خەڵکانی ڕەش و بنەچە ئیتنیکین؟

ئالێرەدا میدیا تورەکەکەی هەڵڕشت و ئەوەی کە زیاتر لە مانگێکە دەیزانی ، خەڵکی پێوە سەرقاڵ کرد.  ئیتر لە دوێنێوە هەر باس باسسی ئەم پیاوەیە و چی کردووە ، ئەم ژنە بە شووە چۆن مێرد و منداڵی بەجێهێڵاوە و هاتووە بۆ لای ئەم کابرایە …. هەموو لاپەڕەکانی تابلۆ و ڕۆژنامە کانی بریتانیا و میدیای پڕکردۆتەوە.

ئە ئاوا دەمانگەمژێنن!!!!

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *