ورە وری ناڕەزایی دژ بە حکومەتی بریتانی سەبارەت بە خراپی بارودۆخی بەشی تەندروستیمان

ورە وری ناڕەزایی دژ بە حکومەتی بریتانی سەبارەت بە خراپی بارودۆخی بەشی تەندروستیمان

20/04/20

ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا ئەوانەی کە هەر لە خەستەخانەکانا مردون [ نەك ئەوانەی لە خانەی  پیران و خانەی چاودێریکردنی سەرومڕ و ئەوانەی کە لە ماڵەودا دەمردن] لە 24 کاژێری رابوردوودا گەیشتە سەرو  16،000 کەس .  بە گوێرەی قسەی هەندێك لە کارمەندانی خەستەخانەکان نزیکەی لە 1000 وە  بۆ 4000 دیکە لە شوێنەکانی تردا مردون و تۆمار نەکراون . دەکرێت حکومەت و بەرپرسان بەرپرسیاریی مردنی هەر یەکێکیان هەڵگرن بە نەبوونی کەرەسە پزیششکیەکان کە زیاتر لە 2 مانگی لەبەردەستا بوو بۆ ئامادەکردنیان  پێش گەیشتنی کۆرۆنا بۆ ئێرە .

هۆکارەکان زۆرن لە تووڕەبونی کارمەندانی بەشی تەندروستی و خەڵکیی، تا ئەو ڕادەیەی کە جەمعییەی نێرسەکان و دکتۆرەکان  و نقابەی کارمەندان و کرێکارانی دیکەی بەشی تەندروستی داوا لە کارمەندان دەکەن بۆیان هەیە چارەسەری نەخۆشەکان  نەکەن کە لە کاتێکدا کەرەسە و پیداویستی تەواوی خۆپاراستنیان لە نەخۆشییەکە نییە .  من لێرەدا هەندێکیان دەخەمە بەرچاو:

  • بریار بوو 500،000 پۆشاکی پزیشکی و تەندروستی لە تورکیاوە ڕۆژی یەکشەمە بگاتە خەستەخانەکان. بەڵام ژمارەکە هاتە خوارەوە بۆ 400،000 کە 84 تەن دەکات کە دەڵێن ڕەنگە ئەم پاشنیوەڕۆیە بگات.

  • لە سەرەتای مانگی مارت دا بریاریان دا کە دەستبکەن بە پشکنینی تەندروستی زۆرێک لە خەڵك، بەڵام هەر زوو لەم بریارە پەشیمانبوونەوە. ئێستا دەڵێن بەم زوانە دەستپێدەکاتەوە.

  • تا ئێستا پشکننینی تەواو بۆ دکتۆر و نێرس کارمەندەکانی بەرەی پێشەوەی مەعرەکەی کۆرۆنا نەکراوە .

  • وەزیری تەندروستی لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەڵێنی دا ژمارەی پشکنینی تەندروستی لە کۆتایی ئەم مانگەدا بگەیەنێتە 100،000 بەڵام ڕۆژی شەمە ، 18/04، تەنها ژمارەکە گەیشتە 21،625 .   بە بڕوای هەندێك لە پسپۆڕەکانی تەندروستی لە کۆتایی مانگدا ژمارەکە ناگاتە 100،000 کەس.

  • لێرە، لە بریتانیا تەنها 8.185 جیهازی ژیاندنەوەی سسیەکان هەیە ، حکومەت بەڵێنی دا کە 30،000 بە زووترین کات بگەیەنێتە خەستەخانەکان. ئەم ژمارەیە دوێنێ هاتە سەر 18،000 ئەویش لە هیچ شوێنێکەوە دیارنییە کە کەی دەگات.

  • تا ئێستا 53 کارمەندی تەندروستی گیانیان لە دەستداوە کە لەوانە 22 نێرس و دوو هەڵسوڕاوی دیکەی خەستەخانە و کارمەندێکی ڕادیۆلۆجی و 11 دکتۆر و کارمەندی دیکە کە لەبەشی دەرکردنی نەخۆش و سایەقەکانن . لەمانە لە سەدا 68 یان کەسانی ڕەش پێست و ئاسێوی و خەڵکانی دیکەی بێیانەن .  لێرە 253،000 نێرس کە بریتانی نین لە بەشی تەندروستی کاردەکەن کە 18،000 لەوانە  فلیپینین .

لە 4873 نەخۆش کە لە ئینعاشن و باری تەندرروستییان زۆر خراپە 1681 لەوانە خەڵکانی ڕەش پێست و ئاسێوی بێیانەن کە لەسەدا 34.5 پێكدهێنێت کە لە کاتێکدا ڕێژەی خەڵکانی بێیانە بە ڕەش پێستەکانیشەوە لە سەدا 10.8 پێكدەهێنێت لە بەریتانیا .

  لە 11 دکتۆرەکە 9 دانەیان بێیانە بوون 2 دکتۆریان پاکسانی 9 دکتۆرەکەی  دیکەیان بە ڕەگەز عەرەب و ڕەش پێست، بوون.

ئەم ڕووداوەش پێویست بە توێژینەوەیەکی ورد دەکات ، بەڵام تا ئیستا ئەمە نەکراوە و نەکردنی ئەمەش بوەتە بێزاری و نارەزایی خەڵکی لە حکومەت.

  • لە ئێستادا کە 5شەموان شەوەکەی بە کاتی لەندەن 8 خەڵکی دێنە درەوەی ماڵەکانیان و چەپڵە بۆ کارمەندانی تەندروستی و بەشەکانی دیکە لیدەدەن ، بڕیارە لەم 5 شەمەیەوە ئەمە بگۆڕیت :
  • “TEST, TEST and PPE,
  • KEEP KEY WORKERS VIRUS FREE”.
  • واتە : پشکنین، پشکنین، هەروەها دابینکردنی پێداویستی خۆپاراستن ، کارگەرانی بەشەگرنگەکان [ تەندروستی و سۆپەرمارکێتەکان و ئەوانەی کاری بیناو کاری دیکە لەسەر شەقامەکان دەکەن…] لە ڤایرۆس ئازاد کەن.

About author View all posts

Zaher Baher

1 CommentLeave a comment

  • Оказываем услуги от ямочного ремонта небольших дворовых территорий до строительства городского паркинга и дорог муниципального и федерального значения.

    Асфальтирование в ЮФО

    Зонирование, повышение комфорта, экологии. Проведение комплексного озеленения, установка вспомогательных архитектурных сооружений и других элементов по индивидуальному проекту.

    Выполнение всего комплекса работ по созданию дорожного полотна любого класса и площади. Демонтаж старого полотна, создание проекта, подготовка грунта, обустройство основания, асфальтирование.

    Асфальтирование для легкового транспорта
    Асфальтирование для грузового транспорта
    Высокая конкурентоспособность, выполнение работ “день в день”, а так же репутация надежного и качественного подрядчика.
    Ответственные специалисты, Оптимальная цена, контроль на каждом этапе выполнения работ.
    Асфальтирование, Установка бордюров, Ямочный ремонт, Разбивка любой сложности осей зданий, сооружений, линейных объектов

    ____________________________________
    проекты по благоустройству города краснодара
    краснодар правила благоустройства
    что такое благоустройство территории в краснодаре

    ———————-
    http://благоустройство-краснодар.рф/

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *