دووڕوویی سەرەکوەزیرانی ئێمە، بریتانیا، و بەرپرسەکان

دووڕوویی سەرەکوەزیرانی ئێمە، بریتانیا، و بەرپرسەکان:

بۆریس جۆنسۆن دوای ئەوەی بەهێزی دکتۆر و نێرسەکانی بەشی تەندروستی لە مردن ڕزگاری بوو، سوپاسی تەواوی کارمەندانی خەستەخانەکەی کردو بە تایبەت ئەو دوو نێرسەی کە بۆ ماوەی 48 کاژێر لە ژوور سەری بوون [ وێنەکانیان لە خوارەوە دادەنێم کە کوڕەکە پورتوغالییە و کچەکەش نیوز لەندەییە ] وتی ” ژیانی خۆمیان دەدمێ” .

بەڵام گەر هەر سەرنجێکی زۆر کورتی قسە و کرداریان بدەیت بۆت دەردەکەوێت کە هەرچی دەڵێن درۆیە .

من لێرەدا چەند برگەیەك لە کار و قسەیان دەهێنمەوە :

  • بە گوێرەی ئەو زانیارییەی کە دەست حیزبی لیبراڵ-دیمۆکرات کەوتووە 5000 نێرس کە لە وڵاتانی ئەوروپاوە هاتبوون دوای ڕیفرۆندەمەکەی 2016 بریتانیان بەجێهێڵا [  بۆریس سەرکردایەتی هەڵمەتی دەچوون لە ئەوروپای دەکرد ..  هەر بۆ زانیاری خوێنەر] .  بەم شێوەیەش ژمارەی ئەو نێرسانەی کە لە وڵاتانی ئەوروپاوە دەهاتن و لەسەر کار بوون لە بەشی تەندروستی ئێرەدا، لە 6،382 لە ساڵی 2017/18 دابەزی بۆ 805 نێرس لە ساڵی 2019.

  • بە گوێرەی Royal College of Nursing  هەر بە تەنها لە ئینگلەندا شاغیری 40،000 نێرس هەیە ، واتە ئەوەندە نێرسیان دەوێت لە بەشی خەستەخانەکانا.

14/04/2020

  • لە کەمپەینەکەی ساڵی پاری هەڵبژاردندا ، بۆریس جۆنسۆن پلانی ئەوەی کرد دانی پارە بە دەوڵەت لە لایەن ئەو نێرسانەی کە لە وڵاتانی غەیری ئەوروپاوە دێنە بریتانیا بە بڕی لە سەدا 50 زیاد کرد . ئەمەش ئەو برە پارەیەی لە 400 پاوەەندەوە ساڵانە سەرخست بۆ 625 پاوەند ئەمەش شمولی ئەو نێرسانەش دەکات کە لە دوای دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، دێنە ئێرە بۆ کارکردن . ئەم بڕەش تەنها بۆ خودی نێرسەکە خۆیەتی  خۆ ئەگەر هاوژینەکەی لەگەڵدا بێت یا خود منداڵیان هەبێت بە گوێرەی ژمارەی خێزنەکەیان بەرزدەبێتەوە ، کەواتە بۆ هەر ئەندامێکی خێزانەکە نیرسەکە دەبێت ساڵانە 625 پاوەند بدات.

  • لە سڵی 2010 وە کە حیزبی موحافیزین هاتوونەتو سەر حوکم موچەی نێرسەکان بە بڕی لە سەدا 8 هاتۆتە خوارەوە یا خود بە بڕی 2،646 پاوەند بووە.

  • لە ساڵی 2017 دا بۆریس جۆنسۆن و وەزیری ئێستای تەندروستی، لە پەڕلەمان دژ بە بڕیارەکەی پەڕلەمان وەستانەوە کە ویستیان ئەو ڕێژەیەی کە لە ساڵی 2010 کە زیادکردنی موچەیان بوو بە ڕێژەی لە سەدا 1 بۆ نێرس و دکتۆرەکان ڕاگرتبوو، نەهێڵن و لە ساڵی 2018  ئەو ڕێژەیە بەرزبکەنەوە.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply to Frankbum Cancel Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *