کارایی ئابووریی کۆرۆنا لەسەر وڵاتانی دیکە

07/04/20:

کۆرۆنا نەك هەر کارایی مردنی لەسە وڵاتان دانا بەڵکو کارایی ئابووریشی دانا.  زۆرێک لە وڵاتانی وەکو بەنگلادش و پاکستان و ڤێتنام و کەمبۆدیا و وڵاتانی دیکە بەشێکی زۆری داهاتی وڵاتیان لەسەر پیشەسازیی وابەستییەوە بە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکاوە بەندە لە مەسەلەی پۆشاك و جل و بەرگ و کەرەسەکانی وەرزشدا.

لەم وڵاتانە کە لە هەموویان دیارترە ، وڵاتی بەنگلادشە کە زیاتر 3.5 ملیۆن کرێکار لە بەشی دروستکردنی پۆشاکدا کە 4825 کارگەن کاردەکەن و لەسەدا 80 داهاتی ناردنە دەرەی بەنگلادش، پێكدەهێنن.  لە سەدا 85 ئەم کرێکارتانەش ژنانن.

موچەی مانگانەی ئەم کرێکارانە تەنها 25 پاوەندی بریتانییە کە لە کاتێکدا کە لانی کەمی داهاتێك بۆ ژیانی خێزانێك 45 پاوەندە ئەمە لە کاتێکدا کە زۆرێك لێیان هەفتەی 7 ڕۆژ لە نێوانی 14 بۆ 16 کاژێر کاردەکەن.

ئێستا ئەم کرێکارانە لە هەموو وەختێکی دیکەیان لە دۆخی مەمرە و مەژیدان بەهۆی ئەوەی کە دوای ئەوەی کە حکومەت بڕیاری داخستنی هەموو شوێنێکی دا و قەدەخەی هاتووچۆی کرد.  ئەم بارودۆخەی ئەوێ و هەمان بارودۆخی ئەوروپا وئەمەریکا بووە هۆی ئەوەی کە زۆرێك لە شۆپەکانی ئەم وڵاتانە هەموو ئۆردەرەکانیان هەڵوەشێننەوە چونکە کڕیار نەماوە .  بۆ نموونە Primark کە شؤپێکی زۆر گەورەیە دەڵێن لە ئێستادا بایی 1.6 ملیار پاوەند پۆشاك لە ستۆرەکانیا هەیە و کەس نییە بیکڕێت هەر لەبەر ئەمەش تەواوی ئۆردەرکانی ئەم دواییەی هەڵوەشاندەوە .

دوێنێ 06/04 کرێکارێکی زۆر هاتنە سەر شەقام و داوای موچەیان دەکرد کە گوناهی ئەوان نییە کە کارگەکان دادەخرێت و ئەوان ئامادەن کە کار بکەن.

لەژێڕ فشارێکی زۆردا Primark دەلێت کە ئەو پارەی کرێکارەکان دەدات ،بەڵام ئەمە کارێکی ئاوا ئاسان نییە چونکە چۆنێتی دانی ئەو پارەیە ئایا لە ڕێگای دەوڵەتەوەیە ، یاخود لە ڕێگای خاوەنکار و خاوەنکارگەکانەوە دەدرێت ئاشکرا نییە ، ئەو کاتەش ڕەنگە شتێکی وا بە کرێکارانەکان نەدەن ، دوای ئەمەش ئەم شؤپە چەندێك دەدات و کەی دەیدات .

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *