هەموومان چوونیەك نین لە تووشبوونی کۆرۆنادا، هەموومان لە یەك کەشتیدانین

هەموومان چوونیەك نین لە تووشبوونی کۆرۆنادا، هەموومان لە یەك کەشتیدانین

06/04/20:

دەمانەوێت ماوەی نێوانی بەشەرەکان نزیكتر بێتەوە، دەماونەوێت  نێوانی هەژاران و سامانداران کەمتر بێتەوە و نەمێنێت.

لەو 3 وێنەیەی خوارەوەدا  کە هەر یەکێکیان وێنەی حەقیقی ژیانی بەشێکی زۆری هاووڵاتانی شوێنێكن  ، بەڵام گوزارشت لە ژیانی گەلێکی گەلێك گەڕەکی شار و چەندشاری  هەموو وڵاتێک دەکات کە بە ملیۆنەها خەڵکی ئەوە جێگای ماڵیانە ، ئەوە جێگای نیشتەجێ بوونیانە ، کە لە زۆرێکیاندا ، نە تەوالێت هەیە ، نە ئاوی پاك ، نە هەل و مەرجی تەندروستیی ، نە هەلومەجی ژیان.

لە وێنەیەکیاندا کە وێنەی جیهانسبێرگی جەرگە و سێنتەری ڕاپەڕینی ئەی ئێن سی جنوبی ئەفەریقایە،  دەبینیت کە چۆن جەندرمەکان  لەو پەڕی ئامادەکاریی جەنگدان ؟!! بەڵام کام جەنگ؟ ئەمە جەنگی هێڕشکردنە سەر هەژارانی ئەو شارەیە کە نەبا بێنە دەروە و قەدەخەی هاتووچۆ بشکێنن تاکو ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوە زیاتر تەشەنە نەکات!!! چما ‘ ئەی ئێن سی’ ڤایرۆسێکی کوشندە نەبوو بۆ هەژارانی ئەو وڵاتە؟؟!!

وێنەی دوهەمیان ئەوەیە  کە بە زۆر  ناوی “ماڵی” لێنراوە لە گەڕەکی  مەکۆکۆ لە  لەگۆسی نایجیریایە .

وێنەکەی دیکەیان هی گەڕەکی Dharavi لە شاری مۆمبای هیند .  هەمان وێنە یا لەوە خراپتر لە شارەکانی دلهی و گەلێك لە گەڕەکی هەژارانی شارەکانی تری جیهاندا دەبینیت .

ئیدی تۆ خاوەنی چ دڵێکیت کە بەرگریی لە ئابووریی لیبراڵ و کاپیتاڵیزم دەکەیت؟  خاوەنی چ مێشکێك و چ هەستێكیت؟  خاوەنی چ ویژدانێکی زیندوو ئاوەزێکیت؟؟؟؟

پێمناڵێیت چ شتێک هەیە لەوە کەرامەتدارتر، شەرەفمەنەدانەتر، هسەستیارتر، بە ویژدانتر ، بوێرانەتر ، خۆ نەویستتر، هەیە جگە لە دژایەتی کردنی ئەم سیستەمە بە هەموو پایەکانییەوە ….چ ئاسۆیەکی تر بەدی دەکەیت جگە لەناو چون یا بەرگریی و بەگژاچوونەوە و تێکۆشان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵێکی چاکتر،  سۆشیالیزم .

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *