بە درێژایی مێژوو چەپەکان و سۆشیالیستە دەسەڵاتخوازەکان کەمتر خزمەتیان بە سیستەمی سەرمایەداریی لە ڕاستڕەوەکان، نەکردووە

هەر کشانەوە قەبوڵ نییە، بەڵکو پێویستیشە کە پۆزش بۆ ئەمەریکییەکان بهێنیتەوە

بە درێژایی مێژوو چەپەکان و سۆشیالیستە دەسەڵاتخوازەکان کەمتر خزمەتیان بە سیستەمی سەرمایەداریی لە ڕاستڕەوەکان، نەکردووە

09/04/20.

بێرنی سەندەرس یەکێك بوو لە کاندیدەکانی پارتی دیمۆکراتی ئەمەریکا بۆ هەلبژاردنی ئایندەی ئەو ولاتە کە بڕیارە لە مانگی یازدەی ئەمساڵدا ببێت.  پاش بەزایەدانی پارە و وەخت و وزەی خۆی و ملیۆنەهای دیکە لە ئەمەریکا، دوێنێ بێرنی بڕیاری کشانەوەی لە کاندیدی دیمۆکرات داو و پشتگیریی جۆن بایدن ، کاندیدەکەی دیکەی دیمۆکرات دەکات.

چەپ و سۆشیالیستی دەسەڵاتخواز خۆشیان لە هەموو کەس باشتر دەزانن هاتنیان بۆ سەر حوکم ڕۆڵیان لە مەدای دووردا باشتر نابێت لە ڕێگن و مارگرێت تاچتەر و پینۆشێت و بوشەکان و ترامپ و هەموو ئەوانەی کە سەرۆكن لەسەر پشکی پارتە ڕاستڕەوەکان .  ئەوەی کە ئەوان دەیکەن بە هۆشیارییەوە بێت کە دەیانەوێت سۆشیالیزمێکی قولابی / درۆ دروستبکەن یاخود لە ناهۆشیارییانەوە بێت ، شتێک ناکەن تەنها بێ ئومێدکردنی خەڵکی و خەساندنیان و باوەڕبوونیان کە لە ڕێگای ڕیفۆرم و دەسەڵاتەوە دەتوانن کۆمەڵ بگۆڕن بە کۆمەڵێکی سۆشیالیستی.

گەر چی ئەمانە بە ناوی خودی  مارکسەوە ئەمان دەکەن ، بەڵام ئەمە  لێدانە لە ڕۆحی مارکس و هەموو سۆشیالیستێکی نادەسەڵاتخواز ، هەر لەبەر ئەمەشە لەبری ئەوەی ئەمان سۆشیالیزم بکەنە پرسێکی سەرەکی خەڵکی و بۆ ئەوە تاویان بدەن ، کەچی بەم هەنگاوانەیان ئەوەندەی تر بزوتنەوەی کرێکاران و خەڵکی بەرەو دواوە دەبەن و مرۆڤ بێ ئومێد دەکەن لە ئایندەی سۆشیالیزم.   بەمەش باشترین خزمەت بە سەرمایەداریی و پایە سەرەکییەکەی کە دەوڵەتە، دەکەن. گەر ناتوانیت شتی باش بکەیت ، دەتوانیت بوەستیت لە کردنی کاری خراپ و قیزەوەند.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *