بەرگریی لە چی لە کێ؟ بەهێزیی بۆ کێ و دژ بە کێ؟

بەرگریی لە چی لە کێ؟ بەهێزیی بۆ کێ و دژ بە کێ؟

08/04/20

ئەمە سەری زمان و بنی زمانی بەشێك لە کاربەدەستانی حکومەتی بەریتانیایە بەتایبەت وەزیری بەرگریی و جێنڕاڵە.  ئەمان هەمیشە دەیانەوێت بەشی شێر-یان لە بودجەی بریتانیادا هەببێت.  بەردەوام دەڵێن ” هێزێكە لە پیناوی چاکە و خێردا”  و ” ئەرکێکی ئەخلاقییە”  وەکو ئەوەی کە بەو هێزە سەربازییە بتوانرێت هەموو پێداویستییەکانی کۆمەڵی بریتانی پێ چارەسەر بکرێت، وەکو ئەوەی کە بتوانرێت هێڕشێکی دەرەکی، کە وجودی نییە، پێ ببەزێنرێ، یاخود بۆ نموونە ئافاتی کۆرۆنای پێ لەناوببرێت.

ساڵانە پارەی زیاتر لە ساڵی پێشتر بۆ مەبەستی سەربازیی، میلییتەریی، سەرفدەکرێت، ئەمەش لەسەر حسابی قوتابخانە و خەستەخانە و ماڵی پیران و سەراپای کارمەندەکانی ئەو سێ بەشە و کۆمەڵی بریتانیایە.  هەر ئەمەشە کە بەشی تەندروستیمان بە دەست سادەترین کەرەسەی چارەسەرکردنی کۆرۆنا بۆ دکتۆر و نێرس و کارمەندان، کە دەمامك و دەسکێش و چاویلکەی پزیشکی و پۆشاکی پێویستە دەناڵێنیت.

ئەمساڵیش وەکو ساڵانی پێشوو پشکی پارە بۆ بەشی میلیتەریی بە بڕی 2 ملیار پاوەند سەرکەوت بۆ 41.5 ملیار پاوەند.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *