ئەوە هەر لە کوردستانا نییە کە دکتۆر و کارمەندانی بەشی تەندروستی دەدرێنە بەر شەق

ئەوە هەر لە کوردستانا نییە کە دکتۆر و کارمەندانی بەشی تەندروستی دەدرێنە بەر شەق!!

09/04/20

دکتۆر و کارمەندەکانی بەشی تەندروستی لە پاکستان وەکو زۆرێك لە وڵاتانی دیکە کەرەسەی پیداویستی خۆپاراستن بۆ چارەسەری نەخۆشەکانیان کە توشی کۆرۆنا بوون ، نییە .

پاکستان کە خاوەنی سوپایەکی گەورەو دەزگەیەکی بەتوانای تۆڕی سیخوڕییە کە لە شانی میتی تورکیی و موسادی ئیسرائیل و سییای ئەمەریکادایە و لە هەشتاکانەوە شانۆگەری گروپ و ڕێکخراوی جیا جیای تیرۆریستی، دەگێڕێت و کۆمەكیان پێدەکات لە ئەفغانستانا، هەر لەو کاتەوە ملیار دۆلاریان لەو بوارەدا سەرفکردوە ، کەچی لە ئێستادا ناتوانن پێداویستییە پزیشکییەکان دابین بکەن .

هەر لەبەرئەمەش زۆرێك لە دکتۆرەکان لە بلوجستان و شوێنی دیکە ڕۆژی 2شەمە، 06/04 ، هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزاییان دەربڕی و داوای دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکانیان کرد .  بەڵام وەڵامیان بە شەق و لیدان درایەوە و50 کەسیشیان لێگرتن .

دکتۆر ئامەنوڵا کە بەشداری نارەزاییەکەی کردووە و لێیدراوە دەڵێت ”  لە سەرەتادا وای بۆ دەچوم کە چۆن پۆلیس لە بەرانبەرمان ڕادەوەستێتەوە کە لە بەرەی پێشەوەی چارەسەری کۆرۆاناداین ، کە چەند ڕۆژێك پێشتر سەلامیان بۆ ئەکردین  و درودیان بۆ ئەکێشاین”  …. ” بەڵام هەڵە بوین یەکسەر بینیمان کە چۆن لیس و قۆناخە تفەنگ وەکو باران بۆمان دێتە خوارەوە و بەزۆر بەکێشمان دەکەن بۆ ناو سەیارەکانیان “

لە هەموو خەستەخانەکانی بلوجستانا تەنها 14 ماشێنی ژیانەوەی سییەکانیان هەیە لە ئیسلامابادی پایتەختیش تەنها 50 دانەیان هەیە.

دکتۆرێکیش دەلێت “ئەگەر عیمران خان سەرۆکی پاکستان  خۆی ئەم ئافاتە بە جددی وەرنەگرێت،  ئیتر خەڵکەکە چۆن بە جددی وەریدەگرن؟”

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *