ئەگەر کرۆناش نەمانکوژێ، ئەوە برسێتی دەمانکوژێ

31/03/2020

ئەمە قسەی گەلێك لە خەڵکی دەوروبەری شارە گەورەکانی هیندستانە وەك نیودلهی و كلکەتا و بۆمبای ……ئەوە بەشی بەشێکی زۆری خەڵکی هیندە کە هەموو ژیانیان لەسەر جوڵەی بازاڕی شارەکانە ، کاتێکیش  ئەوان بۆ ماوەیەك قەپات دەبن ، ژیانی ئەمانیش قەپات دەبێت.

ئەو قسەیەی سەرەوە چەند بزوێنەرە ، جەند وروژێنەرە ، جەند کاریگەرە ، جەندێك نائومێدی بە ژیانەوە پێوە دیارە.

وتەیەکی فرمێسك ڕێژە ، ئازار بەخشە ، لە بوونی ئومێد بە داهاتوو بێ بەشە ….

وێنەیەکیان خەڵکی لەو عەمارە گەورەیەدا کە ڕەنگە یەك دوو هەزارێك بن لەسەر داخوازی سەرۆکی هیندستان بۆ چەپڵە لیێدان بۆ دکتۆر و کارمەندەکانی بەشی تەندروستی هاتوونەتە باڵکۆنییەکانیان.

وێنەیەکی دیکەیان گوندییەکانن و کە دوای داخستسنی بازاڕ و شوێنەکانی دیکە چ داهاتێکی تریان نییە و لە شێڵتەردان و لەسەر خواردن بەخشینەوە دەژین.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *