کۆرۆنا کێشەیەکی چینایەتییە لە هەموو بوارەکانیا هەر لە ڕوودانیەوە تاکو قوربانییەکانی دەستییشی

کۆرۆنا کێشەیەکی چینایەتییە لە هەموو بوارەکانیا هەر لە ڕوودانیەوە تاکو قوربانییەکانی دەستییشی.

30/03/2020

هیندستان کە ژمارەی دانیشتوانی 1،300 یەك ملیار و سێسەد ملیۆن کەسە، لەمانە 400 ملیۆنیان داهاتی ڕۆژانەیان تەنها دۆلارێکی ئەمەریکییە واتە نزیکەی یەك لەسەر سێی دانیشتوانی لەوپەڕی برسیتیدا دەژین ، ئەوەی کە ئەمڕۆ پەیدای نەکەن بەیانی دەبێت سکیان هەڵلوشن ئەمە جگە لەوەی کە شوێنی کارکردنیان و گوزەران و ژیان و کەرەسە و  ئامرازە زەروورییەکانی ژیان کە هەموو کەس پێویستێی هەر لە ئاودەستخانە و حەمام و ئاوی گەرم و  پۆشاکی پێویست و چارەسەری پاك و خاوێنی تاکو گەلێکی دیکە .

بەداخەوە کە ئێستا پەتای کۆرۆناشی هاتە سەر کە تا ئێستا لە هەر یەك ملیۆن کەس 18 کەس پشکنینی بۆ کراوە .  کە لەم ئافاتەدا جێگای خەم و بە ئاگاهاتنەوە و تێکۆشانی سەرومڕە دژ بەم سیستەمە دڕندەیە، کە پێدەچێت کە خەڵکێکی زۆری هەژار ببنە قوربانی کۆرۆنا.

 لێرەدا پەندە کوردییەکەم بە یاد دێتەوە کە دەڵێت:  نەگبەتی خۆی خراپە ، بەڵام قۆرتەکانی خراپترە.

وێنەیەك لەو دوو وێنانە وێنەی گوندییەکانە کە لە شارەوە دەگەڕینەوە بۆ گوندەکانیان دوای داخستنی هەموو دووکان و بازاڕو شوێنەکانی دیکە. ئیتر کاری ئەمان نەما، هەمووی بوو بە بێ کار.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *