مانگرتنی هەندێك لە کرێکارانی ئەمازۆن

مانگرتنی هەندێك لە کرێکارانی ئەمازۆن

31/03/2020

لە کاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆرێك لە وڵاتانا پشتی بزنسە بچوکەکان و دەسگێڕەکان و ئەوانەی کە کار بۆ خۆیان دەکەن شکاندووە، هاوکات بە دەیەها کۆمپانیای گەورە سوودمەندبوون لەم کارەساتە کە یەکێكیان کۆمپانیای زەبەلاحی ئەمازۆنە کە خاوەنەکەی دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە و 800،000 کرێکار و کارمەند لە کۆمپانیاکەی ئەودا کاردەکەن.

لاتان سەیر نەبێت کە لەم ڕؤژانەی پێشوودا ئەمازۆن ڕێکلامەی بۆ 100،000 کرێکار و کارمەندی تازە  دەکرد کە کاری بۆ بکات ، ئەمە لە کاتێکدا کە بە ملیۆن کرێکار و کارمەند بێ کار  دەبن .  ئەو ڕێكلامەیەش لەبەر 2 هۆکار بوو:  یەکەمیان : خواستێکی زۆر خەڵکی هەبوو و هەیە لە کڕینی شت لای ئەوان لەسەر ئۆن لاین .  دووەم: بارودۆخی کارکردن لە ئەمازۆن ئەوەندە خراپە کە تەسور ناکرێت، کە ئیدارەی ئەمازۆن پێشبینی ئەوە دەکات کە کە کرێکارێکی زۆر واز لە کارەکەیان دەهێنن  یاخود لەبەر نەخۆشی کۆرۆنا و فشاری کار نەخۆش دەکەون .

لەم بارودۆخەی ئێستادا کرێکاران و کارمەندان پێداویستی خۆپاراستنیان لە کۆرۆنا لەسەر کار نییە ، گەلێكیان توشی کۆرۆنا بوون. لەبە ئەمەش زیاتر لە 100 کرێکاریان لە شاری نیوۆێرك لە مانگرتندان لەبەر نەبوونی پێویستیەکانی خۆپاراستن و داواش دەکەن کە ستۆرەکان دابخرێت تاکو بە دەرمان هەر هەمووی پاکژ بکرێتەوە بۆ پاراستنیان لە نەخۆشی کۆرۆنا لە کاتی گەڕانەوەیان بۆسەر کار .

هاوکاتیش لە سەرانسەی ئەمەریکادا بریارە بەیانی هەموو کرێکارانی گواستنەوە و گەیەنەری کاڵاکانی ئەمازۆن بۆ کڕیارەکانیان لە مانگرتنا بن و بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئێستا ئەو مانگرتنە ڕەنگە بەردەوام بێت تاکو داخوازییەکانیان جێ بەجێ دەکرێت.

ئەمازۆنیش بەردەوامە لەسەر دەرکردنی کرێکارانی مانگرتوو هەروەها هەڕەشەکردن لە باقییەکەی دیکەشی

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *