قەیرانت بۆ دروستدەکەن ، ڕاپێچی کونجی ماڵەوەت دەکەن، گەر بێیتیشە دەرەوە بۆ بازاڕیی، بە گولەی پلاستیك مامەڵەت دەکەن

 قەیرانت بۆ دروستدەکەن ، ڕاپێچی کونجی ماڵەوەت دەکەن، گەر بێیتیشە دەرەوە بۆ بازاڕیی، بە گولەی پلاستیك مامەڵەت دەکەن :.

29/03/2020

وڵاتی ئەفریقای باشوور ، یاخود ڕۆدیسیای کۆن، پاش ساڵانێکی دوورو درێژ خەبات دژ بە ڕژێمی عونسریی ، کە چی لە دوایدا وەکو ئێمە چەندێك قازانجمان لە ڕمانی صەدام حسەین کرد ئەوانیش هەر ئەوەندە لە سای ڕژێمی ئەی ئێن سی-دا.

لێرەدا باس لەو هەژاریی و نەبونیی و ژیانسەختییەی کە ئێستا لەوێ هەیە ناکەم ، چونکە پێشتر بە ئامارەوە باسمکردووە.

لێرەدا چەند وشەیەك دەنوسم سەبارەت بە بارودۆخی ئەوێ لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

لەم وڵاتەدا بۆ 3 هەفتە هاتووچۆ ەوەکو گەلێك وڵاتی تر قەدەخە کراوە ئەمە لە کاتێکدا 1100 کەس توشی کۆرۆنا بووە و یەکێکیش مردووە . لە هەموو ئەفەریقاشا تا ئێستا 3294 کەس توش بوون، کورد دەڵێت ماڵ لە خۆیدا نەبوو میوانیش ڕووی تێکرد.

دوێنێ، شەمە، 200 بۆ 300 کەس لەبەردەم سوپەر مارکێتێکدا سەرەیان گرتووە بۆ کردنی بازاڕییان ، کەچی ئەمە کراوەتە بیانوویەك کە پۆلیس و سەرباز تێیان بەرەڵابوون بە دار و بە لیس و دواتریش بە گولەی پلاستیکیی تەقەیان لیکردون، گوایە یاسایان شکاندووە.  سەرەڕای ئەمەش 55 کەسیسیان لێگرتوون.

ئەفەریقای باشوور ولاتێکە کە سەرکۆمارەکەی کە کۆن سەرۆکی هەموو نقابەی ئەوێ بوو و یەکێکیش بوو لە سەرکردەکانی ئەی ئێن سی لە سای ڕژێمی نوێدا بوە یەكێك لە هەر  دەوڵەمەندکانی ئەو وڵاتە تەنانەت ژنبراکەشی ، Patrice Motsepe ملیاردەرە و لە ئیستادا ئەم 45.5 ملیۆن پاوندی تەرخان کردووە بۆ دژەجەنگی کۆرۆنا.  کورد وتەنی : ڕۆنی خۆیان دەسوێتەوە  لە قوونی خۆیان .

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *