کورد دەڵێت ” کەرەکەشمان پێدەگێن و شایەتومانەکەشمان پێدەهێنن” کۆرۆناشمان بۆ دروستدەکەن و باجەکەیشیمان پێدەدەن

کورد دەڵێت ” کەرەکەشمان پێدەگێن و شایەتومانەکەشمان پێدەهێنن”  کۆرۆناشمان بۆ دروستدەکەن و باجەکەیشیمان پێدەدەن!!!!

20/03/20

ئەوە گرنگ نییە کە کۆرۆنا دروستکراوە یاخود سروشتی بەرهەمهاتووە ، ئەوەی گرنگە باجەکەی و زیانەکەی بۆ ئێمەیە.  هاوکاتیش بە هەر بارێکیشیانا بێت واتە پیلان و دەسکرد بێت ، یاخود خۆی هاتبێت ، سەرمایداریی و سەرمایەداران زۆر بە باشی دەتوانن بیقۆزنەوە.

ئەوەی کتێبەکەی نائومی کلاین، نووسەر و چالاکەوانی ژینگەی: The Shock Doctrine , The rise of Disaster Capitalism  کە لە ساڵی 2007 دا بڵاویکردەوە ، نەبینیبێت، زۆر بە قوڵی نازانێت کە سەرمایەداریی هەموو شتێك بە پلان دەکات و ئەوەشی کە وەکو کارەساتی سروشتی دێنە پێشەوە زۆر بە باشی دەتوانێت بیقۆزرێتەوە.  بۆ ناسینی باشتری ئەم سیستەمە و کەڵە ئابوورییناسانی لیبراڵ خوێندەوەی خوێندنەوەی ئەو کتێبەی كلاین زۆر  زەروورە. [ خۆشبەخاتە دوێنی لە گۆڕینەوەی کۆمێنتی نێوانی من و هاوڕێی بەتوانام، هاوڕێ پێشڕە موحەمەد نوسیبوی : کە نیازی وایە وەریگێڕێتە سەر زمانی کوردی]

لە خوێندەوەیدا یاخود ڕاستتر لە سووەدوەرگرتن لەو کتێبەدا دەزانیت کۆرۆنا بۆچی؟  دەزانیت گەر دەسکرد بیت یاسروشتی، چۆن ئەم کارەساتە دەقۆزرێتەوە .

من لێرەدا تەنها پەیوەستی دەکەمەوە بە دەوڵەت و حکومەتی بریتانیاوە. دیارە مەبەستم ئەوە نییە کە بڵێم ئەوان ئاواتیان ئەوە بوو کە ئەمە ڕووبدات، بەڵام لە ڕێی ئەو هەنگاوانەی کە دەینێن بە دڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم دروشمی ئەمان ئەمەیە”  چۆن بە باشترین شێوە بتوانین بیقۆزینەوە؟؟” .

لە پۆستەکانی پێشترما زۆر خاڵم باسکردووە .  لێرەدا دەمەوێت هەر بە کورتی پەنجە بۆ یەک دوو شتێك ڕاکێشم .  دوای تەسریحە مەترسیدارەکەی بۆریس جۆنسۆن، سەرەکوەزیرانی بریتانیا، لە ڕؤژی دووشەمەدا ، کە داوای ئەوەی کرد کە خەڵکی مەگەر بە زەرووری نەبێت نەچنە دەرەوە و سەفەری ناوخۆش نەکەن ، نەچنە باڕ و پەپ و ڕێستورانت و  شانۆ وشوێنە گشتییەکانی دیکە .  ئەمەی کە وتی تا ڕادەیەك ورەی خەڵکی تێشکان و بزنسیشی وێرانکرد ، لەم دوو سێ ڕؤژەدا نە قەرەباڵغی زۆر دەبینیت و زۆرێك لەو شوێنانەی سەرەوە هەر بەتاڵ و حەتاڵن .  دیارە ئەمە بۆ ترساندنی خەڵکی و تۆقاندن و کۆنترۆڵكردنی خەڵکییە . پلانی دووهەم کە دوێنێ بەدوایدا هات لە لایەن وەزیری داراییەوە بوو بە تەرخانکردنی 330 ملیار پاوەند کە بە قەرز و بڕێکیش بە یارمەتی بداتە بزنس وەکو قەرەبوویەك.  ئەم دوو هەنگاوە کە لەم دوو ڕۆژەدا نران بەرنجامەکەی :

  • تۆقاندن و کۆنترۆڵکردنی خەڵکی بوو زۆر بە ئاسانی .
  • لێدانێکی جەرگبڕ بوو لە بزنس بە تایبەتی بزنسی بچوك .
  • بەمەش کە کردیان دەوڵەت براگەورەییەکەی خۆی دڵنیا کردەوە ، بزنس و کرێکاران و کارگەران و تەواوی خەڵکی کردە پاشکۆی خۆی، دەسەڵاتی دەوڵەتی بۆ سەر کۆمەڵ بەهەموو لایەن و پێکهاتەکانییەوە پشتڕاستکردەوە. بەم شێوەیەش پێگەی حکومەت و دەوڵەتی زۆر بەهێزتر کرد .
  • هەموو جۆرە کۆبوونەوە و گردبوونەوە و پرۆتێست و ناڕازاییەکی فەشەل پێهێنا.
  • دەمێکە حیزبی حاکم لە بریتانیا دەیانەوێت پارەی کاش نەهێڵن ، بەڵام زۆر گران بوو کە خەڵکی بەوە ڕابهێنن کە هەر کارتی بانق بەکاربهێنن . ئەوە ئێستا ئەوەی کارتی هەبێت کۆفییەك بخوات حەز دەکات بە کارت بیدات نەك پارە و وەرگرتنەوەی باقییەکەی لە ترسی توشبوون بە کۆرۆنا.

بێ گومان شتی ژێربەژێری دیکە هەیە و لە ئێستادا هەر ئەوەندە لەسەر بەڕەکەیە، بن بەڕەکە وەخت دەوێت تاکو بکەوێتە سەرەوە.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *