وەی لە قوونێ و وەی لە دۆشاوێ

وەی لە قوونێ و وەی لە دۆشاوێ:

14/03/20

حکومەتی بریتانی لە ڕاوێژی ئەوەدایە کە ئایا قوتابخانە و دایەنگا ودانشگاکان داخەن یا نا؟ لە لایەکەوە لەژێر فشاری بزنس دایە کە نایانەوێت ئەوە بکرێت ، لە لایەکی دیکەوە لە ژێر فشاری پسپۆرانی پزیشکی و تەندروستی و هەندێك نقابەدان کە دەبێت حکومەت ئەوە بکات تاکو نەخۆشییەکە بڵاو نەبێتەوە فشاری زیاتریش لەسەر نێرس و دکتۆر و کارمەندەکانی دیکەی خەستەخانە کەمببێتەوە.

بەڵام ڕاستییەکە ئەمەیە:  گەر قوتابخانەکان و دایەنگاکان داخرێن خەڵکانێکی زۆر ناچارن کە واز لەکار بێنن و بچن ئاگایان لە منداڵەکانیان بێت.  کە ئەمەش لە 4 ڕێگاوە دەکرێت: یەکەم: پارەی تەواویان بدرێتی ئیدی لە لایەن دەوڵەتەوە بێت یا خاوەنکار ، کە مافی خۆیان ئەوان سەبەبکاری هاتینی کۆرۆنا نین ، کە نە دەوڵەت و نە خاونکار هێچیان ئەوە ناکەن . دووەم:  مۆڵەتی نەخۆشی وەرگرن ئەو کاتەش تەنها ن هەفتانە لە 95 پاوەند زیاتریان نابێت 95 پاوەند بە چی بدرێیت، کرێی خانو؟ عیلاج ؟ بازاڕیی ؟ پارەی کارەبا و غاز و ئاوو تەکسی دیکە؟ دوای ئەوەش ئەمە بۆ وادی خانەنشیةێێەکەیان خراپە کە یەکەم دووری دەخاتەەوە دووەم بڕی خانەنشینی دێنێتە خوارەوە.   سێیەم: مۆڵەتی بێ پارە ئەمەش هەر زۆر خراپترە چونکە بە گوێرەی یاسای ئەم وڵاتە ئەوانە ئەو کاتە ناتوانن داوای پارەی بێ کاری بکەن چونکە خۆبەخشانە خۆیان بێ کار کردوە.  چوارەم: مۆڵەتی ساڵانەی خۆیان بەکاربهێنن . بری ئاسایی مۆڵەت لەم وڵاتەدا 25 ڕۆژ 26 ڕۆژی سەرکارە واتە بێ لە ویکەند .  ڵێرە مۆڵەتی ساڵانە لە 20 ڕۆژەوە بۆ 33 رۆژ دەستپێدەکات دەکوێتە سەر کارگە و شوێنی کار و کەرتی تایبەتی و کەرتی دەوڵەتیی .  ئەمەش کەس نازانێ ئەم بارودۆخە کەی تەواو دەبێت، دوای ئەوەش ئەی ئەگەر دواتر پێویستیان بە پشویەک هەبوو چی بکەن؟

لەمانەش خراپتر ئەم بارودۆخە دکتۆرەکان و نێرسەکان و کارمەندەکانی خەستەخانەکان لە تەك پاککەرەوە و تەکنیشن و پاسەوان و سکوێرەتیش دەگرێتەوە ، خۆ بڕێک لەمانەش منداڵیان هەیە .  بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ گەر قوتابخانەکان و دایەنگاکان دابخرێن ئەوە لە سەدا 3 ی دکتۆری خێزان دەبێت بە دیار منداڵەکانیانەوە دانییشن. لە هەموش خراپتر ئێمە نوقسانییەکی زۆرمان لە دکتۆر و نێرسدا لە بریتانیا هەیە جا ئێست بڕێکیشیان بێنەوە ماڵەوە … جا تۆ وەرە سەیر ی ئەم بەزمە بکە … کورد جوانی وتووە ماڵ لە خۆیدا نەبوو میوانیش ڕوی تێکرد.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *