نازانم ئەمەی کە بەرپرسەکان سەبارەت بە کۆرۆنە دەیلێن پیلانگێڕییە دژ بە خەڵکی، یا چی؟

نازانم ئەمەی کە بەرپرسەکان سەبارەت بە کۆرۆنە دەیلێن پیلانگێڕییە دژ بە خەڵکی، یا چی؟

16/03/20

تۆنی بێن چەپ و سۆشیالیستی بریتانی کە لە پاراستنی موئەسەسەی [ Establishment  ] بریتانییەو بووە دەرەکی و دژ پێی، 10 خاڵی زۆر گرنگی وتووە کە یەکێکیان ئەمەیە ”  “I think there are two ways in which people are controlled. First of all frighten people and secondly, demoralise them.”

” وا تێدەفکرم  کە دوو ڕێگا هەیە کە خەڵکی پێ کۆنترۆڵدەکرێت، یەکەمیان تۆقاندن و ترساندنی خەڵیکیی ، دووەهەمیان، تێشکاندن یاخود وێرنکردنیان”

بەڕاستی ئەم قسەیەی تۆنی بێن        بۆ ئەوەی کە ئێستا حکومەتی بریتانی و هەندێك بەرپرس و شارەزایانی تەندروستی دەیکەن و دەیڵێن سەبارەت بە کۆرۆنە ، لای من تەواو ئەوەیە کە تۆنی بێن دەیڵێت.

بابێمە سەرئەسڵی باسەکە لە ڕاپۆرتێکی دوێنێ ڕۆژنامەی گاردیانا زۆر شتی تۆقێنەر هاتووە و بە ئاماریشەوە ، کە ئەمانە هەندێکیانن:

·        ئافاتی کۆرۆنە تاکو بەهاری 2021 بەردەوام دەبێت.

·        لەم ماوەیەدا 4 کەس لە 5 کەسی ئەم وڵاتە تووشی دەبن کە بە ڕێژەی سەدی لە سەدا 80 ی دانیشتوانی بریتانی دەگرێتەو. .

·        لەو 4 کەسە بە ژمارە 7.9 کەسیان داخڵی خەستەخانە دەبن بۆ چاررەسەرکردن.

·          تا ئەمڕۆ تەنها 1391 کەس توش بووە.  لەمانە 35 کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

·        ئەگەریی ئەوە هەیە ژمارەی قوربانییان لە نێوانی 318،660 و 531،100 کەس بن

باشە چی لەم هەواڵە مەترسیدارترە ؟ كی دەکرێت بەتەمانی گیانی خۆی یا خۆشەوستانی بێت؟ چۆنا ناکرێت تا ئەو پەڕی نیگەران و خەمبار نەبیت؟

باشە وڵاتی چین ، چینێك بەو ژمارە گەورەیەوە ، کە یەکەمجاری بوو کە ڕووبەڕوی بووەوە بێ توێژینەوە ، بێ خۆ ئامادەکردن ، بێ داوودەرمان ، بێ هیچ زانیارییەك لەسەر ئەم بەڵایە ، گەر بە پاگەندەی میدیای وڵاتانی غەرب  و ئەمەریکاو ناحەزەکانی دیکەشیان بێت قوربانیییەکانی ئەو تاعونە لە 10 هەزار کەس تێناپەڕێت.  ئاخر لەم دواییەدا بۆ بەریتایەك کە ژمارەی دنیشتوانی لە چەند هوتێلێکی چین دا جێگایان دەبێتەوە کە 61 ملیۆن کەسە، پاش ئەم هەموو ئەزمونەی چین و زانیاری و بەئاگاهاتنەوەیان لەبەردەستدایە،  بۆچی گەر پاگەندەو تۆقاندنی خەڵکی نەبێت و چەواشەکردنیان و لەڕێگا لابردنیان لە پرسی برێكست و کێشە ڕۆژانەیەکان کە گەلێك زۆرن و سەرقاڵکردنیان بەم پاگەندەیەوە نەبێت، دەبێت چی تر بێت؟!!!

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جینای ساڵانە لە هەمو جیهانا 1 ملیار کەس تووشی ئەنفلۆنزا دەبن بەڵام لەمانە لە نێوانی 290 هەزار بۆ 380 هەزار کەس دەکوژێت .  جا تۆ تەماشا بکە ئیتر بۆچی دەبێت ژمارەی قوربانیانی ئەو تاعونە زۆر لەمە زیاتر بێت لە یەکێك لە هەرە  وڵاتە  ئابوورییە گەورەکەی جیهان؟!!

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *