موبادەرەیەك کە شایانی لێوە فێربوون و کردنێتی

موبادەرەیەك کە شایانی لێوە فێربوون و کردنێتی:

14/03/20

هاوڕێ ئەنارکیستە ئەمەریکییەکان سەبارەت بەم بارودۆخە کە کۆرۆنا هێناوێتییە ئاراوە دەستپێشکەری دروستکردنی گروپی Mutual aid ، کۆمەك/یارمەتی موتەبادیلانەیان کردووە بۆ هاوکاری و هاوپشتی یەکدی و ئەوانەی کە پێویستیان هەیە لە کۆمۆنێتییەکەدا

لە ئێستادا زیاتر لە 50 گروپ لە بریتانیادا دروستبووە و کاژێر دوای کاژێر  لە زیادبووندایە.  لە شارەوانییەکەی ئێمە تا ئێستا دوو گروپ دروستبووە لە خاڵە سەرەکییەکان و ئەرکی ئەم گروپانە: فشارخستنە سەر خاوەنخانوو نوسینگەکانی خانوو بانقەکان تاکو کرێ و سلفەی عەقاری خانووەکان لە ئێستادا هەڵپەسێرن.

 فشارخستنە سەر خاوەنکارە تاکو ئەو کرێکارانەی کە بێ کۆنتراکتن [ زیرۆ کۆنتراکت] کرێیان بدرێتێ یاخود ئەوانەی کە لەبەر نەخۆشی دەنێرنێرنەوە ماڵەوە.

  گەڕان بەدوای بینا بەتاڵەکانی شارەوانیدا کە فرۆشراوە یاخود هەر داخراون و بەکارهێنانیان وەکو سێنتەرێك بۆ بەخشینەوەی خواردن و پیداویستی خواردن و خواردنەوە ، یاخود بۆ چارەسەر و هەروەها بۆ جێگای خەڵکی  بێ خانوبەرە کە لەسەر شەقامەکان دەنون یا لە دووتوێی تونێلەکان و بەردەم دوکانەکانا.

 هەروەها قسە لەسەر دەرکردنی لفلێت بە زمانی جیاواز و دابەشکردنی دەکرێت ، هاوکاری ئەو پیر و پەكکەوتانەی کە لە ماڵەکانیانا گیریان خواردوە لەبەر نەزانینی زمان یا پەککەوتەیی یا هۆکاری دیکە ناتوانن بچنە دەرەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان .

مشتومڕی ئەوە دەکرێت کە چۆن مامەڵە لە تەك شؤپە گەورەکان و شۆپە بچوکەکانا بکرێت تاکو کەرەسە پێداویستییەکانی ژیانیان لێوەرگیرێ و دابەش بکرێت بە سەر ئەوانەی کە پێویستیانە.

پێداویستییەکان و پێشنیارەکان بە حوکمی بارو دۆخەکە یەکجار زۆرن و جیاوازیشن و نازانین چەندێك لەوانە دەتوانرێت جێ بەجێ بکرێن ، بەڕاستیش زۆر ئاڵۆزە.  بەڵام ئەوەی کە گرنگە هاوکاری نێو خەڵکانی کۆمۆنێتییەکەیە و بەشداریکردنە لە چارەسەر یاخود گرتنەبەری ڕێگای یەککەوتن و دەفعکردنی پێداویستی یەکدی.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *