بە هۆی کۆرۆناوە کێ دەکەوێتە قەیرانەوە، سەرمایەداریی یاخود ئێمە؟

14/03/20

بە هۆی کۆرۆناوە کێ دەکەوێتە قەیرانەوە، سەرمایەداریی یاخود ئێمە؟

تکایە واز لە کتێب و شیکردنەوەی و لێکداندوەی کتێب بێنە سەبارەت بە قەیرانەکان.  خوێندنەوەی کتێبیی سیاسی و ئابووریی هەر دەبێت تەنها بۆ ئەوە بێت کە بیرمان پێبکاتەوە نەك بۆ دەرخکردن و وتنەوەی برگەکانی نێوی و خواستنی جێ بەجێکردنی.

دەەتوانم بلێم کە قەیران تاڕەدەیەك قەیرنی ئابوورییە نەك سەرمایداریی.   زیاتر لە چەرخێکە سەرمایەداریی نەك هەر لە قەیرانا نەبووە بەڵکو لە تەمەنی  14 ساڵییەوە ئێستا گەیشتۆتە تەمەنی 18 تافی لاوێتی و بەکارییی .

  کاتێكیش کە قەناعەت بەوە دەکەین کە قەیران قەیرانی ئابوورییە، ئەو پرسیارە دێتە کایەوە ئایا ئەو قەیرانە ئابوورییە بۆ کێ ؟ لەسەر کێ؟  .

بەڕای من ئەو قەیرانە ئابوورییە قەیرانی ئابووری ئێمەیە نەك سەرمایەداری و کۆمپانییەکانی.  ڕەنگە چەند کۆمپانیایەك هەرەس بهێنن لەر ڕاتەکاندنی خۆیان و تەسفییەکردنی حساباتی نێوانیان بەلام سەرمایەداریی وەکو هەیکەل و وەکو هەیمەنە و وەکو وجوودی دەمێنێتەوە و بە گوڕتر و گەشەکردووتر دەبێت .  ئەمەش بەردەوامدەبێت تا خەڵکی بەدیلێك دەدۆزێتەوە لە ڕێگایەکەوە کە کە تەواو ڕەتی شتە باوەکانی سەردەم و 100 ساڵەی پێشتریش بکاتەوە.  تا ئەو کاتەی کە ئێمە وەکو هێزێکی یەکگرتوی هۆشیار خۆمان ڕێكدەخەین .

هەر لە ئێستاوە،  دانی باجی کۆرۆنا لەسەرمان وردە وردە دەردەکەوێت دەبێت بیدەین .  من لێرەدا هەر دوو نموونە دەهێنمەوە .  یەکەمیان لە بریتانیا : ئەمڕۆ هێڵی ئاسمانی بریتانی بە تەواوی پێی لەوە نا کە بە ناچاریی دەبێت زۆربەی فڕۆکەکانیان پارك بکەن بە هۆی نەبوونی سەفەرکەرانەوە ، بەهۆی قەدەخەکردنیان بۆ هەندێك وڵات .  بۆ ئەمەش ناکرێت ئەوان زەرەرمەندی یەکەم بن بۆیە هەر لە ئێستاوە بڕیاریان داوە کە کارگەر و کرێکارەکانیان کەم بکەنەوە واتە چی دی لەسەر کار نەبن.  بڕیارەکەی ترامپ وەکو دوێنێ وتم پشتی ئابووری ئەوروپا دەشکێنێت.  چواریەکی تەیارەکانی هێڵی ئاسمانی بریتانیا کە بۆ ئەمەریکا دەچن دەبێت لە یەکێك لە ولاتە ئەوروپییەکانا بنیشنەوە وەکو ترانسێت، ئەمەش بە گوێرەی بڕیارەکەی ترامپ قەدەخەیە تەیارەی ئەوروپی یا هەر تەیارەیەکی دیکە کە لەوێوە نەفەر هەڵگرێتو سەرکەوێ، سەفەر بۆ ئەمەریکا بکات .

لە ئەڵمانییا: لوفتانزای ئەڵمانی ئەوانیش بە هەمان دەردی هێڵی ئاسمانی بریتانیا و خراپتریش چوون و زەرەرمەند بوون داوا لە مێرکڵ دەکەن کە تەدەخول بکات.   ئەوانیش هەمان پلانیان هەیە وەکو هێڵی ئاسمانی بریتانیا.

ئەمە ئەمڕۆیە بەیانی سەرەی دەزگە و لایەنە گەشتیارییەکان دێن کە ستافەکانیان دەرکەن بە هی ئوتێلەکانە وە مەکەتەبەکانیان و…. تد دوای ئەوە ئەو کارگە و کارخانەی بەدوادا دێت کە پەیوەستن بەم دوو شوێنەوە:  هێڵی ئاسمانی فڕین و بەشی گەشتوگوزار و مولحەقەکانی.

کێشەکە ئا لێرەدا ناوەستێ ئەمە وەکو قالۆنچە ڕەشەکان ئاوایە کە ئێمەی کۆنە خەڵکی گوند دەیزانین ، هەموو قالۆنچەیەك کە دەچووە کونەکەیەوە یەکێکی دیکەی بەدوای خۆیدا ڕادەکێشتا.  هەر بەم شێوەیەش هەموو کرێکارێكی بەتاڵە یەکێكی دیکە بە دوای خۆیدا ڕادەکێشێ و بێ کاری دەکات.

کورتەی قسەی من ئەوەیە :  قەیرانەکە کەم یا زۆر لە سەری ئێمەدا دەشکێتەوە کۆمپنیاکان هەر چەشنێك بن، زۆر کەمتر زەرەرمەند دەبن هەم بەهۆی کەمکردنەوەی خەسارەکەیانەوە بە دەرکردنی کارمەند و کرێکارەکانیان و هەم بە قەرەبووکردنەوەی بڕێك لە زەرەرەکەیان لە لایەن دەوڵەت و بانقەکانەوە.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *