ژنکوشتن لە بریتانیادا

ژنکوشتن لە بریتانیادا:

25/02/2020

 دواڕاپۆرت لەسەر ژنکوشتن لە بریتانیادا، ئەم زانیاریانە دەخاتە بەرچاومان:

  • لە ساڵی 2018 دا 149 ژن کوژراون. ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لەو کاتەوەی کە ئەم دەیتایە دامەزراوە. واتە نزیکەی 3 ژن لە هەفتەیەکدا کوژراون.  ئەم ژنانەش بەدەستی 147 پیاو کوژراون.
  • 91 لەو قوربانیانە یاخود بە ڕێژەی لە سەدا 61 بەدەستی هاوجوتەکانی[Partner ] ئێستایان یا پێشوتریان ، بوونەتە قوربانی. لە سەد 6 یان بەدەستی کەسانی نەناسراو کوژراون.
  • لەو ژمارەیە کە 58 یان بە دەستی هاوجوتەکانیان نەکوژراون 12 ژنیان یا لە لایەن کوڕەکانیانەوە یاخود هەنەزاکانیانەوە کوژراون، ئەمە لە کاتێکدا 5 ژنیشیان [ خەسوو] لە لایەن زاواکانیانەوە یاخود زاوا کۆنەکانیانەوە کوژراون.
  • بڕێك لە بکوژەکان تاوانی پێشینەیان هەبووە یاخود بە بەردەوامی دوای ئەو ژنە کەوتون.
  • لە سەدا 68 و ئەوانەی کە کوژراون یا لە ماڵا یا لە دەوروبەری ماڵیانا کوژراون.
  • لە سەدا 41 ی ئەو ژنانەی کە کوژراون یا پێشتر ماڵیان بەجێهێلاوە یاخود لە پرۆسەی بەجێهێڵانی ماڵدا بوون.
  • لە سەدا 30 ئەوانەی کە کوژراون لە مانگی یەکەمی جیابوونەوەیانا بوون و لە سەدا 70 شیان لە ماوەی یەك ساڵی جیابوونەوەیانا، ڕووی داوە .

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *