ئاماره‌کان دڕنده‌یه‌تی گروپه‌ جیهادییه تیرۆریستییه‌کان نیشانده‌ده‌ن:

ئاماره‌کان دڕنده‌یه‌تی گروپه‌ جیهادییه تیرۆریستییه‌کان نیشانده‌ده‌ن:
11/12/14
توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن بی بی سی بریتانی و لایه‌نێکی دیکه‌وه‌ ئه‌وه‌یان خسته‌ ڕوو هه‌ر به‌ ته‌نها له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا 5042 که‌س له‌ 664 ڕووداوی تیرۆریستیانه‌دا له‌ 16 وڵاتدا ، که‌ عێراق یه‌که‌میانه‌ ، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ که‌ تێكڕای ڕۆژانه‌ی کوشتاره‌کان 168 که‌س بووه‌. ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌وه‌ نیشانده‌دات که‌ له‌ پله‌ی یه‌که‌مدا عێرا قه‌ دوای ئه‌ویش نایجیریا و ئه‌فغانستان و سوریا و وڵاتی یه‌مه‌ن دێن. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بوونه‌ته‌ قوربای زیاتر به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی خۆکوژی که‌ ژماره‌ی 680 خۆکوژی بووه‌. له‌ %44 ی هێڕشه‌کانیش له‌لایه‌ن هێزه‌کانی داعشه‌وه‌ بوون که‌ به‌ ژماره‌ش 2206 که‌س له‌ 308 هێڕشدا، قوربانی بوون. گروپه تیرۆریسته‌کانی وه‌کو داعش و قاعیده‌ و تالیبان و بوکوحه‌رام و به‌ره‌ی نوسره‌ و شه‌بابی سۆماڵی ده‌وریان هه‌بووه‌ له‌م کوشتارانه‌دا . بۆ نمونه‌: بوکوحه‌رام به‌رپرسن‌ له‌ کوشتنی 801 که‌س له‌ 30 هێڕشدا. تالیبان به‌رپرسن له‌ 720 که‌س له‌ 151 هێڕشدا، قاعیده‌ش 410 که‌سیان کوشتوه‌ له‌ 35 هێڕشدا و شه‌بابی سۆماڵی به‌رپرسن له‌ کوشتنی 266 که‌س له‌ 41 هێڕشدا. هاوكاتیش ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌رپرسن له‌ کوشتنی 257 که‌س له‌ 35 هێڕشدا.
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ ژماره‌ی کوژراوه‌کان و وڵاته‌کانیان نیشانده‌دات:
عێرا ق 1770
نایجیریا 786
ئه‌فغانستان 782
سوریا 693
یه‌مه‌ن 410
سۆماڵیا 216
پاکستان 212
فلیپین 50
کینیا 50
لیبیا 39
کامیرۆن15
هیندستان 13
میسر 5
نایجیر 1
‌ ‌

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *