لە وەڵامی کۆمێنتدەرانی ئەم پۆستەی خوارەومدا

لە وەڵامی کۆمێنتدەرانی ئەم پۆستەی خوارەومدا

29/10/2019:

تێناگەم کێ دەسەڵاتی سەرەکی هەیە : مەزڵوم، موسلیم، ئاڵدار..ئەی هاوسەرۆکانی پەیەدە مقەبان؟”

پێشەکی من سوپاسی یەکە بە یەکەی کۆمێنتدەران دەکەم و مافی خۆیانە هەرچۆن کۆمێنتیان لەسەر ئەو پۆستە نوسیبێت و منیش بەجددی ئەو مافەیان دەناسم.  لیرەدا دەمەێت وەڵامێکی زۆرینەی ئەو برادەرانە بدەمەوە کە کۆمێنتیان داوە:

  • لەوە دەکات کە دێتە سەر پەیەدە و پەکەکە کردنی ٢ پرسیار بڤە بێت ، ئەویش ئەوەی سەروەیە و پرسیاری دووهەمیش ئایا دەکرێت موسلیم ئاڵدار دەقی ڕیکەوتنەکەیان لەتەك ئەمەریکادا بۆ ئیمە ئاشکرا بکەن کە ئەوە سادەترین مافی خۆمانە؟ بەڵێ ئەم 2 پرسیارە بڤەیە،  هەر وەکو چۆن لای دینییەکان هەندێك پرسیار بڤەیە و نایانەوێت بکەونە لێددوانێکی لۆجکی و ئاوەزانەوە.
  • من هەر پۆستێك لەسەر باکور و ڕۆژاوا دەنوسم یا هەر وتارررێکم لە ڕوانگەی هاوسەنگەریی و هاوپشتی و هەروەها ڕەخنەکردنەوە دەنوسم ، چونکە من کەسێکی ئازادم و مێشکم ئاواڵایە و دەتوانم بە خۆم فکر بکەمەوە بێ گەڕانەوە بۆ کتێب و سەرکردەکانی حیزب و سیاسییەکان و وتە و ڕاگەیاندنەکانیان، بە پێچەوانەی حیزبییەکان و  سیاسییەکانەوە کە تەواو بە عەکسی منەوە هەم قسە دەکەن و هەم ڕەفتاریش دەکەن.
  • نزیکەی سەرجەمی کۆمێنتەکان لە ڕوانگەیەکی حیزبیانەوە نوسراوە جا ئیتر خودی کۆمێنتدەر حیزبی بێت یاخود حیزبایەتی بکات ، هەر ئەمەشە کە کەسێکیان نەهاتوون لێدوانم لەگەڵد بکەن. هە موویان بە دێڕێك و دوو سێ دێڕێك دەیانەوێت یا بە من بڵێن کە من هیچی لێنازانم یاخود من  دەمەوێت ڕوداوەکان بشێوێنم یا هەر هیلچ نەبێت بێ دەنگم بکەن بە بیانوی ئەوەی کە ئێستا وەختی ئەوە نییە و هەر دەبێت شایەری بەشان و باڵهەڵدەری سیاسیی و حیزبییەکان بم . هەر هەمان لۆجکی هاوکاران و هەوادارانی حکومەتی هەرێـمە کە نەیاندەوئیست خەڵك لە سەرتاوە ڕەخنەیان لێبگرێت چونکە حکومەتەکە ” ساوایە” هەتا ئاوا بوو بەو مڵۆزمەی کە هەموومان دەیبینین و ناتوانیین لاشیان بدەین .  من قسەی خۆم هەر دەکەم و هەرگیزیش باوەڕم بە هەمانەی دەماندنی فشەی حیزب و سیاسسیەکان نیە ، کە ئەوان ششکستمان بە سەرکەوتن پێ نیشانددەدان ، جەهەنەم بە بە هەشت و بچڕ بچڕبوون کەرتکاری بە یەکێتی   یەکگرتن پێدەناسێنن .
  • لە لای ئێوەی کۆمێنتدەارن هەڵەیە گەر بوتیرێت حیزب یا فڵانکەسی سسیاسی و سەرکردە و ڕابەر هەڵەی کردووە ، پێی خوار داناوە ، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ” لەقبوونی” باوەڕ و متمانەکردن بە حیزب و سەرکردە. کردنی ئەمەش لای من دووباررەکردنەوەی هەڵەکان و بە قڕدانی میللەت و نوشستهێنانی نەتەوەیەكە دووبارە .  بۆ منێکی ئازادیخوازیش ئاوا تێدەگەم کە ئەوانە زەروورییە و نەك هەر ئەوەش ، هەموو شکستێكی نەتەوە و بزوتنەوەیەکی جەماوەریی ، ڕاپەڕینێك، پێویستت بە هەبوونی حیزبێك هەیە، پێویستت بە بوونی چەند سەرکردە و سیاسییەکی سازشکەریی دەملوس هەیە .  سەرانسەری دونیا پڕە لەم ئەزموونانە هەر لە ئۆکتۆبەری 1917 بەلشەفییەوە هەتا دەگاتە کوردستان بە هەر چوار پارچەکیەوە .   بۆ هەڵوێست لە باکور و لە ڕۆژاوا دەکرێت تەنها و تەنها لە پێگەی هاریکاریی و هاوپشتی و هاوکاتیش  رەخنەکردنەوە بێت . من خۆم ئەمە هەڵوێسمتە نەك بەرانبە ئەو دوانە ، بەڵکو هەتا ئەگەر بزوتنەوەیەکی ئەنارکیستیانە لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایە ڕووبدات هەر هەمان هەڵوێستم هەیە ، لەمەش زیاتر هەمان هەڵوێستم بەرانبەر بە کەسایەتی خۆم و ڕەفتارەکانیشم هەیە و بە پێویسیستی دەزانم کە ڕۆژانە بە خۆمدا بچمەوە .
  • بەڵی من دەمەوێت بزانم کێ دەسەڵاتی کامیلی هەیە کێ بە ڕەهایی دەتوانێت بڕیارەکان بدات . من نازانم فەرماندە مەزڵوم بۆچی ئاوا گەورە بووە هەموو بڕیارەکان وەکو ڕازیبوون بە ” ڕێکەوتنەکەی” نێوانی تورکیا و ئەمریکا ، و ڕێکەوتن لەتەك ئەسەد و ڕوسیادا هەر دەبێت ئەو بێت و ئەو بیکات و بیدات .  باشە پرسێارێك : ئایا مەزڵوم ئەندامێکی کارای پەیەدە نییە ؟  ئەگەر نییە چۆن پەیەدە هەموو تەواوی سەر و خوێنی 70 هەزار کەسسی داوەتە دەستی ئەو لە تەك مەسیریی میللەتێکدا ؟ خۆ ئەگەر ئەندامی حیزبیشە بۆچی ئەو وەکو تەنها سەرکردەیەکی سەربازیی ڕەفتار ناکات و بڕیارە سیساسییەکان و کاربڕەکان بۆ حیزبەکەی بەجێناهێڵێت؟  ڕۆڵی ئەو دەبێت تەنها سەربازیی بێت و دیارە کەسێكیش بێت لەناو لیژنەی وتووێژو بڕیارەکانا، نەك وەکو فەرماندەیەکی سەربازیی کە تەمەڕودی لە بنکەو سەرکردەکانی کردووە ڕەفتار بکات!!!  دوای ئەوە ئایا پەکەکە و پەیەدە لەم بارودۆخەدا هاوڕا و هاودەنگن ؟ بەڕای من هەر یەکەیان لە ئاشێك دەکەن،  دەبوایە ئاوا نەبوایە.
  • چەند خاڵ و تێبینییەکی گرنگ: یەکەم : موسلیم تەنها دەبێت ڕاگەیەنەری دەنگ و بڕیارەکانی حیزب بێت و ڕۆڵی خۆی ببینێت و بڕیارەکانی حیزب بە گەل و دۆست و دوژمنانی بگەیەنێت. ناکرێت موسلیم قسە بکات و هاوسەرۆکانی پەیەدە لە کولەکەی تەڕیشدا دەنگیان نەبێت، من هیچ لەوانەوە نابیستم ئەوەی کە دەبیستم هەر مەزڵوم و موسلیم و ئاڵدارن .  دووەم: ئەوەی کە ئەمەڕۆ لە ڕۆژاوادا ڕوویدەاوە و ڕوودەدات شکستە بۆ ئێمە نەك سەرکەوتنە ، بۆیە گەر کار لەسەر ئەم شکستە نەکرێت و بە دیوەکەی دیکەیدا وەرنەچەرخێنرێت ئەوە شکستی دیکە بە دوی خۆیدا دەهێنێت.  ئەوەشی کە لە نێوانی ئەمەریکا و تووکیادا ڕویداوە ڕێکەوتن نییە ئەوان لە شەڕدا نین ، ئەوان پیلانگێڕی و پلانێكی جەهەنەمی دیکەیان بۆ ڕۆژاوا ڕێکخست بەناچارکردنی ئەردۆگان لە وەستانی چەنگ بۆ 5 ڕۆژ تەنها بۆ ڕووسپیکردنەوەی ئەردۆگان بوو ، بۆ وەستانی خۆپیشنادان و پرۆتێستی خەڵكی تورکیا بوو دژ بە شەر ، تەنها بۆ تاوانبارکردنی هەسەدەیە کە شەر خوازن کوتانی باشتریانە کە کاتێك  دوای 5 ڕۆژەکە ناکشێنەوە .  سێیەم: مەزڵوم لای ئەمەریکا زۆر گرنگە هەروەها لای تورکیاش گەر لەبیرتان بێت ئەوە ئەو بوو کە لەنێوانی تورکیا و ئۆجەلاندا بوو لە دوابینینی ئۆجەلان لە لایەن پارێزەرەکانییە و دەرکردنی ئەو دووو پەیامەش [ مەبەستم ئەوە نییە کە مەزڵوم بکەم بە خائین، تکایە] .  چوارەم : ناکۆکییەک لە نێوانی قسەی ئەو 3 کەسەدا دبینرێت مەزڵوم پلانی نێوانی ئەردۆگان و ترامپ بە ڕێکەوتن دەزانێت بەڵام لای ئاڵدار وانییە، ئاڵدار ڕازی نییە بە مانەوەی هێزی تورکیا بەڵام مەزڵوم دەڵێت ئیمە بەو ڕێکەوتنە ڕازین ، مەزڵوم دەڕوات بۆ ئەمەریکا بەڵام ئاڵدار ئاگای لەمە نییە و ئەو ئەرکەش بەو ناسپێررێت .  پێنجەم : ئەوەی ڕوونە تورکیا بە قوڵیی 32کم دێتە ناو ڕۆژاواوە بە درێژی 440 كـم یش، هەروەها هێنانی 3 ملیۆن لە پەنابەرانی سوریا و داسەکنانیان لەو ناوچە داگیرکراوەدا.  شەشەم : ئاڵدار لە دیمانەکەی کە بۆ سبەی کردویەتی دەڵێت :  ئەمە پیلانێکی گەورەی هەر 4 لایان بووە :  تورکیا، ئەمەیکا ، سوریا و ڕوسیا .  دەڵێت هێزەکانی سوریا شەڕناکەن لەگەڵ تورکیا ، لە هەر شوێنێکیش بن ئەو شوێنە بۆردومان ناکرێت.  کەواتە ئەو ڕێکەوتنەی نێوانی مەزڵوم و ڕوسیا و سوریا چۆن بووە؟ .  شەشەم: لەو 12 خاڵەی نێوانی تورکیا و ئەمەریکا یەک خاڵی پەیوەندی بەڕۆژاواوا هەیە ئەویش:  کە دەبێت هێزە کوردییەکان بگەڕینەوە دواوە ، چەکە قورسەکانیان بدەنەوە بە ئەمەریکا و هەروەها بارەگاکانیان تێکبدرێت.  زۆر بە داخەوە.  حەوتەم: مەزڵوم چۆن دەبێت نامەی تایبەت و نهێنی بۆ تراپم بنوسێت؟ ئەو تەنها فەرماندەیەکی سەربازییە و ڕەنگە ئەندامێکی سەرکردایەتی بێت. ترمپ بە ئەردۆگان دەڵێت : گەمژە مەبە جێنڕاڵ مەزڵوم نامەیەکی تایبەتی پارێزراوی بۆ من ناردووە ، ئەو ئامادەیە کە ڕیكکەوتنت لەگەڵدا بکات ، ئەو ئامادەیە سازشگەلێك بکات کە هەرگیز نەی کردوە . ئەم کارەساتە، کارەسات ، گەر لە هەر بزوتنەوە و حیزبێكی ترداس بوایە گەر دەرنەکرایە ، ئەەو تەجمید دەکرا لەگەڵ لێپێچینەوە لێی.
    دووبارە دەستان خۆش بۆ کۆمێنتەکانتان.

دووبارە دەستان خۆش بۆ کۆمێنتەکانتان.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *