لێ پان هەڵبژاردنەکەی دۆڕاند بەڵام وەکو هێزێکی سەرەکیی لە بازاڕی سیاسی فەرەنسەدا کارایانە، دەمێنێتەوە.

ێ پان هەڵبژاردنەکەی دۆڕاند بەڵام وەکو هێزێکی سەرەکیی لە بازاڕی سیاسی فەرەنسەدا کارایانە، دەمێنێتەوە

09/05/2017.

لە هەڵبژاردنەکەی دوێنێدا، 07/05/17 لێ پان لە سەدا 34.9 دەنگەکانی هێنا کە دەکاتە نزیکەی 11 ملیوێن دەنگ، لە بەرانبەریدا مەعکەرۆنی لە سەدا 65.1 دەنگی هێنا. لەم هەڵبژاردنەدا 12 ملوێن کەس دەنگیان نەداوە ، 4.2 ملوێنیش کارتی دەنگدانەکانیان ، عەیبەدار کردووە ، دی ارە ئەەم وەکو پیشاندانی ناڕەزایی بووە. بە گوێرەی رۆژنامەکان سەبارەت بە دەنگەدەران کە دەنگیان داوە لە ماوەی 40 ساڵ لەمەوبەرەوە تا ئێستا کەمترین ژمارە و ڕێژەی دەنگەدەران بووە.
لێ پان لەم هەەڵبژاردنەی ی حیزبەکەیدا دووقاتی دەنگی هەڵبژاردنی 2002 ی هێناوە کە باوکی ئەو کاتە کاندید و سەرۆکی حیزب، بوو. لە ئێستادا تەنها 2 ئەندام پەڕلەمانیان هەیە لە کۆی 577 ئەندام پەڕلەمان لە پەڕلەمانی فەرەسەدا . بەڵام وا پێشبینیدەکرێت لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایندەدا بۆ ئەندام پەڕلەمان و ئەندامانی لیژنەی شارەوانییەکان ، حیزبەکەی لێ پان بتوانن ئەوەندە دەنگ بهێنن کە تا 15 ئەندامی پەڕلەمان مسۆگەر بکەن .

ئەوەی کە بووە هۆی دۆڕانی لێ پان ، ڕەنگە زۆر هۆکار بووبێتن ، بەڵام هەرە گرنگەکانیان یەكکەوتنی گەلێكی زۆر لە چەپەکان و ڕاستڕەوەکان بوو کە دژ بە لێ پان بوەوستنەوە و دەنگ بۆ مەعکەرۆنی بدەن، پشتکردنە میدیای جیهانی ، بە تایبەت فەرەنسی و بریتانی لە لێ پان . هەروەها ڕاستگۆیی خودی لێ پان و حیزبەکەی بوو، کە دەنگیان کەمتر هێنا چونکە وەکو چەپەکان و ڕاستەکان و سۆشیالدییمۆکراتەکان ، درۆ و دەلەسەیان نەدەکرد کە ئاوا دەکەن وا بەهەشتێك بۆ خەڵکی لە فەرەنسا دروست دەکەن . بەڵکو بە ڕاشکاوی و ڕاستگۆیانەوە دژایەتی ئیسلام و پەنابەر و بێیانەو ئەوروپا و سۆشیالیست و ئەنارکیست و هەموو لایەنەکانی دیکەیان دەکرد و مانێفێستی خۆیانیان نە دەشاردەوە کە گەر هاتنە سەر حوکم چی دەکەن و چی ناکەن.

دۆڕاندن شتێکە و مانەوە لە مەیدانی جەنگدا و هیوابوون بە ئایندە شتێکی ترە. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە ئایا مەعکەرۆنی زەمینەی باشتر دەخولقێنیێ لە فەرەنسسادا بۆ پوکانەوەی جەماوەریی لێ پان و حیزبەکەی یا پێچەوانەکەی دەکات؟
بێ گومان مەعکەرۆنی شتێكی ئەوەندە یا دەسەڵاتێکی ئەوەندەی لە دەستا نابێت تاکو ئەوەی کە وتویەتی لە بەرنامەی هەڵبژاردانەکەیدا ، لە حوکمیدا بەجێی بگەیەنێ . ئەمە جگە لەوەش ئینتیمای چینایەتی و پاشخانی لیبراڵیانەی ئەو و پەیوەستبوونەوەی فەرەنسا زیاتر بە ئەوروپا و بەردەوامیدان بە سیاسسەتی ” دژە تیرۆر” و سیاسەتەکانی ئابوریی لیبراڵ و مانەوەی 1 لە 4 کەسی گەنج بە بێ ئیش و نەهاتنەخوارەوەی بڕی بەتاڵە، کە لە ئێستادا نزیکەی لە سەدا 11 ی خەڵکانێکە کە دەتوانن کار بکەن و بە دوویدا دەگەڕێن ، بەتاڵەن . ئەوەشی دەبینرێت و پێشبینی دەکرێت ، لەوە ناکات کە مەعکەرۆنی بتوانێت هەژموونی حیزبەکەی لێ پان کەمتر بکاتەوە ، بگرە کاراتری دەکەن، بە تایبەت گەر لە ساڵێکدا داعش و ڕێکخراوە تیرۆریستەکانی دیکە کارێکی تیرۆریستانە لە پاریس – دا ئەنجام بدەن.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *