هەڵكردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوك – دا تەنها بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکی و چەواشەکردنیانە :

هەڵكردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوك – دا تەنها بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکی و چەواشەکردنیانە :                                                                            30/03/2017

بێ گومان ئەو ڕاستیانەی کە من لە م پۆستەدا دەیانڵێم ، ڕەنگە زیاتر دووبارەکردنەوەی قسە و بۆچونی هاوڕێیانی دیکە بێت نە شتێکی تازە ، هەر بۆ ئەمەش تکایە بمەبەخشن ، منیش تەنها بۆچوونی خۆم دەڵێم.
ئەوە ڕاستییەکی نەشارەوەیە کە دەسەڵات هەمیشە زیرەکترن لە خەڵکانی ژێردەستەیان ، باشترین بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە مانەوەی ئەوان ، واتە دەسەڵات، ناساندن و قبوڵکردنی دەسەڵاتەکەیانە لەلایەن بێ دەسەڵاتان، فرمانپێکراوانەوە .
لە کوردستانیش دەسەڵات دەزانێت کە چۆن کێشە هەنووکەییەکان لەبیر خەڵك بەرێتەوە، یا لانی کەم بیانخاتە خانەی دووهەم و سێهەمەوە. دروستکردنی بزتنەوەی “گۆڕان” ‌هێنانی داعش و باسکردن لە ڕیفرۆندەم و دروستکردنی دەوڵەتی کوردی باشترین تاکتیک بوون و تاکتیکن بۆ ئەو مەبەستەی ئەوان . لە ئێستاشدا قوتکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکوك تەنها بۆ سەرقاڵکردنی خەڵکی و خەفەکردنی کێشەکانی ناو یەکێتی و وروژاندنی کێشەیەکی زۆر گەوەرەیە، کە لەو کێشەیەدا دوور نییە کە خەڵکە ئاساییەکە باجێکی گەورە بەخۆوێن نەدەن . دەنا ئێستا کەی کاتی ئەوەیە؟ هەر لەو شەڕو بەیەکادانەمان لە گەڵ هاوکاران و هاوپۆل و هاوماڵانی تورك و عەربمان ماوە ؟ لە شتێکی دیکەمان کەم نییە!!!
دەستەیەك لە سەرکردەکانی کورد و “ڕۆشنبیرەکان” بەم کارەیان دەیانەوێت هەستی فاشیەت و ڕایسیسزم و نەتەوەگەریی ئەوەندەی دیکە لە کوردستان و عێراق-دا گەشە پێبدەن و ئیدی لە چوارچێوەی هەڵمەتی قسەو سەرکاخەزی دەرکەن و بیهێننە مەیدانی جەنگێكی خۆێناوییەوە . هەر لەبەر ئەمەش هەموو ئەوانەمان کە هەست بە بەرپرسیاریی دەکەین و مەترسییەکان و سەرنجامی ئەو کارە دەبینن ، دەبێت دەنگی ناڕەزایی خۆمان دژی ئەم کارەی نەجمەدینی موتەسەریف و دەستەو دایەرەکەی هەڵبڕین، بۆ ئەوەی شەڕێکی دیکەشمان بۆ دروست نەکەن و ئەجەندەیەکی دیکەی ئەردۆگانیش بەجێبهێنین. ،   .                                         .

 

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *