لە سەروبەری گردبوونەوەی دەستەبژێر و سیاسییەکانا

لە سەروبەری گردبوونەوەی دەستەبژێر و سیاسییەکانا:

ئەوا جارێکی دیکەش دەستەبەر و سیاسییەکان لە داڤۆس کۆبونەوە گوایە بۆ لابەلاکردنەوەی قەیرانەکانی ئێمە. ئەمە لە کاتتیکدا کە هەر ئەمڕۆ، 21/01/2019 ڕۆژنامەی گاردیان ڕاپۆرتێکی ئۆکسفامی سەبارەتی بە نایەکسانی ئابووریانە بڵاکردەوە . بینینی ڕاپۆرتەکە ڕەنگە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕیان وایە کە سەرمایەداریی لە قەیراندایە ڕاچڵەکین بێت بۆیان، گەر ئەم ئاماژانەی نێو ئەم ڕاپۆرتە بسەلمێنن.
خاڵە گرنگەکانی ناو ڕاپۆرتەکە ئەمانەیە:
• 26 کەسە هەرە دەوڵەمەندەکەی دونیا خاوەنی سامانی لە سەدا 50ی داهاتی هەرە هەژارەکانی دونیان. واتە ئەم 26 دەوڵەمەندە سامانی 3.8 ملیار خەڵکیان هەیە .
• ئۆکسفام ڕای وایە ساڵی 2018 ساڵێك بووە کە دەوڵەمەندەکان زیاتر دەوڵەمەند بوون و هەژارەکانیش زیاتر هەژار کەوتون .
• لە ساڵی 2018 دەدا لە سەدا 1ی باجی سامان، بۆ 418 ملیار دۆلار سەرکەوتووە کە ئەمە کافیی بووە بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیریی هەموو منداڵێک کە لە قوتابخانەدا نەبوون و پێشکەشکردنی چاودێری تەندروستی کە دەیتوانی 3 ملیۆن لە مردن بپارێزێت
• سامانی 2200 ملیاردەرەکەی جیهان بە بڕی 900 ملیار دۆلار لە ساڵی 2018 زیادی کردووە یاخود ڕۆژانە بە بڕی 2.5 ملیار دۆلار.
• ژمارەی ملیادرەکانی کە کە بە قەدەر نیوەی دانیشتوانی جیهان سامانیان هەیە لە 43 کەسەوە لە ساڵی 2017 دا دابەزیوە بۆ تەنها 26 دەوڵەمەند. کە ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2016 دا 61 دەوڵەەمەند بوون .
• لەم دە ساڵەی ئەم قەیرانەدا ژمارەی ملیاردەرەکانی جیهان دووقات بووەتەوە.
• لە نێوانی ساڵانی 2017 و 2018 هەر دوو ڕۆژێك، ملیاردەرێك دروستبووە.
• دەوڵەمەندترین کەسی دونیا جێف بێزۆس کە خاوەنی ئەمازۆنە سامانەکەی سەرکەوت بۆ 112 ملیار دۆلار. لە سەدا 1ی ئەم سامانەی ئەم، بەرانبەرە بە بوچەی تەندروستی وڵاتی ئەسسیوپیا کە ژمارەی دانیشتوانی 105 ملیۆنە.
• لەسەدا ی10 هەژارانی بریتانیا بەرزترین ڕێژەی باج / تەکس زیاتر لە سەدا 10ی هەرە دەوڵەمەندەکان، دەدەن .
• ڕۆژانە هەر بە تەنها 10 هەزار کەس بەهۆی خراپی باری ئابوریانەوە ناتوانن پارەی چارەسەر بدەن دەمرن، هەروەها 262 ملیۆن منداڵ لە قوتابخانەدا نین .
• بە گوێرەی ئابوریناسێکی فەرەنسی، تۆماس پیکیتی، لە نێوانی ساڵانی 1980 و 2016 دا بە هۆکاریی نایەکسانی لە دونیادا لە سەدا 50 خەڵکە هەژارەکە لە دۆلارێك تەنها 12 سێنتیان بەرکەوتوە بەڵام لە سەدا 1ی دەوڵەمەندەکان لە دۆڵارێکدا 27 سێنتیان بۆ ئەوان بووە.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *