ئایا دەکرێت کە جالاکییەکی دینی هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانە بێت؟

ئایا دەکرێت کە جالاکییەکی دینی هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانە بێت؟

05/01/2019

لە دەڤەری Kerala لە هیندستان کە لەژێر حوکمی پارتی کۆمۆنیستی ئەوێدایە یەکێك لە چەند تێمپڵە “پیرۆزەکان”ی هیندۆزە کان بە ناوی   Sabarimala temple ، سەباریمەلا، کەوتۆتە ئەو دەڤەرەوە.

  • ئەم تێمپڵە لە لایەن هیندییە ترادیشنەڵەکانەوە ڕێگایان لە ئافرەتانی تەمەن ننێوان 10 تۆ 50 ساڵ گرتووە کە بچنە ناوییەوە بە هۆکاری ئەوەی ئەو ئافرەتانە دەکەونە عادەوە و تێمپڵەکە پیس و قێزەوەند دەکەن چونکە ئەوان پاك نین .
  • لە ساڵی 1991 بە بڕیاری مەحکەمە ئەو بڕیارەی سەرەوە لەژێر فشاری کۆنەپاریزەکانی هیندستانا ، کراوە بە یاساو ئیدی هەر ئافرەتێك لەو تەمەنەی کە لە سەرەوەدا هاتووە بچێتە ناوەوە دەدرێت بە داگا و سزا دەدرێت.
  • ئەمە هەر ئاوا مایەوە تاکو مانگی سێبتەمبەری 2018 کە دوای هەوڵێكی زۆری ژنان لەو مانگەدا بە بردنی کەیسەکە بۆ مەحکەمە برا و مەحکەمەش ئەوە بڕیارەی ساڵی 1991 ی هەڵوەشاندەوەو ئیتر هەموو ئافرەتێك گەر بخوازێت دەتوانێت بچێتە ناوەوە بۆ زیارەتی .
  • بەڵام ئەم بڕیارە تازەی مەحکەمە لای پیاوانی تردیشنەڵی هیندی و حیزبی حاکم کە ” بەهاراتی جێنەتا پارتی ” یە و پیاوە دینییەکان کفرە و نابێت، بۆیە هەر لەو ڕۆژەوە ئەوان لە پیلاندانانا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕيیارە تازەیەی مەحکەمە واتە گەڕانەوەی بۆ بڕیارەکەی ساڵی 1991 لە کدەربڕینی ناڕەزاییدان .
  • بەڵام لە سەرەو بەدنی کریسمس ساڵی نوێدا دوای خۆپیشاندانێكی ژنان دوو ژن توانییان بچنە ناو تێمپڵەکەوە ، ئیتر ئەمە پیاوان وحیزبی حاکمیی هێنایە جۆش دەیانویست ئەو دوو ئافرەتە سزا بدرێن . هەر لەبەر ئەمەش لە ڕؤژی 01/01/2019 دا 5 ملیۆن ژن بە لە قەراخی جادەیەك کە درێژییەکەی 380 کیلۆمەترە ڕاوەستان و ناڕەزاییان دەربڕی و چالاکی ڕاستەوخۆیان بەکارهێنا دژ بە پیاوان و ترەدیشنەڵی کۆنی هیندییەەکان ئەم چالاکییە ناونرا ” سووریی ژنان / دیواری ژنان” .
  • حیزبی کۆمۆنیستی ئەوەێ کە دەڤەرەکەی کە تێمپڵەکەی تیادایە لەژێر حوکمی ئەواندایە لە بەیاکادانێکی گەورەدایە لەگەڵ حیزبی حاکمی هیندستانا ، سەرۆکوەزیرانی هیدنستان دژ بە بڕیارەکەی مەحکەمە وەستاوەتەوە بە حوجەی ئەوەی کە ئەم کێشەیە ” کێشەیەکی دینییە و نابێت مەحکەمە دەستیتێوەردات ، ئەمە کێشەی یەکسانی جێندەیی نییە” .
  • لەژێر فشاری حیزبی حاکم و پیاوە دینییەکانا ئێستا مەحکەمە ڕۆژی 22 ی ئەم مانگە دادەنیشێتەوە بۆ هەمان کەیس، کە لەوە دەکات بڕیارە نوێکەی دادوەرەکانی پێشوو هەڵوەشێنێتەوە.
  • با ئەوەش بڵێین کە بڕێك ژنیش لەوێ داکۆکی لە پیاوە دینییەکان و خەڵکە ترەدیشنەڵەکە دەکەن و نایانەوێت ئافرەتانی نێوان تەمەن 10 ساڵ و 50 ساڵ بچنە ناو تێمپڵەکەوە بۆیە ئەمانیش لەگەڵ پیاوانا بەشدارن لە خۆپیشاندانەکان دژ  بە بزوتنەوەی ژنان.

لێرەدا لای من ئەوە گرنگ نییە کە جەوهەری  چالاکییەکە دینییە ، مەزهەبییە، یا هەر وانییە.  ئەوەی کە گرنگە لای من ئەوەیە کە ژنانیش ئازادن لە چونەناوەوەی ئەو تێمپڵەو هەر وەکو چۆن سەراپای پیاوان ئازادن .  دوای ئەمەش ئەوە ژنان خۆیانن کە  دەبێت بڕیارەکان بۆ خۆیان بدەن نەك پیاوانی سمێڵزل و سەرخێڵ و دینیی و ڕاستڕە و فەەرماندار.  دوای ئەوەش  ئەوە گرنگە کە ژنان متمانە بە خۆیان بکەن بۆ دروستکردنی بزوتنەوەیەکی ئاوا گەورەی بێ سەرکردە و بێ حیزب .  دیارە زۆر لایەنی دیکەی ئیجابی هەیە ، کە زەروور نییە من لێرەدا باسیان بکەم ، بەڵام من ئەم هەنگاوەی ژنانی ئەوێ  وێرای ئەوەی کە دینیە لای من هەنگاوێکی شؤڕشگێڕانەیە.

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *