دەوڵەت و تیرۆریست هەمیشە دەستیان لەناو دەستی یەکدیدایە :

12/12/2018

دەوڵەت و تیرۆریست و گروپە توندڕەوە دەسەڵاتخوازەکان هەمیشە بە ڕۆڵی خۆیان یەکەدی بەهێز دەکەن.  ئا لەم بارەدا  بە گرتنەبەری چەند یاسایەك و جێ بەچێکردنی لە لایەن دەوڵەتەوە  تەنها درێژەدانە بە تەسكکردنەوەی ئازادییەکانی خەڵك،  بە دەرکردنی یاسای بەناو دژە تیرۆر و پارێزگارییکردن لە ئاشتی و ئاسایشی وڵات و هاووڵاتیانی .

زۆر وەخت ڕوی داوە کە تیرۆریست بە هانای دەوڵەتەوە هاتوە کە لە کاتێکدا کە دەوڵەت لە گرفتا بووە ، وەکو ئەو ڕوداوە تیرۆریستییەی کە دوێنێ شەو لە شارێكی فەرەنسا ڕوویدا و 3 کەس بوونە قوربانی و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون.

دەبێت چی لەمە باشتر بێت بۆ دەوڵەتی فەرەنسا؟ کە هاتوە بەهانایەوە و یارمەتی دەدات کە ڕەنگە دەوڵەت بڕیار بدات لە ئێستادا هەتا کاتی دیارینەکراوی داهاتوو هەموو گردبوونەوەیەك و خۆپیشاندانێك یاساخ بێت لەبەر خاتری پاراستنی ئاسایشی وڵات و ژیانی هاووڵاتیان !!

About author View all posts

Zaher Baher

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *